نـوســـەر ✍
-----ڕۆژی یــەکــەم
" منداڵینە بەباشی ئاگاداری یەکتری یەک بن هاا جین کوڕم من هەموان ئامانەتی تۆ دەکەم" خاتوو لی بە خەمباریەوە قسەی بۆ دەکردن کاتێک کوڕەکان جەنتاکانیان بۆ دەخستە ناو ئۆتۆمبێلەکە
" بێخەمبە دایکە من بەباشی ئاگاداریان دەبم" سیۆکجین وای بە خاتوو لی وت و باوەشی پیاداکرد، پاشان ئەوانیتریش هاتن باوەشی ماڵئاوایان کرد
" تا دەگەڕێمەوە ماڵەکە مەرووخێنن باشە" بەڕێز لی وای بە کوڕەکان وت هەمویان پێکەنین
" لەڕاستیدا دەبێ ئەمە بە کاکە نامجوون بڵێین باوکە " دڵبەند بە پێکەنینەوە وای بە باوکی وت، هەموان جگە لە نامجوون دایان لەقاقای پێکەنین
نامجوون بە چاوانێکی بکوژی سەیری دڵبەندی کرد وەک بڵێی دڵبەند بەس بوەستە تا دایکم و باوکم دەڕۆن ئەوسا لە حەقی تۆ دێم، دڵبەند خۆی لە چاوەکانی نامجوون دەدزیەوە
دوایی ماڵئاوایی دایک و باوکیان ڕۆشتن دڵبەند بەخێرایی ڕایکردە ژورەوە، نامجون کە هەستی کرد دڵبەند ڕایی کردوە بەخێرایی چوە ژورەوە
دڵبەند لە دواوەی قەنەفەکە وەستا بوو و نامجوون لەلاکەی تر " وەرە بەردەمم هەر ئێستا ئەگەر من تۆ بگرم سزاکەت زۆر خراپ دەبێت" نامجوون بە هەڕەشەوە وای بە دڵبەند وت
ئەوانیتر هاتنەوە ژورەوە و سەیری شەڕی ئەم دوانەیان دەکرد " ئەرێ کاکە بەخوا من مەبەستم نەبوو ئەوە بڵێم، سەیرکە بەخوا لەم دونیایە کوڕی لەتۆ چاکتر نیە" دڵبەند هەوڵیدەدا بە پیاهەڵندانە ساختەکانی نامجوون هەڵبخەڵەتێنێ
بەڵام ئەمە هیچ کاری نەکرد چونکە ئەمە یەکەم جار نیە دڵبەند نامجوون بەم فێڵانە ئاشت کاتەوە بۆیە نامجون سەری بە نەخێر لەقاند" ئەمانە کار لەمن ناکەن دڵبەند جا بۆیە وەرە ئێرە "
دڵبەند بەدوایی ڕێگە چارەیەک دەگەڕا تا لەدەست نامجون ڕزگاری بێ سەیری ئەوانیتری کرد کە بەدیار تیڤیەوەکە دانیشتون وەک ئەوەی لێرە هیچ ڕونەدا، دڵبەند ویستی شانسی خۆی تاقی بکاتەوە بە داماوی بانگی جینی کرد
" کاکە جیننن، سەیرکە کاکە نام بەنیازە سزام بدات تۆ ناهێڵیت هیم. لێ بکات وایە؟ تۆ منت خۆش دەوێ دەزانم" دڵبەند بە داماوی وای بە جین. دەوت کە بەدیار تیڤیەکەوە دانیشتبووجین سەیری دڵبەندی کرد و پاشان سەیری نامجونی کرد "نامجوون" جین بانگی کرد و لەشوێنی خۆی هەڵسایەوە و بەرەو لای نامجوون چوو دڵبەند هیوای لەدڵ دروست بوو کە جین ڕێگا بە نامجوون نادات هیچی لێ بکات بۆیە بە پۆزەوە قۆڵەکانی خستە ناو یەک و سەیری نامجوونی کرد
YOU ARE READING
دووهەفتەی چاودێریی(ڪۆتایی هاتووت)
Short Storyخێزانی لی کە خێزانێکی گەورەن و خاوەن حەوت کوڕ و یەک کچن. بەڕێز لی و خاتوو لی گرنگیەکی یەکجار زۆر بە کچە تاقانەکەیان دەدەن، خاتوو لی و بەڕێز لی بۆ ماوەی دوو هەفتە دەچنە گەشتێکی دەرەوەی وڵات و ماڵەکە ئامانەتی کوڕە گەورەکەیان دەکەن. لەماوەی ئەو دووهە...