1

656 68 27
                                    

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵒⁿᵉ
_____________________

کچێکی گەنج لە نێو دارستانێکی چڕ و سامناکدا ڕادەکات بەگریانەوە بۆ ڕزگار کردنی ژیانی چونکە پیاوێکی چوار شانەی باڵا بەرز بە دوایەوێتی وە تەورێکی گەورەی بەدەستەوەیە و وەک شێت پێدەکەنێت کە وا لە کچە گەنجەکە دەکات زیاتر بترسێت و بێ دەسەڵات بێت بەڵام لە ناکاو کچە گەنجەکە خێراییەکەی کەم دەبێتەوە چونکە ماوەیەکی زۆر ڕایکردووە و بێ هێز بووە ئەو هەوڵی دەدا کە خۆڕاگر بێت بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ شتێکی لە پێدا نەبوو شتێک دەچێتە نێو پێیە بچوکەکانی و دەکەوێتە سەر زەوی، بەبێ هیوایی سێری دواوە دەکات بە هەناسە تەنگییەوە ئەو دڕندەیەی پشتەوەی وەک شێتێک پێدەکەنێت و دواتر ڕووکەشی دەگۆڕێت بۆ کەسێکی زۆر سامناکو ترسناک و تەورەکە بە ئاڕاستەی کچەکە هەڵدەدات.


~pov kamelia~

چاوەکانم کردەوە بە ترسەوە چونکە خەونێکی زۆر ناخۆش و ترسناکم بینی و چاوم خوراند 

؟؟؟: یاااا تۆ دوبارە خەوتوویت کامێلیا هەستە دەچین شتێک دەخۆین من برسیمە دەی تکایە .

وتی لەسەرەتادا بە هاوارەوە وە دوایی خۆی داماو کرد

کامێلیا: باشە وا دێم جیا

جیا: دەی پەلە بکە

وتی بە داماوی کاتێک پێیەکانی وەک منداڵێک بە زەوییەکەدا دەدا

خەندەیەکم بۆ کرد و قۆڵی کرد بە قۆڵمدا و ڕۆشتین.


من ناوم پارک کامێلیایە  تەمەنم ١٨ ساڵە لە کۆتا ساڵی خوێندنمام، بەهۆی ئەوەی لە خێزانێکی هەژارەوە هاتوومەتە دوونیاوە پێویست بوو هەم بخوێنم و هەم کار بکەم بۆیە زۆر جار لە پۆلدا خەوم لێ دەکەوێت، من تەنها دایکێکی بە تەمەنم هەیە وە تەنانەت نازانم باوکم لە کوێیە ئەگەر مردبێت دڵخۆش دەبم چونکە ئەو تەنها بارگرانی بوو بۆ ئێمە، خۆشبەختانە بەهۆی زۆر هەوڵدانمەوە وە زۆر خوێندن لە پۆلی تایبەت دام کە تەنها دە کەس چانسی ئەوەیان هەیە کە لەو پۆلەدا بن و بەهۆی ئاستی زیرەکیانەوە نیوەی پارەی خوێندن دەدەن دڵخۆشم کە منیش یەکێکم لەوان چونکە ئەگەر وا نەبوایە نەم دەتوانی بخوێنم.

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now