كـۆتـایـی

678 86 28
                                    










"سوپاس بۆ ڪارە قورسەڪانتان، لەمەوبەدوا خاتوونەڪەتان وا ئەڪات بە باشی بژین"
ڤاسیلیسا وتی لە نێو درێسە ڕەشەڪەیدا کە لەسەر بەشی سەرەوەی ڕانەڪانی وەستا بوو و بە تەسڪیەڪەی ڕێڪی جەستەیی دەرخستبوو لەگەڵ دەستڪێشە ڕەشە تەنڪەکانی ڪە لەسەر ئانیشڪی وەستا بوون ڪاتێڪ پەرداخێڪ شەرابی بە دەستی گرت بوو لە ناوەڕاستی هۆڵی ئاهەنگەڪە ڪە بەشێڪی زۆر خەڵڪی لێ بوو
"بەڕاستی سەرنج ڕاڪێشە ڪاتێڪ توڕە نییە"
تایهیۆنگ وتی ڪاتێڪ لە نزیڪی ئەوانی تر پەرداخێڪ مەی لە نێو دەستەڪانی هێشتبۆوە
"لە سەدا ٩٠ی ڪەسایەتیەڪەی بە توڕەیی پڕ ڪراوەتە و لە سەدا دەڪەی تر بە بێڕەوشتی"
نیڪی وتی و قومێڪی لە پەرداخەڪەی دەستیدا پاشان جیۆن دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"ئەگەر گوێبیستی قسەڪانتان بێت بە زیندووی پێستان لێ ئەڪاتەوە"
ڤاسیلیسا ئاڕاستەی چاوەڪانی خستە سەریان و پاشان بەرەو ئاڕاستەڪەیان هەنگاوی نا بە زەردەخەنە و پێڵاوە بەرزەڪانیەوە
"بە سەیرڪردنی چاوەڪانتان ئەتوانم هەڵیبهێنم ڪە دەربارەی من قسەتان ئەڪرد"
ڤاسیلیسا وتی هەر ڪە گەیشتە نزیڪیان پاشان نامجوون بە دەنگە گڕەڪەی وەڵامی دایەوە
"لەوانەیە دەربارەی جوانیەڪەت قسەمان ڪردبێت"
"ئەوەتا، بەڕێزترینتان"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ بە زەردەخەنەوە لە نامجوونی ئەڕوانی پاشان ئاوڕی دایەوە بۆ ژاوە ژاوەڪەی پشتی و هەر زوو سیۆجۆنگ و ئەوانی تری بینی پاشان بەرەو یەڪ هەنگاویان نا
"ئەبینم بە زووی گەڕایتەوە بۆ کۆریا"
سیۆجۆنگ وتی لە نێو درێسە سپیەڪەیدا ڪاتێڪ لەبەردەمی ڤاسیلیسادا وەستا
"بێگومان پێویستە وابڪەم، پێستم بەرگەی ساردیەڪەی ڕووسیا ناگرێت"
"ئێستا تێگەیشتم ڪە بۆچی هاوبەشەڪەتت زۆر بەلاوە بەنرخ بوو، تۆ ئەتزانی ئەتوانێت ئەوەت بۆ بڪات"
"بەڵێ، هەروەها من ناتوانم دووبارە هاوبەشێڪی تری ئاوا قۆز بدۆزمەوە"
ڤاسیلیسا وتی و پاشان چاوی بە داپیرەی ڪەوت ڪە هەنگاوینا بۆ بەردەمی بۆیە بە هێواشی خۆی چەماندەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەی پاڵیڪرد ڪە بۆکسەکە بخاتە نێو دەستەڪانی داپیرەیەوە
ئافرەتە بەتەمەنەڪە بۆکسەڪەی ڪردەوە و لەوەی ناوی ڕووانی پاشان قسەی ڪرد
"تۆ ئەوەت گەڕاندەوە ڪە موڵڪی ئێمە بوو"
پاشان سەری بۆڪسەڪەی داخست و بە زەردەخەنەوە دوا ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسای ئەڕوانی
"ڤاسیلیسا لە خێزانی ئیڤانۆڤ، ئێستا بە فەرمی سەرۆڪی باندی ئەنیمۆسە بە گشت لق و بەشەڪانیەوە و تەواوی ماف و خاوەندارێتی بۆ خۆیی و نەوەڪانی دوای خۆی دەگەڕێتەوە"














"ڪەواتە، هەستت بە چی ڪرد ڪاتێڪ بۆ یەکەمجار منت بینی؟"
"بێزاری"
جیۆن وتی ڪاتێڪ قۆڵی لەسەر شانی ڤاسیلیسا درێژ ڪردبۆوە و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد پێبڪەنێت
"تۆ ئەو هەستانەت پێ دام ڪە خەڵڪی ڕۆمان ئەنوسن دەربارەی"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسا ئەڕوانی و ڤاسیلیسا زەردەخەنەی ڪرد پاشان پرسی
"ڪەواتە ئێستا بڕوات بە خۆشەویستی هەیە؟"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد و بە هێواشی نێوچەوانی ڤاسیلیسای ماچ ڪرد پاشان سەری لە ملیدا نوقم ڪرد
"ئەمڕۆ سەری ساڵی نوێیە، دڵنیاببەوە کە تا سەری ساڵی ٢٠٦٠ لەگەڵمدا بمێنیتەوە"
"تۆ داوای زۆر ئەڪەیت"
جیۆن وتی ڪاتێڪ سەری لە قوڵایی ملیدا بوو و تەواوی وزەی نێو سییـەڪانی و ئەندامەڪانی بەڪارهێنا بۆ هەڵمژینی ئەو بۆنەی لە شووشەی هیچ عەترێڪدا نیە

ڪامێراڪە کوژایەوە و دیمەنی ماچ ڪردنیان بوو بە کۆتا دیمەنی دۆکۆمێنتاری گوڵە مردووەڪە،

بەم جۆرە یەڪێڪی تر لە چیرۆڪە خۆشەویستییەڪان کۆتایی پێ هات، پێش ئەوەی ئاگادار بن ڪە دەستی پێ ڪردوە









ڪـــــــــــۆتــــــــایــــــــی









لە بێ بەهـرەیم لە نووسین و هەر ڪەم ڪورتییـەڪ ببورن


||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now