≈جوانییەکەی ئەو≈

9 1 0
                                    

جوانە
بەجۆرێکی نامۆ
کاتێک بۆ یەکەمجار ئەیبینیت ناتوانیت ڕاستەوخۆ بڵێیت
«جوان»
بەڵام لە بێئاگاییەکی چڕدا
هێواش هێواش
لەسەرخۆ
هەست بە دەنکۆڵە وردەکانی جوانی دەکەیت کە لەدەوری ئەسوڕێنەوە
وە دواتر
دەنکۆڵە وردەکان
هێواش هێواش
لەسەرخۆ
بۆ ئەوەی ببن بە≈پەڵە هەورێکی جوانی≈کۆئەبنەوە
...
لەسەرسامیدا ڕادەمێنی!!
کاتێک لەکۆتاییدا ئەو کەسەی بەخۆتت ئەوت
«ناتوانرێت پێی بوترێت جوان»
ئێستا هەورێکی جوانی لەسەر سەرییەوە بارانی جوانی بەسەردا ئەبارێنێت
بەبەردەوامی

جوانییەکانی ئەو بە ئاسانی هەست پێناکرێن
چوونکە هەمیشە بریتین لەو شتە سادە و بچووکانەی کە کەسێکی ئاسایی سەرنجیان ناخاتە سەر
...
ئەو لەم جیهانە گەورەیەدا کە هەمووان تێیدا وێڵی دەستکەوتە گەورە و ئاشکراکانن تا بگەن بە جوانییەکی سادە
ڕۆحی خۆی تێکەڵ بە بابەتە بچووک و سادەکان کردووە و
سەرئەنجام ئەو جوانییە ئاڵۆزەی دەستکەوتووە کە نە کەس بەئاسانی دەستی پێئەگات و نە کەسیش بەئاسانی هەستی پێئەکات

。・°°・(لە دڵەوە)・°°・。Where stories live. Discover now