هـاوپـۆلـەڪـەم ≻≻ 2

663 93 294
                                    

ڤـۆت ، ڪـۆمـێـنـت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

TAE POV

نزیکەی مانگێک تێپەریوە
ئێستا هەموو هاوپۆلەکانم ئەناسم ..
هەموویان لە نزیکەوە باش ئەناسم تەنیا دانەیەکیان نەبێ ..

ئەویان لە دوورەوە ئەناسم بەڵام
لە هەموویان باشتر ئەیناسم

بەڕاستی خەریکی من لەنێو خۆشەویستی و ئەوینی ئەودا نوقم دەبم .. وەلێ ئەو هەستم پێناکا بەڵام ..

نازانم چی بکەم .. چۆن قسەی لەگەڵ بکەم ..
تەواوی هاوڕێکانم وا ئەزانن من رقم لێیەتی چونکە ئەو تاکە کەسێکە کە من قسەی لەگەڵا ناکەم ..

بەڵام نازانن من لە سۆز و ئەوینیا ئەسوتێم
چەندە حەز دەکەم قسەی لەگەڵا بکەم
چەندە ئارەزووی ئەوەم هەیە لە باوەشی بکەم

بەڵام ناتوانم
بۆ ئەو من لاوازم
بۆ ئەو من نەزانێکم
بۆ ئە من ترسنۆکێکم
بۆ ئەو من قسەنەکەرێکم ..

کاتێک نزیک دەبمەوە لێی قسە کردنم بیر دەچێتەوە
نازانم چۆن قسە بکەم نازانم ئەسڵەن قسە ئەتوانم بکەم

ماموستا : بەڕێز تایهۆنگ تەواو ؟ "

خێرا هەڵسامەوە چی تەواو ؟ هەموو سەیران دەکردم

تای : ئـ ئێ چی ببورە مامۆستا خەیاڵم لێرە نەبوو "

مامۆستا : وانەکەم بۆ دوبارە بکەرەوە تایهۆنگ "

نەفرەت من خۆم لە بازرگانی خراپم ئێستا چی بکەم .. دەی تێی تۆ دوێنێ خوێندت

سەیرێکی تەختەکەمم کرد باسی هەندێ بنەمابوو

تای : ئا مامۆستا لە بنەماکان ن چوار شتی زۆر گرینگمان هەیە ئەمانە زۆر گرینگن و .. "

قسەکەی پێبڕیم

مامۆستا : تایهۆنگ ئێمە سەرمایەمان شیدەکردەوە نەک بنەماکان هۆهـ دانیشە و ئاگادری وانەکەبە "

بەشەرمەزاری دانیشتم دوای ئەوەی داوای لێبوردنم کرد یۆنگیە خوێریش پێم پێئەکەنێ هایش بۆستە بۆم

دوای ئەوەی زەنگەکە لێیداو  مامۆستا ڕۆیشت بە بێزاری هاوارم کرد

تای : گەمژە خۆت دەزانی لە بازرگانی خراپم بۆچی یارمەتیم نادەی ؟! "

هەموو پۆلەکە پێم پێکەنی بەڵام لەپڕ گوێم لە دەنگی قوڵی بوو .. لەرزێک بە جەستەم داهات چیت ئەوێت ئەزیزی دڵم ؟ بەخوا بە نیگایەکت ئەمرم نایەوێ بە دەنگت شێتم کەیت

کووک : گەر دەتەوێ ئەتوانم یارمەتیت بدەم لە بازرگانیدا "

دەمم تۆزێک تێک ئاڵا ویستم قسە بکەم بەڵام یۆنگیە گەمژە زووتر قسەی کرد

یۆنگی : ئەرێوەڵا چاک ئەکەیت مێشکی کوون کردووم منیش لێی نازانم "

ئایش یۆنگی ئەزانێت چەنێکم خۆشەوێیت ویستم قسە کەم

هـاوپـۆلـەڪـەم || 𝗧.𝗞 ✓Where stories live. Discover now