بە هێواشی چاوەڪانی لە یەڪ ڪردەوە دوای ئەوەی هەستی بە تەڕی ئاو ڪرد لەسەر ڕووخساری، بۆ ماوەیەڪی زۆر لەبەردەمی ڕووانی تا نا ڕوونیەڪە چاوەڪانی بەجێهێشت و مێشڪی توانی شیکاری بڪات ڪە لەنێو باوەشی دانێڵ دایە لەسەر زەوی چێشتخانەکە
"ڤاسیلیسا"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ ترس دەستی بەسەر دەنگیدا گرتبوو و بە دەستەڪانی بەردەوامبوو لە ڕاوەشاندی ڤاسیلیسا بەڵام ڤاسیلیسا هێشتا هێزی ئەوەی کۆ نەڪردبۆوە ڪە ڕستە دروست بڪات و بیدرکێنێت
"تۆ باشیت ڤاسیلیسا؟"
دانێڵ پرسی و دەستە تەڕە ساردەڪانی لە پێستە گەرمەڪەی ڤاسیلیساوە دا ڪە وای ڪرد ڤاسیلیسا بێزار بڪات و دەستەڪانی دوور بخاتەوە پاشان لە ژێر لێوەوە قسەی ڪرد
"من باشم"
دانێڵ هەوڵی ڕاست ڪردنەوەی ڤاسیلیسادا تا لەسەر زەویەڪە دانیشاند و چاوەڕێی بە خۆ هاتنەوەی ڤاسیلیسا بوو و دوای ماوەیەڪ مانەوە بە بێدەنگی دانێڵ دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"ئەتەوێت پەیوەندی بە دڪتۆرەڪەتەوە بڪەم؟"
"پێم وتیت من باشم"
"دەربارەی چ باشییـەڪ قسە ئەڪەیت؟"
گوێڪانیان گوێبیستی تەپەی پێی خێرا بوون ڪە لە ڕاڕەوی شووقەڪەوە ئەهات بۆ ماڵەڪە و ئاشنا بوون بە جیۆن ڪە لە درگا ڪراوەڪەوە هاتە ژوورەوە ڪاتێڪ بە ئەستەم هەناسەی ئەدا و چاوەڪانی پڕ لە نیگەرانیەڪانی فراوان ڪرد
"تۆ چی ئەڪەیت لێرە؟"
ڤاسیلیسا پرسی ڪاتێڪ سەرسام بوو بە دیمەنەڪەی بەردەمی ڪە جیۆن دەستی لەسەر ئەژنۆڪانی جێگیر ڪرد بوو و بە قورسی هەناسەی ئەدا کاتێڪ دڵۆپەی ئاوی بارانە بەخووڕەڪەی دەرەوە لە پارچەڪانی بەریەوە ئەڪەوتە سەر زەویەڪە
"تۆ باشیت؟"
جیۆن بە ئەستەم پرسی بە هۆی هەناسە ناڕێڪەڪانیەوە ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسای ئەڕوانی"بۆچی لەم ڪاتەدا لەبەر باراندا ڕات ڪردووە؟ ئەگەر نەخۆش بڪەویت هەموو شتەڪان تێڪئەچێت"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ لەسەر قەنەفەڪە دانیشتبوو و لە جیۆنی ئەڕوانی ڪە خەریڪی وشڪ ڪردنەوەی قژی بوو بە خاولیەڪەی دەستی، پاشان لە وشڪ ڪردنەوەی قژی وەستا و لە ڤاسیلیسای ڕووانی
"سەیری مۆبایلەڪەت ڪردوە؟ من ٣١ پەیوەندیم پێوە ڪردیت، و تۆ هیچیانت وەڵام نەدایەوە"
جیۆن بە ڕووخسار و دەنگە جدیەڪەیەوە وتی ڪە وای لە ڤاسیلیسا ڪرد بشڵەژێت لە ڕووانینی ئەو چاوە جدیانە
"بەڵام تۆش وەڵامی پەیوەندیەڪانم نادەیتەوە"
"ئەوە چ پەیوەندییەڪی بەبابەتەڪەوە هەیە؟ مەگەر تۆ ئاوێنەیت؟"
"بەڵام چۆن توانیت لەو ماوە ڪەمەدا ٣١ پەیوەندی بڪەیت؟"
"هەرچیـەڪ بێت من زۆر پەشیمان"
ڤاسیلیسا بۆ ساتێڪ بێزاری لە ڕووخساریدا دروست ڪرد پاشان بە بێدەنگی ڕووی ڪردە پەنجەرەڪە ڪە دیمەنی ئێوارانی لێوە دیار بوو ڪاتێڪ دڵۆپە بارانەڪان لەسەر شوشەڪە ئەوەستانەوە"ڪەشەڪە لەوە ساردتر نییە ڪە لە بالکۆندا دابنیشیت؟"
جیۆن وتی ڪاتێڪ ڤاسیلیسا لەسەر یەڪێڪ لە کورسیەڪانی بالکۆنەڪە دانیشت و پارچە تەنڪەڪەی دا بەسەر شانیدا
"دەی، ئێستا ئامادەڪاری بۆ کریسمس ئەڪرێت، شار جوانتر بووە"
ڤاسیلیسا وتی و جیۆن لە پاڵیدا دانیشت و بۆ ماوەیەڪی زۆر بە بێدەنگی مانەوە و لە دیمەنەڪەی بەردەمیان ڕووانی تا ڤاسیلیسا دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"جیۆن"
"ئەمزانی بە بێدەنگ نامێنیتەوە"
جیۆن وتی و ڤاسیلیسا ڕووی تێڪرد پاشان پرسیاری ڪرد ڪاتێڪ دەستەڪانی لەژێر چەناگەی جێگیر ڪرد
