دایە گیان هۆکاری بوونم
تۆ تاجی زێڕینی منیچ جۆرێکی لە دروستکراوەکانی خودا
تۆ دەست ڕەنگینی منیخاوەنی خۆشترین بۆن
تۆ بۆنی بەهەشتیئەی هۆکاری جوانی ژیان
تۆ وەک گوڵ و سەوزایی دەشتیباوەشی تۆ ئەوەندە خۆشە
وای کرد بڵێم ئارامکەرترینە باوەشتڕووخسارت هێندە ناوازە
جوانترینە ڕووخساری گەشتپێیەکانت بهێنە با ماچیان کەم
با لە پێناو تۆدا بمرمهەرگیز لێم ون نەبی
من شێت و دیوانەم کە لێت دوورمتۆ ئەو دەرمانەی
پێویستی وەک دەمار و خوێن
من کە تۆم هەبێت ئیتر
لام گرینگ نییە دەوروبەرم دەڕۆن یان دێنکە بانگت دەکەم دایکە
وادەزانم هەمووی هی منە دونیاتۆ ئەو گەوهەرەی کە هەیت
لە بوون و نەبوونیاکاتێک نەخۆش دەکەوین
شەو تا بەیانی بە خەبەریهێندە میهرەبانیت
ناهێڵی بیچێژین بێ نەفەریگەر بۆت بکرێ
خۆت لە پێناومان دەکەیتە قوربانیدایکە گیان
تۆ ئاسوودەیی ڕۆح و گیانیخاوەن دڵێکی
کە گەورەیە زیاتر لە زەریای ئەتڵەسبەخوا دایە گیان
کەس نابێ بە تۆ کەس!کە تۆمان هەبێ
لە دار و بەردیش بێ منەتینکە وجوودت هەبێ
کەس ناتوانێ پێمان بڵێ بێ کەسینئەگەر تۆ بڕۆی
هەموو دونیاشم هەبێدایە گیان وەک ئەوە وایە
کە هیچم نەبێ🖤!(پـێــنــووس زێــڕیــن)
سەلام پێشتر چەن دێڕەکی کەمی ئەو شعرەم لۆ برادەرەک نووسی کە داوای کردبوو ئیتر بڕیارم دا تەواوی کەم و بێم لێرە دانێم ئەوجا هیوادارم بە دری هەموو لایەک بێ هەمووشتان دەتانن ببەن لۆخۆتان لۆ داکتان بنێرن یان لۆیان بخیننەوە چاوی داکی هەموو لایەک ماچ دەکەم و دایکەکان جێیان لەسەر سەرمە و ڕێز و حورمەت و خۆشەویستیم لۆتان هەیە جارێ ئامانەتی خوای بن ڕۆژ باش🤍✨🫶🏻
YOU ARE READING
ئـاوازی شـیـعـرەکـان
Poesiaسەرجەم شیعرەکانی نووسەر پێنووس زێڕین بخوێنەوە لە ڕێگای هۆنراوەکانم پەیامەکانم دەگەیەنم🖤 ئەگەر شعرەکانم کەسێکی گریاندووە واتای ئەوەیە کە پەیامەکەم گەیاندووە! دەستپێک/3/4/2023 کۆتایی/دیار نییە بڵاوکردنەوەی/22/4/2023 پیت بە پیتی نووسین و شیعرەکانم هی...