part>5

88 18 3
                                    

بەیانی

هەڵسام لەخەو سێری کاتژمێرم کرد بینیم کاتژمێر 7:00
ئاهـ باشە زۆڕ درەنگ نیە سێری لای ڕاستی خۆمم کرد رینگهای لێ نەبوو ئەو لە کوێیە؟؟ یاخود شتێکی لێ نەهات بێت بەخێرای لە ناو جێگاکەم هاتمە دەرەوە تەواوی ماڵەکەم گەڕام هیچ کەسێک لە ماڵەکەم نەبوو بەناوی رینگها

مینگهاو:ئەو چووە بۆ کوێ خەریکە شێت دەبم

دەستم بەسەرمەوە گرت بوو

مینگهاو:باشترین شت ئەوەیە بڕۆمە زانکۆ تاوەکو لە هاوڕێکانی بەپرسم

ڕۆیشتم بۆ ژوورەکەم خۆم گۆڕی دواتر ڕۆیشتمە زانکۆ
.
.
.
.
.
.

دوای 30 خولەک گەیشتمە زانکۆ

هەر کە هاتمە زانکۆ بێ هیچ شتێک ڕۆیشتم بۆ بالەکۆنی زانکۆ لەبەر ئەوەی رینگها زۆڕبەی کات لەوێیە
بەڵام هیچ کەسێکی لێ نەبوو دواتر ڕۆیشتم بۆ کافتریای زانکۆ دووبارە هیچ کەسێکی لێ نەبوو بڕیارمدا بڕۆمە لای هاوڕێیەکانی لەناو هاوڕێیەکانی تەنها بۆسیۆک بە باشی دەناسم ڕۆیشتم بۆ پۆلی خۆمان بینیم بۆسیۆک و یوری و کالین دانیشتوون
و قسە دەکەن بەڕاکردن ڕۆیشتم بۆ لایان

مینگهاو:رینگها لەکوێیە؟؟

بەهەناسە برکێەوە قسەم کرد تەواوی کاتەکە لەو زانکۆیە ڕامکردوە

یوری:نازانین
مینگهاو:تکایە درۆم لەگەڵ مەکەن
کالین:سوێند دەخۆین نازانین
بۆسیۆک:لە دوێنێ شەوەوە نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵ مۆبایلیشی داخراوە
مینگهاو:ئەو دوێنێ شەو لەلای من بوو بەڵام کە بەیانی هەڵسام لەلام نەبوو
کالین:ئێمەش هیچ هەواڵێکمان نیە دەربارەی ئەو
مینگهاو:دڵنیان ئەی نازانن زیاتر بۆ کوێ دەڕوات کە دڵتەنگ بێت؟؟
بۆسیۆک:ئەو هیچ کاتێک ئەوەمان پێ ناڵێت
مینگهاو:ئۆف ئێستا من چی بکەم

end.pov

لەلای رینگها

رینگها:شیرا دەی برسیمەەەە
شیرا:ئەرێ کەمێک سەبرت هەبێت
رینگها:خۆت دەزانی من سەبرم نیە بۆ خواردن
شیرا:ئۆف
رینگها:ئۆف نەکەیت منداڵ
شیرا:یااا پێنج مانگ لەمن گەورەتری گەرنا هەمان تەمەنمان هەیە
رینگها:گیانەکەم تەنها پێنج ڕۆژی تر لەناو سکی دایکت بایت ئەوکات من بە تەمەنیش لە تۆ گەورەتر دەبوو منداڵ
شیرا:ئاهـ نازانم ئەم چەند ساڵە چۆن بەرگەم گرتوە لەگەڵ تۆ
رینگها:وەللە دەبێت من وا بڵێم منداڵ
شیرا:باشە دەی زۆڕ مەڵێ خواردن ئامادە بوو وەرە بیخۆ

رینگها بە ڕاکردن ڕۆیشتە سەر مێزەکە

شیرا:هێواش کچم هێواش
رینگها:قسە مەکە لە دوێنێ شەوەوە نانم نەخواردەوە
شیرا:ئێ جا بڵێ بەشی منیش ناهێڵی
رینگها:بێگومان گیانەکەم
شیرا:کەواتە با من بڕۆمە ژوورەکەم نان بخۆم بای

شیرا ڕۆیشتە ژوورەکەی نانی خوارد لە ترسی ئەوەی رینگها بەشی ئەو نەخوات

رینگها:هایش منداڵی ئەم سەردەمە چیدەکەن

"تارمایە نادیارەکە"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن