جۆنگکووک بەهێمنی لێی نزیک بوویەوە هەر چەندە نایەوێ ئازاری بدات، بەهۆیی ئەوەوە نیە کە هەستێکی بۆیی هەبێ نا بەڵام ئەو تاکە کەسە لەژێر دەستی ڕزگاری بووە، جۆنگکووکیش دەزانێ ئەوە بێ هۆکار نیە، دەبێت ئەو کوڕە زیاتر بژیی، بەڵام لەو کاتەدا بەتەواوی توڕەیی دەستی بەسەردا گرتبوو، دەیەوێ هەموو شتێکی پێبکا، هەموو شتێکی خراپ، دەیەوێ بەجۆرێک ئەشکەنجەی بدا پێشتر کەسی ئاوا ئەشکەنجە نەدابێ، دەیەوێ خۆشی بەکێشانی برینی قۆڵ ببینێ لەسەر جەستەی ئەوەی بەرامبەری، دەیەوێ مەستت ببێ بەبینینی ئەوەی بەردەمی کە لە ناو خوێنی جەستەی لێی دەپاڕێتەوە، تایهیۆنگ هەستی بەوە کرد کە جۆنگکووک لەسەر خۆیی نیە، هەرچەندە ژوورەکە زۆر تاریک بوو بەڵام چاوەکانی جۆنگکووک بەتوڕەیی دەدرەوشایەوە بەشیوەیەکی زۆر ترسناک"جـۆنـگـکـووک تـۆ بـاشـی؟؟"بە نیگەرانیەوە پرسی جۆنگکووکیش بەقورسی هەناسەیی دەدا و دەستی خستە ناو تاڵەکانی قژی و بەتوڕەییەوە دووبارە ڕوخساری لە تایهیۆنگ نزیک کردەوە چاویشی سەیری چاوی ئەوەیتریان دەکات بە ڕقێکی زۆرەوە"خـێـرا بـڕۆ"گوتی لە کاتێکدا شەڕ لەگەڵ خۆیدا دەکات کە ئەوەی ژێر دەستی نەکوژێ، تایهیۆنگ ڕەخنەی نەگرت ڕاستەوخۆ ڕایکرد و کاسپەڕی هەڵگرت و بەحێرایی ڕۆیشتە دەرەوە، جۆنگکووک دەرگاکەی قوفڵ کرد و لەسەر عەرزەکە دانیشت و قژی خۆیی ڕادەکێشا هەست دەکات خەریکە شێت دەبێ، ئەو نایەوێ بەو جۆرە بژی لەمەودوا، بەڵام هەموو جارێک خۆیی دەبینێتەوە کە بیر لە شێوەی قوربانییەکان دەکاتەوە کە لە ناو خوێندا نوقوم بوونە، عەرەقەکەی هەموو تاڵەکانی قژی و جەستەی تەڕ کردبوو، پەنجەکانیشی هەمووی بریندار بووبوو بەهۆیی لێدان لە کیسەکە بەبێ دەستکێشی یاری، وازی لە کیسەکە هێنا و نزیک بوویەوە لە مێزەکەی تەنیشت سیسەمەکە و قووتوێک دەرمانی دەرهێنا، ئەوە تاکە شتە کە بتوانێ ئارامی بکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆریی لە حەبەکەی خستە ناو دەمی بە ڕوخسارێکی ساردەوە، جۆنگکووک ماوەیەکی زۆر بوو وازی لەو حەبە هێمن کەرەوانە هێنابوو چونکە جاکسۆن لە هەندێک دکتۆری پرسی و ئەوانیش ئاگەداریان کردەوە لە خراپیەکەی کە هەرچەند هێمنی دەکاتەوە و توڕەیی ڕادەگرێ بەڵام بۆ جاری داهاتوو زیاتر توڕەیی دەکات و نەخۆشی دەکات...
___
(بـەیـانـی)
تایهیۆنگ دەستی بەسەری کاسپەڕا هێنا دوایی ئەوەی خواردنی بۆ دانا، دواتر نزیک بوویەوە لە تەنیشت جاکسۆن دانیشت تا بەیەکەوە نان بخۆن، کەمێک لە شەربەتی لیموکەی خوارد و دوودڵە لەوەی ئەو پرسیارە بکات کە مێشکی پێیوە سەرقاڵە بەڵام تۆزێک بوێری کۆکردەوە و گوتی "کـوا جـۆنـگـکـووک؟؟"جاکسۆن بەهێمنی گوتی "هـێـشـتـان خـەوتـووە"تایهیۆنگ سەری جوڵاند و یاری بەخواردنەکە دەکرد و گوتی"ئـەو کـچـە کـێـیـە کـە جـۆنـگـکـووک ڕسـمـەکـەیـی لـە ژوورەکـەیـی هـەڵـواسـیـوە؟؟"جاکسۆن وازی لە خواردنەکە هێنا و بەبێ بڕوایی سەیری تایهیۆنگی دەکرد، لە ڕاستیدا ئەو شۆکە بەڵام نایەوێ دەریببڕێ گوتی"کـەیـی چـوویـتـە ژوورەکـەیـی؟؟"تایهیۆنگ تۆزێک بێدەنگ بوو پاشان بەهێمنی گوتی"دوێـنـێ شـەو کـاسـپـەڕ ڕایـکـرد لـێـم و چـووە ئـەوێ مـنـیـش دوایـی کـەوتـم"جاکسۆن ماوەیەک بەبێ دەنگی سەیری بەردەم خۆیی کرد و گوتی "خـۆشـەویـسـتـە کـۆنـەکـەیـی"تایهیۆنگ چاوەکانی کرانەوە بە شۆکەوە پرسی"کـۆنـەکـەیـی یـانـی جـیـابـوونـەتـەوە؟؟"جاکسۆن خێرا هەستایەوە چاکەتەکەی هەڵگرت و سەیری تایهیۆنگی کرد و گوتی"لـەلـایـی جـۆنـگـکـووک بـاسـی مـەکـە تـوڕە دەبـێـت"دواتر شوێنەکەی بەجێهێشت و پرسیارەکانی تایهیۆنگیش وەک خۆیی مایەوە...
YOU ARE READING
شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔
מתח / מותחןجۆری چیڕۆک:گەی ، تاوانکاری ، رۆمانسی ، خەمناک دەسپێکی:6/10/2023 کۆتایی:4/7/2024 Jeon JongKook Top⬆ Kim Taehyung Bottom⬇