Pov.Ringha
هەلاو سەرەتا من ناوم کانگ رینگهایە کچە گەمژە و شێتەکە تەمەنم 20 ساڵە لە زانکۆم یەکەم ساڵمە ژیانێکی خۆشم نیە بەڕاستی گەر خۆشیش بێت هەمووی کاتیە ماوەی هەفتەیەک ناخایەنێت دەگەڕێمەوە سەر ناخۆشیەکانی خۆم دەی واز لەوە بێنە من سێ هاوڕێم هەیە بەناوی کالین بۆسیۆک لەگەڵ یوری ئەوانم لە ڕووحی خۆم خۆشتر دەوێت بەڵام کەسێک هەیە پێم وایە کە نیوەکەی ترمە مینگهاو تارمایە نادیارەکە بەڵێ من ئاشقی کەسێک بووم کە بوونی نیە بۆ من ڕاستەقینەیە بەڵام بۆ کەسێکی تر تارمایە و خەیاڵە چەندان وێنەی ئەوم دروست کردوە
وێنەکانی مینگهاو
پێم وایە ئەوەندە بەسە بۆ ئێستا
بەیانی
لەناو جێگاکەم هەڵسام بە دەنگە ناخۆشەکەی خاتوو بۆسیۆک واتە ئەم کچە بەڵای سەری منە
بۆسیۆک:رینگها رینگها هۆوووووووووو هەڵسە درەنگە با لە یەکەم ڕۆژی زانکۆوە دەرمان نەکەن
رینگها:وازم لێ بێنە نامەوێت هەڵسم دوێنێ شەو تا درەنگ نەخەوتووم
بۆسیۆک:تۆ کەی زوو خەوتوویت هەڵسە بەخوا زۆڕ درەنگە یوری و کالین ماوەیەکی زۆڕە هەڵساون و خواردنیان ئامادە کردوە
رینگها:ئۆف باشە باش بڕۆ دەرەوە با خۆم ئامادە بکەم
بۆسیۆک:زۆڕت پێ نەچێت ها
رینگها:بۆسیۆۆۆۆککک
أنت تقرأ
"تارمایە نادیارەکە"
General Fictionباس لە کچێک دەکات کە ئاشقی کەسێک دەبێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەو تەنها خەیاڵێکە بەڵام لەناکاو چیڕوودەدا؟؟ ئایا تارمایەکە بوونی هەیە؟؟ نووسەر~کیلما