٧ی ئازار
Yonji_pov
"بەڵام کاتژمێر ١٢ وە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی کارت هەیە ڕاستە؟" پرسیم هەوڵمدا قەناعەتی پێبکەم کە نەچین بەڵام بەڕاستی دەمەوێت بچم
"نیوەڕۆ کارم هەیە بۆیە هیچ نییە" دڵنیای کردمەوە و دەست لە قژم دا "با بچین جەوێک بگۆڕین" پێشنیاری کرد و منیش سەرم لەقاند چوومە ژوورەکەیەوە
من تەنها هودی ڕەشەکەی و جینزە ڕەشەکەیم لەبەردا بوو باوەڕ بکەن یان نەیکەن بە تەواوی لەگەڵمدا دەگونجێن چونکە قاچەکانی یۆنگی نزیکەی هەمان قەبارەی قاچەکانی منن
دوای ئەوەی ئامادەکاریەکانم تەواو کرد چوومە دەرەوەی ژوورەکە تا بینیم لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە
"واه، ئەوان بە تەواوی لەگەڵتدا دەگونجێن، ها" ئەو هاوارێکی کرد لەکاتێکدا لە قەنەفەکەوە هەستا و قۆڵی لە شانمدا پێچایەوە "با بروین "
ئێمە چووینە دەرەوەی ماڵەکە و سەرکەوتینە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کە ماوەیەکی زۆرە لە ماڵەوە بەجێماوە
پشتێنەی سەلامەتیم لەبەر کرد زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد. "زۆر پەرۆشم! هەمیشە زۆرم حەز بەوە بوە شەوانە بەم شێوەیە بچمە گەشتێک"
یۆنگی زەردەخەنەی کرد و بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەی داگیرساند
خۆشبەختانە ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی باش کاردەکات و دەستی کرد بە لێخوڕینی خێرا، بەو پێیەی تەنانەت یەک ئۆتۆمبێلیش لە دەوروبەریدا نییە
مۆسیقای داگیرساند و So Far Away هاتە سەر "ئۆه! ئەو گۆرانیەیە کە لەگەڵ سوران سونبای-نیم گوتوتە ڕاستە؟" ڕوونم کردەوە و سەری لەقاند
"هێندە دوور، ئەگەر خەونێکم بینیبا، ئەگەر تەنها خەونێکی فڕیوم هەبوایە~" بە بێدەنگی گۆرانیەکەم گوت و ئەویش جارێکی تر قژمی تێکەڵاو کرد
بە گاڵتەجاڕیەوە گوتم" خۆزگە ئەم گۆرانیە لەگەڵ تۆ بڵێم"
"خۆزگە زووتر بتناسیبام" وای وت
YOU ARE READING
ڪَِۇتِّآ مِيَڵِۉٗدِيْ//м•уσσиgι ~تەواو بوە~
Historia Cortaتۆ نابێ لاواز بیت بەرامبەر ئاستەنگیەکان تۆ دەتوانی لەمە دەرچیت یونگی دەتوانی ببیتە هونەرمەدێکی لێهاتوو- یونجی کەواتە من دەتوانم ئەمە بکەم؟ - یونگی ئایە دەتوانم بزانم مێڵۆدی گۆرانی ڕۆژێکی بەهار کێ نوسیوەتی - پێشکەشکار چیرۆکی دواوەی گۆرانی ڕۆژێکێ ب...