* براکەی باوکم هەنێ کۆمێنت بکەن ڤۆتێکیش خۆ قابیلە بە پارە نییە👽 *بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بیری دەکردەوە ... هەنسکی دەدا ...
" کچەکەم "
باوکی بە راکردن هات لە باوەشی کرد .ئێلیانا لە شوێنی خۆی رەقبوو ... ئەی ئەمە سەری باوکی نەبوو ؟؟ ئەی چۆن لێرەیە ؟؟ ئەمە تەنها خەیاڵی ئێلیانایە ..
" کچەکەمم "
دایکیشی هات بە توندی لە باوەشیکرد ." بـ .... باوکە .. دـ دایکە ئێوە .. گـ وێتان لـ لە منە ؟ "
ئێلیانا بە شۆکەوە وتی ." بێگومان تاقانەکەم .. لە کوێ بویی ؟؟ "
باوکی وتی ." بۆچی وات بەسەر هاتووە کچەکەم ؟؟ "
دایکی بە خەمباری وتی ." چ نامەردێک وای لێکردووی پێم بڵێ "
باوکی بە تورەیی وتی کە حاڵی کچەکەی بینی بەم شێوەیە ." بوەستن بوەستن باوکە .. دایکە ئێوە .. بە هەر ئەگەرێک بێت ئەمرۆ چونەتە دەرەوەی کۆشک ؟ "
ئێلیانا پرسی ." نەخێر ئێمە هیچ نەرۆشتوین "
باوکی وتی ." بەڵام ..... "
ئێلیانا وتی ." بەڵام چی؟ کچەکەم شتێک بووە ؟ "
باوکی وتی ." وەرە کچەکەم هەموو شتێک باسبکە "
دایکی وتی و ئێلیانا دانیشت ." گوێمان گرتوە کچەکەم بیڵێ "
باوکی وتی ." من لەگەڵ بانگچان ئاسایی بووین دوایی بانگچان رۆشت منیش وتم کەمێکی کە دێم بەڵام .... کەسێک منی برد و وتی دایک و باوکت لای منن دەیانکوژم.. من لەگەڵی رۆشتم و ئەو ... سەری لە لاشەی ئێوە جیا کردبویەوە و دای بە دەستی من ... من گریام و ئەویش وتی ئەوان مردوون ... دوایی ویستی.... "
ئێلیانا بە گریانەوە ئەم قسانەی دەکرد و دڵی پڕبوو." هەی خوێڕییی "
باوکی بە تورەیی وتی ." چۆن رزگارت بوو کچم ؟ "
دایکی وتی ." کە ئەو ویستی.... لەو کاتە کوڕێک هات و لێی دا من بێهۆش ببوم.. کە چاوم کردەوە لەلای ئەو بووم لەسەر ئەسپ وە ئەو وتی من ناتوانم بێم بۆ کۆشک ئەسپەکەی خۆی دا بە من و منیش هاتمەوە "
ئێلیانا وتی ." نەفرەتت بەخوا بیدۆزمەوە دەیکوژممممم "
باوکی بە توڕەییەوە وتی .
" وە ئەو کوڕەش گەورەترین خەڵات دەکرێ کە تۆی رزگار کرد "
YOU ARE READING
𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀 ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️
Romanceکۆتایی هاتووە 🥟 ژانەر : رۆمانسی - درامی - خەیاڵی - ئاکشن . چی روو دەدات ئەگەر دوو شازادە لە دوو شوێنی جیاواز و لە دوو ژیانی جیاواز و ناکۆکی لە نێوانیان دا هەبێت بەڵام .. ئەوان یەکتریان خۆشبوێت؟ ئایا دەتوانی دەستبەرداری خۆشەویستی ژیانت بیت لەبەر ن...