"جیۆن"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ مۆبایلەڪەی لە گوێی نزیڪ ڪردبۆوە و کوپە قاوەڪەی دەستی دانا
"چییە؟"
جیۆن وتی و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد چاوەڪانی فراوان بڪات بە هۆی ئەو گڕیە زۆرەی دەنگی جیۆنی داپۆشیبوو و لە گوێڪانی ڤاسیلیسادا دەزرنگایەوە
ڤاسیلیسا پەیوەندیەڪەی ڪۆتایی پێ هێنا و سەیری ڪاتژمێرەڪەی بەردەمی ڪرد ڪاتێڪ هەشت و نیو خولەڪی بەیانی بوو، پاشان ئەو پەیوەندیەی وەرگرت ڪە لەلایەن جیۆنەوە بوو و ڕاستەوخۆ گوێ بیستی دەنگی بوو
"مردییت؟"
"نەخێر"
"ڪەواتە بۆچی پەیوەندی ڪۆتایی پێ ئەهێنیت ڪاتێڪ تۆ ئەو ڪەسەیت ڪە پەیوەندی ڪردوە؟"
"تۆ هێشتا هەڵنەساویت لە خەو؟"
"نەخێر ئێستا لە نێو قوڵایی خەودا قسەت لەگەڵدا ئەڪەم"
"ڪاتم نییە بۆ ئەم قسە بێ مانایانە"
"هەروەها منیش ڪاتم نییە بۆ ئەم پرسیارە بێ مانایانە"
"ڪاتژمێرێڪی تر ئۆتۆمبێلەڪەی ناردوومە دەگات، لەگەڵیاندا بڕۆن تا خشتەی ڕاهێنانەڪانتان ڕێڪ بڪەنەوە و دڵنیایی بڪەنەوە لە پلانەڪە"خاتوون"
پیاوە باڵا بەرزەڪە وتی دوای ئەوەی لە درگاڪە چووە ژوورەوە
"چەڪەڪان گەیشتن"بە هۆی باڪەوە تاڵەڪانی قژی دەستیانڪردبوو بە سەما لەسەر شانەڪانی و تەنورە ڪورتەڪەی بەری لەسەر ڕانەڪانی یاری ئەڪرد، چووە سەر گەشتیە بچووڪەڪەو و بە پلیڪانەڪاندا چووە خوارەوە بۆ ژوورە بچوڪەڪەی ناوی ڪە بە چەڪی گرانبەها و دەگمەن پڕ ڪرابوونەوە
پاشان یەڪێک لە چەڪەڪانی هەڵگرت و میلی هێنایەوە و چاوی لە نزیڪیەوە دانا، دواتر چەڪەڪەی دا بەوەی لایەوە و قسەی ڪرد
"ئەمانە هەمووین؟"
"بەڵێ"
"مادام ئێستـا چەڪەڪان گەیشتون، هەر چەڪێک کە جیۆن یان تیمەڪەی پێویستیان پێ بێت پێیان بدە"
"هەر چەڪێڪ؟"
ڤاسیلیسـا بە چاوەڪانی لەوەی لایەوەی ڕووانی و قسەڪەی پشت ڕاست ڪردەوە
"بەڵێ، هەرچەڪێڪ""تۆ شەڕت ڪردوە؟"
ڤاسیلیسا پرسی ڪاتێڪ دەستەڪانی لە ژێر چەناگەیدا دانابوو و لە دانێڵی ئەڕوانی ڪە خەریڪی چاڪڪردنی ئیمیڵەڪەی بوو لە نێو لاپتۆپەڪەیدا لەسەر مێزەکەی ڤاسیلیسا
"بێگومان شەڕ ئەڪەم، من پاسەوانی باندێڪم"
دانێڵ وەڵامی دایەوە و دوای تەواو ڪردنی ڪارەڪەی سەری چەماندەوە و ئاوڕی دایەوە بۆ ڕۆیشتن
"تۆ دووبارە لەگەڵ سەرخۆش و بێ ماڵەڪانی سەر شەقام شەڕ دەڪەیت تا توڕەییت بەتاڵ بڪەیتەوە؟"
ڤاسیلیسا وتی و وای ڪرد دانێڵ لە ڕۆیشتن بوەستێت و ئاوڕ بداتەوە
"وام نەڪردوە"
"ئەوە بە ڪەسێڪ بڵێ ڪە ناتناسێت نەوەڪ ڪەسێڪ ڪە ١٥ ساڵی تەمەنی لەگەڵتدا بردۆتە سەر"
ڤاسیلیسا لەسەر ڪورسیەڪەی پشتی مێزی ڪارڪردنەڪەی هەڵسایەوە و بەرەو دانێڵ هەنگاوی نا پاشان لە بەردەمیدا وەستا و سەری نەرمڪەرەوەڪەی دەستی لێ ڪردەوە
"چەند گەمژە و لاساریت"
دوای تەواوڪردنی قسەڪانی بە پەنجەی بە نەرمی و سەرنجەوە نەرمڪەرەوەڪەی لەسەر برینەڪەی لێوی دانێڵ بڵاو ئەڪردەوە بێ ئەوەی ئازار بە برینەڪەی گۆشەیی لێوی بگەیەنێت، دانێڵ زەردەخەنەی ڪرد و سەرنجی چاوەڪانی ڤاسیلیسای برد ڪاتێڪ لەسەر لێوی جێگیری ڪردبوون
"بۆچی پێئەڪەنیت؟"
