დــــدووــــდ

502 54 60
                                    

ئەم کورتە چیرۆکە کە سێ بەشە بۆ کچە کیوتیەکەم نوسیوە دڵۆشەکەم ✨

کە براوەی پێشبڕکێی شەوانی ڕەمەزان بوو

هیوادارم بەدڵت بێ دڵۆشەکەم

dlband_44






نـوســـەر ✍
—————





لە کۆریایی باشور لە شاری سیئۆل وە لەناوچەی سینچۆن ماڵێکی گەورە هەبوو

ئەم ماڵە چەندان کەسی لەناو دەژیان کە دڵ خۆش بوون و هەموو ڕۆژێ دەنگی قاقاکانیان دەهات ئەم خێزانە لە دە ئەندام پێک هاتبوون

بەڕێز لی وە خاتوو لی لەگەڵ حەوت کوڕ و کچێک

کوڕەگەورەکەیان کە ناوی سیۆکجین بوو تەمەنی 27ساڵ بوو ئەو کوڕەی کە وەک دایکیان وایە تەنانەت ڕوخساریشی لەدایکی دەچێت

وە یونگی کە 26 ساڵ بوو ئەو کوڕەیانە کە زۆر کەمتر لەچاوی ئەوانیتر هارو هاجی دەکات زیاتر کوڕە بێدەنگەکەی مالەکەیە و ئەگەر پێویست نەبێت قسە ناکات

هۆسۆک کە ئەویش 25 ساڵە ئەو کوڕەیە کە لەناو خێزانەکەیان ترسنۆکترینیانە و هەمیشە بە هات و هاوارە

نامجوون کە 24 ساڵە ئەو لەهەمویان بەهرەمەند ترە بەڵام شتێک هەیە کە بەهرەمەندی ئەوی لەناو بردوە ئەویش کەتنەکانیەتی، هیچ جوڵەیەکی نیە بەبێ وێرانکاری، هەر کارێک بکات دەبێ کەتنێک و وێرانکاریەک لەدوای خۆی بە جێ بهێلێت

وە سێ کوڕەکەی تر کە ئەوان بە مشکی ماڵەکە ناسراون تایهۆنگ و جیمین دوانەن 23ساڵن وە جۆنگکوک 22 ساڵە ئەو سێیانە هەموە خولەکێک و چرکەیەک لەگەڵ یەکن وە هەموو کەتنێک و وێرانکاریەک و پشێویەکی ئەو ماڵە لەژێر دەستی ئەوانە

وە بێینە سەر باسی کچە بچوکەکەمان

دڵبەند، ناوەکەی سەیرە نا؟ لەخێزانێکی کۆری چۆن ناوێکی لەم شێوەیە هەیە ، چیرۆکی ناوەکەی دڵبەند چیرۆکێکێ زۆر جوانە، تەنانەت دڵبەند هەموو ڕۆژێک بە دایک و باوکی دەیگێڕێتەوە وەک ئەوەی یەکەم جاری بێت گوێان لێ بگرێت

دڵبەند 15 ساڵە و لەکۆتایی مانگی یانزە دەبێتە 16 ساڵ

ئێوە مەراقتان کردوە بۆ زانینی چیرۆکی دواوەی ناوی دڵبەند؟

پانزە ساڵ لەمەوبەر کە خاتوو لی و بەڕێز لی هێشتا بە دوگیانیەکەی خاتوو لیان نەزانی بوو چوبوونە گەشتێکی دەرەوەی وڵات

دووهەفتەی چاودێریی(ڪۆتایی هاتووت)Where stories live. Discover now