Part>2

110 22 3
                                    

دوای ئەوەی زەنگ لێیدا کچەکان هاتن بۆ کافتریاکە لەبەر ئەوەی دەزانن کە رینگها هەموو کاتێک لەوێ دەبێت کە رینگهایان بینی لەگەڵ مینگهاو شۆک بوون

رینگها:پێویست بە شۆک بوون ناکات بەهۆی من لە پۆل دەرکراین
بۆسیۆک:ئونی تەنانەت مامۆستا گۆتی کە ئەوە ئەدەبی قسە کردەنتە لە پێش مامۆستا
کالین:رینگها چیت گوت؟؟
رینگها:مامۆستا پرسی کە بۆچی لەلای پەرستاری زانکۆ بووین منیش گوتم کە کەس لەخۆڕا ناڕواتە لای ئەو چیم گوتوە گەر مامۆستا خۆی گەمژە بێت من چیبکەم
یوری:چی بۆچی لەوێ بوویت کوێت ئازاری هەیە؟؟
رینگها:هیچ نیە ئەپا جوانەکەم تەنها کەوتم و تەواو
مینگهاو:درۆ دەکات لە قاتی سەرەوەی زانکۆ خەریکبوو بکەوێت
یوری؛بۆسیۆک؛کالین:چی!!!!
رینگها:بەمن دەڵێن دەنگت بەرزە😒
بۆسیۆک:کچێ مشکا گەر مردی من ئەوکاتە شەڕم لەگەڵ کێ بکردایە
کالین:یا تۆ چۆن دەچیتە شوێنی بەرز تۆ دەترسیت لەوێ
یوری:چی گەر بکەوتیتایە خوارەوە ها!!!!
رینگها:سوپاس بۆ خەم خۆریتان بێستە شێتەکانم بەس ویستم وێنەکەم پێشانی دی ئەیت بدەم
بۆسیۆک؛یوری؛کالین:دی ئەیت کێیە؟؟
رینگها:خۆشەویستم کێ قابیلە
بۆسیۆک:ئەها ئێ
یوری:ڕۆژێک هەردووکتان دەکوژم
کالین:پێشتر بوونی نەبوو زۆڕ ئاقڵتر بوویت بەس لەوەتی بوونی هەیە تێکچووە
رینگها:ئەمڕۆ ئەوم دۆزیەوە
مینگهاو:پێم وایە شەڕتان درێژە دەخایەنێت بۆیە تەنها قسەیەک دەکەم نیگەرانی ئەم پشیلە مەبن لەبەر ئەوەی پێویست ناکات وە تەنها بیبەنە لای دکتۆرێکی دەروونی چونکە زۆڕ لەپێش خۆی قسە دەکات وەکو شێتێک هیوادارم ئامۆژگاریەکەم وەرگرن
رینگها:کا وەرە بۆقی ناشرین

مینگهاو ڕایکرد رینگهاش دوای کەوت تەواوی زانکۆ ڕایانکرد هەر کەسێک ئەوانی بەبینیایە دەیانگوت کە ئەوانە تەنها منداڵێکن چۆن لە زانکۆ دەخوێنن تاوەکو مینگهاو گەیشتە هاوڕێکانی

مینگهاو:کوڕە ڕزگارم بکەنننننن
رینگها:دەتکوژم گەمژە من شێتم ها!!
دۆکیۆم:هۆپ هۆپ چی ڕوودەدات؟؟
رینگها:وەرە دەرەوە لە پشت ئەوان دەی زوو
سیۆنگچۆل:رینگها چی ڕووەدەدات

(تب/لەلاتان سەیر نەبێت کە هەمووان ناوی رینگها دەزانن بەهۆی شەڕەکەی لەگەڵ کوڕەکە)

رینگها:ئەو بۆقەی پشتی ئێوە هەیە کە وەکو بۆقێکی ترسنۆک لە پشتەوەیە بەمنی گوت کە شێتم و پێویستە بمبەن بۆ لای دکتۆری دەروونی
سینگچۆل:مینگهاو ئەو ڕاست دەکات؟؟
مینگهاو:بەڵێ بەس هیۆنگ ئەو زۆڕ شێتە لە پێش خۆی قسە دەکات دڵنیام شێتە هههه جا دەبێت ئەو کەسە گەمژەیە کێ بێت کە قسەی لەگەڵ دەکات

کە مینگهاو ئەو قسەیەی کرد بە ڕادەی دۆزەخ رینگها توڕە بوو بە توڕەیەکی زۆڕ دانەیەکی کێشا بە مێزەکە

رینگها:سوێند دەخۆم جارێکی تر قسە بە دی ئەیت بڵێیت دەتکوژم تەنانەت تۆش بیت

کوڕەکان شۆک بوون بە کاردانەوەی رینگها

"تارمایە نادیارەکە"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن