𝟧 ⚡︎

245 49 30
                                    


















~ بەیانی ~




ئێلیانا چاوەکانی کردەوە ... هەستی بە ماندویەتی دەکرد ..
لەشی هەمووی ئارەقی کردبوویەوە دووبارە ...
لە خەوەکەیدا دووبارە جاکۆب بوو ، هەمان خەو ..
بەڵام شتێکی زیاتر بوو ئەویش ئەوە بوو کە ئێلیانا توانی لە رێگەی جاکۆبەوە بزانێت چ رۆژێکە ، رووداوەکە روودەدات لە رۆژی سێشەممە .. بە دڵنیاییەوە ..

رۆشتە بەر ئاوێنەکە و سەیری خۆی کرد .. زۆر ماندوو دیاربوو ،
هەستی دەکرد زۆر گەرمایەتی .. ئەوە سەرەتایەک بوو لە وەرزی پاییز .. ئەوەندە گەرم نەبوو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




" بەیانی باش "
ئێلیانا بە نزمی وتی و لەسەر مێزی نان خواردن دانیشت .

" بەیانی باش شازادەکەم "
باوکی وتی .

" بەیانی باش کچەکەم "
دایکی وتی
" تۆ باشیت ؟ "

" ئمم باشم "
ئێلیانا بە نزمی وتی .

" بەڵام تۆ ئاسایی دیارنیت "
باوکی وتی و دەستی ئێلیانای گرت .
" تۆ بۆچی ئەوەندە گەرمیتت؟؟ "

" چیی؟؟ "
دایکی وتی و بە خێرایی رۆشتە لای ئێلیانا .

" من باشم "
ئێلیانا بە نزمی وتی .

" بانگی دکتۆرەکە بکەن خێرا "
باوکی وتی .

" کچەکەم.. ئای لە تۆۆ... دوێنێ نەخۆش کەوتیت لەبەر باران.. "
دایکی بە خەمباری وتی .

" من وتم باشم "
ئێلیانا بە نزمی وتی و لە هۆش خۆی چوو .









ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




ئەو کاتەی ئێلیانا چاوەکانی کردەوە لەسەر جێگاکەی بوو پەڕۆیەک لەسەر سەری بوو و دکتۆرەکەش لە لای بوو .

" ئۆ.. بە ئاگا هاتیت.. "
پزیشکەکە وتی .
" هەست بە چی دەکەی شازادە ؟ "

" سەرم ئازاری هەیە .. "
ئێلیانا وتی بە نزمی .

" ئاساییە.. ئەمە بەهۆی نەخۆشییەکەتە .. هەست بە چیتر دەکەی؟ "
پزیشک وتی .

" ماندووم "
ئێلیانا وتی

" زۆر باشە .. ئێستا دەبێ خواردن بخۆیت لە دواییدا من هەندێ دەرمانت پێدەدەم "
پزیشک وتی .
" خواردن بەهێزترت دەکات ، بەم شێوەیە لاواز دیاریت "

𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀  ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️Where stories live. Discover now