[بەکارهێنراو].2

357 45 126
                                    

POV:jimin

کاتێ چاوەکانم کردەوە بینیم کە کەس لەسەر جێیەکەم نیە وە ئەمەش ژورەکی خۆم نیە،بەڵام یەک خولەک
ئێرە کوێیە بۆ لێرەم؟بۆچی هیچم لەبەر نیە؟

ئێستا ڕوداوەکانی شەوم بیرکەوتەوە،بەڵام جۆنگکووک لەکوێیە؟
بۆچی بەتەنهام؟

هەستام کراسەکەم لەبەر کرد سەیری خۆم کرد لە ئاوێنەکەیا شەرمم لەخۆم ئەکرد کە ڕازیبووم بە کارێکی ئاوا ،هەرکەسێک جەستەی ببینیامایە واهەستی ئەکرد ئازار دراوم و لێمدراوە نەوەک شەوێکم بەڕێکردبێ هێندە شوێنی مۆر و شین هەبوو لەسەر جەستەم

وە لەهەموی ناخۆشتر ئەو شتانەی کە ئەیوت ئەمویست لە مێشکی خۆمی دەرکەم کاتێ دوێنێ شەوم بیرەکەوێتەوە نەفرەت لەخۆم ئەکەم چونکە ناتوانم هیچ شتێکی خراپ بەو بڵێم.

"گەڕانەوە بۆ شەوی ڕابردوو"

"گەورەم....چ چی ئەکەیت؟"

ناتوانم بڕوا بکەم کە خەریکە کارێکی وائەکا و کراسەکەی ئەکاتەوە بەبێ ئەوەی ئێمە خۆشەویستی یەک بین یان شتێکی لەو جۆرە من چۆن ئەمە قبوڵ کەم؟

"چیە؟....تۆ هەر ئەمەت ناوێ؟"

واتا چی من هەر ئەمەم ناوێ؟من کەسێکم ئەوێ خۆشی بوێم نەک بەم توڕەی و شێتیە کارەکە بکات

هاتە سەرم و خۆی لەمل و لاجانگم ئەخشاند بەدەستیشی ئەیویست کراسەکەم بکاتەوە بەدەستم ڕێگریم لێی کرد من ئەمەم ناوێ

"بۆستە..."

"ئای بەسە....من تاقەتی ناز هەڵگرتنم نیە دڵنیام دڵخۆشی بەمە بۆیە دەمت داخەو هیچ مەکە"

تا ئەوەی هەستم کرد کە من چیتر هیچم لەبەرا نەماوە هەستەکەم دڵم پڕبوە کار گەیشتوە بەوەی دەسترێژیم بکاتە سەر؟

ئازارم هەیە بەو هەموو بێڕحمیەی لەکاتی ماچکردن و دەستلێدانەی بەڵام ناشمەوێ هیچ دەنگێک دەرکەم

تا ئەوەی هاتە بنگوێم و بە هێواشی بە قوڵی وتی

"خۆشمەوێیت"

نەمئەزانی چۆن دڵخۆشی خۆم دەربڕم لەکاتێکا لە خوارەوەم ئەو هەموو ئازارەم هەیە بەڵام ئەو وشەیە دڵی منی بەتەواوی دایەوە

"خۆشمەوێیت سۆکجینم.....بەنەفرەت بیت خۆشمەوێیت"

Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]Where stories live. Discover now