"دوور لە ڪار"
ڤاسیلیسا وتی و جیۆن ڕووی لەسەر دیمەنەڪەی پێشەوە وەرگێڕا و ڕووی ڪردە ڤاسیلیسا پاشان قسەی ڪرد
"ڪاتێڪ بەو شێوەیە لێم ئەڕوانیت ئەزانم ڪە خەریڪی وتنی شتێڪی سەیریت"
"سەیر نییە، تەنها ڪەمێڪ تایبەتیە"
"ڪەواتە مەیڵێ"
جیۆن وتی و ڕووی ڪردەوە بەردەمی و دوای چەند ساتێڪ بێدەنگی ڤاسیلیسا ئەوەی پرسی ڪە ئەیویست
"پێشتر ڪەوتویتەتە داوی هیچ ڪەسێڪەوە؟"
پرسی ڪاتێڪ لە جیۆنی ئەڕوانی و بۆ ماوەیەڪ بێدەنگ مانەوە، وەڪ ئەوەی یادگاری چەند ساڵێڪ ڕژابێتەوە مێشڪی جیۆن، پاشان دوای ماوەیەڪ بێدەنگی بە دەنگێڪی هێواش و نزم وەڵامی دایەوە
"بەڵێ"
"بەڕاست؟ ڪێ بوو؟ چۆن بینیت؟"
ڤاسیلیسا بە پەرۆشیەوە پرسی وەڪ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامێڪی وا نەبووبێت، و جیۆن دووبارە بە دەنگە گڕ و نزمەڪەیەوە وەڵامی دایەوە
" ڪچێڪ ڪە لە کتێبخانەیەڪ بینیم ڪاتێڪ ١٩ ساڵان بووم"
"تۆ پێشتر ئەچویتە ڪتێبخانە؟"
ڤاسیلیسا بە پەرۆشیەوە پرسی و جیۆن ڕووی تێڪرد و وەڵامی دایەوە
"چوو بووم تا دزی بڪەم"
ڤاسیلیسا بە بێ هیواییەوە هەناسەیەڪی قووڵی هەڵمژی و ڕووی ڪردەوە بەردەمی وەڪ ئەوەی چاوەڕێی شتانێڪی زۆری لە جیۆن ڪردبێت و شایەنی نەبووبێت و وای لە جیۆن ڪرد بزەیەڪ بڪات پاشان لە دیمەنەڪەیان ڕووانی
"ڪاتێڪ هەرزەڪار بووم بە پیاوێڪی پیرم وت ڪە بڕوام بە خۆشەویستی نییە، ئەویش بە زەردەخەنەیەڪەوە پێی وتم بڕوای پێ ئەهێنیت، ڪاتێڪ ئەو دەبینی"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لەبەردەمی ئەڕوانی و ڤاسیلیسا دەستیڪردەوە بە پرسیار ڪردن
"ڪەواتە، جیابوونەوە؟"
"وازم لێ هێنا، من گەنجێڪ بووم بێ ڕابردووەیەڪ و بێ داهاتوویەڪ، نەمتوانی بەڵێنی پاراستنی بدەم"
ڤاسیلیسا بەردەوام بوو لە ڕوانین لە جیۆن ڪاتێڪ لە دیمەنەڪەی بەردەمی ئەڕوانی و بە هێواشی پرسیاری ڪرد
"پەشیمانیت؟"
"نەخێر"
"تەنانەت شایەنی ئەوە نیت پەشیمان بیت"
ڤاسیلیسا وتی بە ناڕەزایتەوە ڪاتێڪ ڕووی ڪردەوە بەردەمی و جیۆن بە زەردەخەنەڪەیەوە پرسیاری ڪرد ڪاتێڪ لێی ئەڕوانی
"تۆ ئەڵێیت من هەڵە بووم؟"
"بێگومان، ئەوەی ڪە دەستبەرداری بوو تۆ بوویت"
"دەربارەی شتێڪ قسە مەڪە ڪە لێی تێناگەیت"
"من زۆر باش تێ ئەگەم"
جیۆن بۆ ساتێڪ لە ڕووخسارە گرژەڪەی ڤاسیلیسای ڕووانی پاشان بە هێواشی ڕووخساری نزیڪ ڪردەوە و قسەی ڪرد
"مەبەستت ئەوەیە ڪە ئەگەر ئێستا خۆشەویستم هەبوایە دڵگران نەدەبویت؟"
ڤاسیلیسـا چاوی لەسەر دیمەنەڪەی پێشی هەڵگرت و دوای ساتێڪ ڕووانین لە جیۆن وەڵامی دایەوە
"بێگومان دڵگران نەدەبووم، ئەگەر خۆشەویستت هەبوایە ئێستا هێندە لاسار نەدەبوویت"
جیۆن زەردەخەنەیەڪی بچووڪی ڪرد پاشان لەسەر ڪورسیەڪەی هەڵسایەوە
"چی ئەڪەیت؟"
"ئەگەڕێمەوە هۆتێلەڪە، چەندین ڪارم هەیە و تەنانەت نازانم بۆچی لێرە لەگەڵ تۆدا باسی شتی لەم شێوەیە ئەڪەم"
"باشە بێگومان بەڕێز سەرقاڵ، ئەگەر هێندە سەرقاڵ بوویت بە بەر باراندا نەهاتبایت بۆ لام"
"بێگومان، شایەنی نەبوویت"
جیۆنی وتی و پاشان دووبارە بە پەنجەی ڪێشای بە نێوچەوانی ڤاسیلیسا ڪە وای ڪرد بە تۆنێڪی بەرز بدوێت
"جیۆن تۆ ئەم هەموو بوێریەت لە ڪام نەفرەتی ئەم دنیایەدا هێناوە؟"

YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
RomanceCompleted ✅ "پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd