part>6

86 17 24
                                    

"دوای سێ هەفتە"

pov.ringha

سێ هەفتەی تەواو تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی بەڕەقی قسەم لەگەڵ مینگهاو کردوە لەو ڕۆژەوە هیچ بە باشی خواردنم نەخواردوە بگرە لەژوورەکەی خۆشم ناچمە دەرەوە بەزۆڕی کچەکان نەبێت ئاویش ناخۆمەوە وە ماوەی سێ هەفتە و ڕۆژێکە نەڕۆیشتمە زانکۆ ترسم لەوە هەیە چاوەکانی مینگهاو بەبینم دەزانم کە من تاوەنباری هەموو شتێکم بەڵام ناچارم ئەو کارە بکە بوونی ئەو لەگەڵ من نابێت باشە سەرەتا ویستم کە بۆ من بێت ئێستاش لەسەر قسەی خۆمم بەڵام بۆم دەرکەوت ئەو شتە مەحاڵە بۆیە باشترە ئەو لەگەڵ کەسێکی شیاوتر بێت لەمن ..... لەناکاو لە دەرگای ژوورەکەم درا

تەق تەق تەق

رینگها:وەرە

ئەپام بوو هاتە ژوورەوە

یوری:رینگها وەرە کاتی نانخواردنە
رینگها:هیچم پێ ناخورێت یوری تکایە زۆڕیم لێ مەکە
یوری:کچم سێری خۆت بکە بوویت بە ئێسکە پەیکەر
رینگها:یوری گوتم تکایە
یوری:ئایش باشە

یوری ویستی بڕاوت بەڵام گەڕایەوە و شتێکی گوت

یوری:ئۆف باش نەمویست ئەو قسەیەت پێ بڵێم چونکە دەمزانی نیگەران دەبیت بەڵام خۆم بۆ ناگیرێت
مینگهاو ماوەی سێ هەفتەیە وەکو تۆی لێ بەسەر هاتوە هیچ نانێک ناخوات وە کاتێک دێت بۆ زانکۆ ماوەیەکی زۆڕ لە بالەکۆنی زانکۆ دەبێت تەنانەت بۆسیۆک ئەمڕۆ وتی کە بورایەوە کاتێک لە پۆل بوون
پەرستاری زانکۆش گوتی کە بەهۆی فشاری زۆڕ و نان نەخواردن وای بەسەر هاتوه

دوای ئەو قسەیە جزدانەکەمم هەڵگرت و بەخێرای چوومە دەرەوە لە ژوورەکەم ئاگاداری هاوارەکانی یوریش بووم کە دەیگوت

یوری:یااا بۆ کوێ دەڕۆیت؟؟

گوێم بە قسەکانی نەدا و لەماڵەوە ڕۆیشتمە دەرەوە
گەیشتمە شەقامی سەرەکی و تەکسیەکم گرد وە ناونیشانی ماڵی مینگهاوم پێیدا
.
.
.
.
.
.

لە ئێستایە لەپێش دەرگای ماڵی مینگهاوم لە دەرگاکەمدا

تەق تەق تەق

ماوەی سێ خولەک وەستام دواتر دەرگاکە کرایەوه لەلایەن مینگهاو بەڵام ئەو بەتەواوەتی وێران دەردەکەوت قژی شێواو بوو وە لەجگەیەک بە نێوچەوانی بوو

(هاوڕێیان مەبەستم لەو لەجگەیە ئەوەیە کاتێک کەسێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە ئەوەی بۆ بەکار دێنن بەینی خۆمان بێت تەنها لە دراما چینی و تایلەندیەکان بینیومە جا ناشزانم گەر لە وڵاتی تر هەبێت)

مینگهاو:رینگها؟!
رینگها:بەڵێ رینگها ئەوە تۆ چیت بەسەر هاتووە گەمژە بۆچی بەم شێوەیەی ها بەم جۆرە ئازاری خۆت دەدەیت چونکە بە کچێک نەگەیشتویت هێ بۆق دەبوایە ئاهەنگت ساز بکردایە لەبەر ئەوەی من بەم جۆرەم لەگەڵت من ئەو جۆره کەسە نیم کە تۆ بەدوای دەگەڕێیت ئەوە بخە مێشکت
مینگهاو:تەواو بوویت؟؟
رینگها:بەڵێ
مینگهاو:باشە کەواتە سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت بەڵام جێبەجێیان ناکەم ببورە بۆیە ئێستا دەتوانیت بڕۆی
رینگها:واتە تۆ من دەردەکەیت؟!
مینگهاو:بەڵێ
رینگها:باشە زۆڕ باشە کەواتە من دەڕۆم

"تارمایە نادیارەکە"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن