"دوێنێ چاوپێڪەوتنەڪەتمان لەگەڵ بەڕێوبەری بنڪەی پۆلیس و یاریدەدەرەڪەی وەزیری ناوخۆ هەڵوەشاندەوە، هەروەها کۆبوونەوەڪە دەربارەی دەرمانە هاوردەڪراوەڪان دواخرا"
ڤاسیلیسا لە هەنگاونان بەرەو ژووری کارڪردنەڪەی وەستا لە ناوەڕاستی کۆمپانیاڪەدا بە ڪراسە سپی و پێڵاوە بەرزەڪانیەوە پاشان هەناسەیەڪی قووڵی هەڵمژی و بە بێ هیواییەوە قسەی ڪرد
"خاتوو نۆ"
"بەڵێ خانمەڪەم؟"
ئافرەتە بە تەمەن دا چووەڪەی پاڵی وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ چەند هەنگاوێڪ لە پشتیەوە وەستا بوو
"ئەگەر لە ژیانێڪی تر لە دایڪ بوومەوە، هەرگیز نامەوێت ئافرەت بم"
نۆ دەمی بەڪارهێنا بۆ وەڵام دانەوە بەڵام ڤاسیلیسا دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"بەڵام پیاوانیش خیانەتڪار و درۆزنن، نامەوێت یەڪێڪ بم لەوان"
نۆ هەوڵی قسەڪردنی دایەوە بەڵام ڤاسیلیسا دووبارە دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"لە بیریڪە، ئەمەوێت وەڪ دەنکێڪ لم یان بەردێڪ لە دایڪ بمەوە ڪە شەپۆلەڪانی دەریا لەم بەری ڪەنارەڪە بۆ ئەوبەری یاریم پێ بڪەن"
پاشان دەستی ڪردەوە بە هەنگاونان تا نێو ژوورەڪەی و بەرەو مێزی ڪارڪردنەکەی
"تیمەڪەی جیۆن لە لایەن ڕاهێنەرەڪانەوە بە باشی ڕاهێنانیان پێ دەڪرێ، هەروەها ئامێر و پێویستیەڪانی هاڪ ڪردن و چەڪەڪان ئامادەن، دەتەوێت لە وادەی خۆیدا بیاننێریت؟"
نۆ وتی ڪاتێڪ لەبەردەم ڤاسیلیسادا وەستا و ڤاسیلیسا وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ لەسەر ڪورسیەڪەی دانیشت
"بێگومان، پێیان بڵێ ڪە لە ٢٨ی مانگدا پێویست ئامادە بن"جیۆن بە خاولیەڪەی دەستی ئارەقەڪانی ملی و سەر شانی سڕی ڪە بەهۆی ڕاهێنانەڪانەوە دروست بوو بوو
" تۆ زۆر ڕاهێنان ئەڪەیت"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ لەبەردەمی جیۆندا وەستا و دەستی لە گیرفانی جلە وەرزشیەڪانیدا دانا پاشان بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"ئەتەوێت بخۆیتەوە؟"
"ڤاسیلیسا بە سەرزەنشتڪردنەڪانی خانەڪانی مێشڪم لە ڪار دەخات"
"تەنها بیرەیەڪ بخۆرەوە"جیۆن قومێڪی لە بیرەڪەی دەستی خواردەوە ڪاتێڪ بەرامبەر دانێڵ دانیشتبوو پاشان قسەی ڪرد
"ماوەی چەندێڪە ڤاسیلیسا ئەناسیت؟"
"١٥ ساڵ"
"من دانیپێدا ئەنێم ڪە لە ڕووی دەرونیەوە زۆر بەهێزیت، بڕوام نەئەڪرد ڪەسێڪ بتوانێت ١٥ ساڵ لەگەڵ ڤاسیلیسادا بژی"
"ئەگەر گوێبیستی قسەڪانت بێت زمانت لەت لەت ئەڪات"
"گوێبیست نابێت، ئەو ئێستا لە قوڵایی خەوەڪانیدایە تا پێستی تێڪنەچێت"
جیۆن وتی و دووبارە لە بیرەڪەی دەستی خواردەوە پاشان تا ماوەیەڪی زۆر بێدەنگ مانەوە تا دانێڵ دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"ئەزانیت، ڪاتێڪ ١٨ ساڵان بوو ویستی دەمارەڪانی ملی ببڕێت؟"
"دەمارەڪانی ملی ببڕێت؟"
جیۆن پرسی بە چاوە فراوان بووەڪانیەوە وەڪ ئەوەی چاوەڕێی گوێبیست بوونی شتێڪی وا نەبووبێت دەربارەی ڤاسیلیسا
"لەو باوەڕەدا بوو کە ئەگەر خۆی بڪوژێت، ئەوانی تر هەست بە داخ ئەڪەن و پەشیمان ئەبنەوە لەو شتانەی بەرامبەری ڪردویانە، ٦ مانگ بەسەر مردنی باوڪیدا ڕۆیشت بوو، ئەو ڪاتە بوو ڪە ویستی دەستبەرداری گەنجی و داهاتووی بێت، پێی وابوو دوونیا و گەردوون دژی خۆی و خواستەڪانین"
"ڪەواتە چیت ڪرد؟"
"تەنها پێم وت ڪە دایڪی هەستی بە داخ نەڪردوە دوای ئەوەی لە ٥ مانگیدا دەستبەرداری بووە، و هەست بە داخ ناڪات ئەگەر لە هەژدە ساڵیدا بمرێت"
"خێزانێڪی نامۆ و ئاڵۆزی هەیە"
جیۆن وتی پێش ئەوەی دووبارە لە بیرەڪەی دەستی بخواتەوە و دانێڵ دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"بۆیە بوێری ئەوە مەڪە ئازاری بدەیت، لەوانەیە ڕەق و خراپ و بێ ڕەوشت و نامرۆڤانە بێت بەڵام لە ناخەوە وەڪ پەڕی گوڵەباخ ناسڪە، ئەڵماسەڪەی بۆ بدزە ئەگەر پێویستی بە ژیانیشت بێت"
"گرینگی چییە ڪە وەڪ پەڕی گوڵەباخ ناسڪ بێت ڪاتێڪ ڕەق و خراپ و بێ ڕەوشت و نامرۆڤانەیە؟"
"تەنها دڵنیاببەوە ڪە ئەڵماسەڪەی بۆ بدزیت"
"پێم وابوو تەنها ڤاسیلیسا فەرمانم بەسەردا ئەڪات، ئێستا هەمووان ئەیڪەن"

YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
RomanceCompleted ✅ "پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd