°Enjoy it°
Jennie' pov/
بەهێواشی بەسەر پەیژە دارینیەکان هاتمە خوارەوە بەپێی پەتی، ئەم خانووەم خۆشویست، دوای ئەوەی لیسا سێ ڕۆژ پێش ئێستا هەموو پلانەکانی بۆ ڕوونکردمەوە، زیاتر جدی تر بوومە و زیاتر جڵەوی خۆم دەگرم چونکە دەزانم ئیتر من بەشێوازێکی ئاسایی ناژیم...بۆ لەمەودا.
ئەم بەیانییە قسەم لەگەڵ نامجوون کرد، پێم وت چیتر لەو خانووە نەماوم و ناونیشانی ئێرەم پێیدا بێگومان بەویستی لیسا خۆی.
کەمێک سەیری لێهات بەڵام هیچی نەوت و هیچی دەرنەبڕی، بەڵام هەر دوای نیوەڕۆ پەیوەندی پێمەوە کرد.
دەتوانم سوێن بخۆم کە بڵێسەی ئاگری توڕەیەکەی موبایلەکەمی تێدەپەڕاند بەڵام نەیسووتاندم.
لێکۆڵینەوەی کردبوو وە بۆی دەرکەوت بوو کە هێرش کراوەتە سەرم، ترس دایگرتم و وتی بۆ شەو دەگاتە کۆریا.
وە ئێستا وەکو ترسنۆکێک هاتووچۆمە بەناو ئەم ماڵەدا، باشە دڵنیام ترسەکەم لەوە کەمتر نییە کە ئەو شەوە بۆم دروست بوو کاتێک هێرش کرایە سەر ماڵەکەم.
لەناکاو لەزەنگی دەرگاکە درا، لەشوێنی خۆم ڕاچەڵەکیم و خورپەیەک بەدڵمدا هات، نامجوون هیچ کاتێک ئازارم نادات بەڵام توڕەییەکەی بەسە بۆ ترساندنم.
سەیرێکی کامێرای چاودێرم کرد، بینیم خۆیەتی جلێکی ڕەش و ڕەساسی لەبەر بوو لەگەڵ عەینەکێک بەڵام لەناکاو ڕووی کردە کامێراکە و عەینەکەکەی لابرد.
نامجوون: جێنی لەوە زیاتر مەمهێڵەوە و ئەو دەرگایە بکەوە.
بەبێزارییەوە وتی و چاوەکانم لەو قسەیەی سوڕاند، چوومە نزیک دەرگاکەوە و قسەم کرد.
جێنی: دەرگاکە ئەکەمەوە بەڵام بەڵێن بدە توڕە نابیت لێم.
نامجوون: جێنیی!!
بەتوندی و توڕەییەوە قسەی کرد لەپشتی دەرگاکەوە.
جێنی: بەڵێنم پێ بدە خێراا....
VOCÊ ESTÁ LENDO
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Aventura^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...