ڤاسیلیسا پرسی ڪاتێڪ بەردەوام بوو لە کارەڪەی و دانێڵ وەڵامی دایەوە
"تۆ هەرزەڪاریمانم بیرئەخەیتەوە"
ڕاستەوخۆ دوای تەواوڪردنی قسەڪانی گوێڪانیان گوێبیستی ڪردنەوەی درگاڪە بوون و چاوەڪانیان بە جیۆن ئاشنا بوو، جیۆن لە ڤاسیلیسای ڕووانی لە نێو پانتۆڵە ڕەش و سترابە ڕەشەڪەیدا ڪاتێڪ پەنجەی لەسەر لێوە بە زەردەخەنەڪانی دانێڵ جێگیر ڪرد بوو و دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"ببورن، پێم وابوو ژوورەڪانی کۆمپانیا بۆ کارڪردن بەڪارئەهێندرێن"
"هەروەها منیش پێم وابوو خەڵڪی ئەزانن لە درگا بدەن"
دانێڵ وەڵامی جیۆنی دایەوە ڪاتێڪ لێی ئەڕوانی و ڤاسیلیسا بێ گرینگی دان بە دەمەقاڵێڪەیان بە هێواشی فووی لە لێوی دانێڵ ڪرد ڪە وای لە دڵی دانێڵ ڪرد لە سینەیدا سەما بڪات پاشان دوور ڪەوتەوە و لە جیۆنی ڕووانی
"چیبووە؟ بۆچی لێرەیت؟"
پرسی و گەڕایەوە سەر ڪورسیەڪەی و جیۆن بە بێدەنگی لێی ئەڕوانی ڪاتێڪ دەستی لە گیرفانی پانتۆڵەڪەیدا جێگیر ڪرد بوو و خۆی بە درگاڪەوە وەستاندبوو
"هەموو شتێڪ بووە، هەموو ئەو شتانەی بیریان لێ ئەکەیتەوە بووە"
جیۆن وەڵامی دایەوە و لە ڤاسیلیسای ڕووانی ڪاتێڪ ڤاسیلیسا خەریڪی چاڪ کردنی وەرەقەڪانی بەرامبەری بوو پاشان ڕووی ڪردە دانێڵ و پرسیاری ڪرد
"لیستی ئەو چەڪانەت بۆ هێناوم ڪە دوێنێ پێمان گەیشت؟"
"کارم هەیە، داوا لە خاتوو نۆ ئەڪەم بۆت بێنێت"
دوای تەواو ڪردنی قسەڪانی دانێڵ لە ژوورەڪە ڕۆیشتە دەرەوە و جیۆن درگاڪەی داخست پاشان لە ناوەڕاستی ژوورەڪەدا لە هەنگاو نان وەستا و دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"من قسەم لەگەڵ ڪردیت"
"جیۆن ئەگەر بۆ ڪات بەسەر بردن دێیت بۆ ئێرە مەیە"
ڤاسیلیسا وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ ئاڕاستەی چاوەڪانی لەسەر لاپتۆپەڪەی بەردەمی جێگیر ڪرد بوو،
جیۆن پێشتر هەستی بەو گەرمیە نەڪردبوو ڪە بەهێواشی بە جەستەیدا بڵاو دەبۆوە و ئەو توڕەییەی ڪە وای ئەڪرد بیر لە شتانێڪی سەیر بڪاتەوە بۆی تازە بوو بۆیە
بۆ ماوەیەڪ بێدەنگ مایەوە پاشان دەستی ڪرد بە هەنگاونان بەرەو ڤاسیلیسا و لاپتۆپەڪەی بەردەمی داخست
"شێت بوویت؟"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ چاوەڪانی بە کارەکەی جیۆن فراوان و گرژ بوون پاشان جیۆن وەڵامی دایەوە
"ڪاتێڪ قسە ئەڪەیت لێم بڕوانە"
"جیۆن ڪارم زۆرە، ڪاتم نییە بۆ قسە بێ ماناڪانت"
"ڪەواتە بۆچی ڪاتت هەیە بۆ دانانی نەرمڪەرەوە لەسەر لێوی خەڵکی؟"
ڤاسیلیسا لەسەر ڪورسیەڪەی هەڵسایەوە و بە تۆنێڪی بەرز وەڵامی دایەوە
"تۆ ئەوێریت لێ پرسیـنەوەم لەگەڵ بڪەیت؟ ئایا منداڵیت یان شتێڪ؟ "
جیۆن بە چاوە گرژەڪانیەوە لێی ڕووانی ڪاتێڪ دەستەڪانی لەسەر مێـزەڪە جێگیر ڪردبوو پاشان بێ ئەوەی هەوڵی وەڵامدانەوەی ڕستەڪانی ڤاسیلیسا بدات ژوورەڪەی بەجێهێشت و ڤاسیلیسا لە نێو شۆڪدا بەجێهێشت بەهۆی ڪردارە ناپێگەیشتووەڪانیەوە
YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
Romance"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd