پەڕەی بیستـەم

328 62 0
                                    



"ئەم هەمووە چین؟"
نیڪی پرسی دوای ئەوەی درگای ژووری هۆتێلەڪەی ڪردەوە و زەرفە زۆرەڪانی لە دەستی چەند پیاوێڪ ڪە لە دەوروبەری ڤاسیلیسا بوون وەرگرت
"هەندێڪ خواردنە، لەسەر ڕێگام ویستم بیانهێنم"
ڤاسیلیسا بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە و نیڪی دەستی ڪردەوە بە پرسیار ڪردن
"ئەتەوێت وام لێ بڪەیت دان بەوەدا بنێم ڪە ڪەسێڪی باشیت؟"
"تەنانەت ئەگەر تۆش دانی پێدا بنێیت من ڪەسێڪی باش نیم"
"چەند ڕاستگۆییەڪی سەر سوڕهێنەرە"
نیڪی وتی پاشان زەردەخەنەیەڪی بچووڪ کەوتە سەر لێوەڪانی ڪە وای لە ڤاسیلیسا ڪرد بە لێوە پڕەڪانیەوە زەردەخەنە بڪاتەوە بە ڕوویدا  تا هەردووکیان سەرنجیان چووە سەر ئەو دووانەی لە ڕاڕەوەڪەوە بەرەو ژووری هۆتێلەڪە ئەهاتن
تایهیۆنگ دەستی بە مانای سڵاو بەرز ڪردەوە بۆ ڤاسیلیسا  ڪاتێڪ بەرەو ئەوان هەنگاویان ئەنا و ڤاسیلیسا بە زەردەخەنەکەیەوە سڵاوی بۆ ڪردەوە ڪاتێڪ نزیڪ تر بوونەوە
"جیۆن -"
ڤاسیلیسا هەوڵی تەواو ڪردنی ڕستەڪەیدا بەڵام ڕۆیشتنە بێ وەستانەڪانی جیۆن بە بەردەمیدا بۆ نێو ژوورەڪە بێ دانانی چاوەڪانی لەسەر ڤاسیلیسا بۆ ساتێڪ بواری پێ نەدا
"پێم وابێت لە گەشە ڪردن وەستاوە"
تایهیۆنگ وتی ڪاتێڪ هەنگاوەڪانی لە پاڵ ڤاسیلیسادا وەستاند و ڤاسیلیسا ڕووی بۆ وەرگێڕا وەڪ ئەوەی لە قسەڪانی تێنەگەیشتبێت
"ئەو چەند ڕۆژێڪە وەڪ قوتابی قوتابخانەی سەرەتایی مامەڵە ئەڪات"
تایهیۆنگ بەردەوامی بە قسەڪانی دا و ڤاسیلیسا بە پەرۆشیەوە قسەڪەیی پشت ڕاست ڪردەوە
"ڕێڪ وا نییە؟"












سەری لەسەر مێزەڪەی بەردەم پەنجەرە گەورەڪە دانابوو ڪە ئاسمانە پڕ هەورە ڕەشەڪانی لێوە دیار بوو و ئاگاداری پێشوەختەی بارانێڪ بوو پاشان دەستی بە توندی لەسەر بەشی خوارەوەی سڪی جێگیر ڪرد بەهۆی ئەو ئازارەی نەیدەزانی چۆن دەربارەی قسە بڪات،
گوێڪانی گوێبیستی زەنگی درگاڪە بوون و هەڵسایەوە بۆ ڪردنەوەی پاشان دانێڵی بەرچاو ڪەوت ڪاتێڪ زەرفێڪی پڕ لە دەرمان و ئازار شڪێنی پێدا پاشان پرسیاری ڪرد
"ئایا پێویستە دەرمان بخۆیت؟"
"ئەگەر بمەوێت بمرم پێویست نییە"
ڤاسیلیسا وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ نەفەسەڪانی بەهۆی ئازارەڪەیەوە قورس بوو بوون و جەستەی گەرم داهاتبوو
"من خشتەی ڪارەڪانت ئەگۆڕم"
"پێویست ناڪات، ناتوانم هەموو مانگێڪ لە ڪارڪردن بوەستم"
"ئەوە چی گرینگیەڪی هەیە، تۆ بارودۆخت خراپە"
" لە ئۆتۆمبێلەڪەدا چاوەڕێم بڪە"
ڤاسیلیسا وتی پاشان بەرەو چێشتخانەڪە هەنگاوی نا بۆ خواردنەوەی پەرداخێڪ ئاو ڪە خواردنی دەرمانەڪانی ئاسانتر بڪات و بە قورسی ئاوەڪەی نێو قوڕگی قوتدا، بەڵـام جەستەی بە هێواشی بێ وزە بوو و چیتر قاچەڪانی توانای هەڵگرتنی جەستەیی نەبوو دوای ئەوەی ڕەشیەڪی لە پڕ بەردەم چاوەڪانی داپۆشی پاشان گوێڪانی گوێبیستی ڪۆتا زەنگی پەیوەندی بوون ڪە بە هێواشی گوێڪانی بەجێهێشت

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now