part 8

549 79 26
                                    

بەڵام هەموو ئەوانەی بیرچوویەوە کاتێک جۆنگکووکی بینی هاتە خوارەوە کە گیتارێکی ڕەشی لەدەست بوو بەهێمنی لە بەرامبەر تایهیۆنگ دانیشت و بێ ئەوەی هیچ بڵێ دەستی کرد بە ژەنینی گیتارەکە، تایهیۆنگ زۆر شۆک بوو بەڵام زۆریش دڵخۆش بوو ئاوازەکە زۆر هێمن و لەسەرخۆ بوو ئەوەی زیاتر سەرنجی تایهیۆنگی ڕادەکێشا پەنجە درێژەکانی جۆنگکووک بوو کە چەندە بەجوانی و ئارامی یاری بە تالانەی گیتارەکە دەکرد، دواتر چاوەکانی گواستەوە بۆ سەر ڕوخسارەی کە جەندە ئارام و نەرمە و لەگەڵ ئاوازەکە یەکیان گرتووە، ئەو هەستانە وایان لە تایهیۆنگ کرد کەوا بیربکاتەوە کە ئەوەی بەردەمی چەندە ئارام بەخش و شاهانەیە کە بەچەند خولەکێک وایی لێکرد هەموو ئازارەکانی بیربچێتەوە، جۆنگکووک تەواو بوو لە ژەنینی گیتارەکە تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و گوتی"سـوپـاس"ئەوەتریان جوابی نەدایەوە، لە ڕاستیدا ئەو نازانێ چۆن هەستەکانی بۆ کەسی بەرامبەر دەرببڕێ بەڵام هیوادارە تایهیۆنگ بتوانێ تێبگا مەبەستی چی بوو لە ژەنینی ئەو ئاوازە، ئەو نایەوێ کۆڵ بدات، دەیەوێ بڕوا بەخۆیی بێنێ کە هەرگیز بێهێز نەبێ، دەستەکانی بەهێمنی بەرز کردەوە بۆ ڕوخسارە نەرمەکەی تایهیۆنگ و فرمێسکەکانی بۆ سڕی کە وایکرد ئەوەی تریان بە ئارامیەکی زۆرەوە چاوەکانی دابخات"هـەر جـارێـک بـێـتـاقـەت بـوویـی مـن گـیـتـارت بـۆ دەژەنـم بـۆیـە چـیـتـر مـەگـریـی"...

___

لە دەستشۆرەکە دانیشتووە دوایی ئەوەی بۆ دووەم جار ڕشایەوە، تۆزێک پێش ئێستا خۆر هەڵهات بەڵام تایهیۆنگ هێشتان نەخەوتووە بەهۆیی ئازاری گەدەیەوە، هەستایەوە چووە لای پەنچەرەکە و کردیەوە و سەیری دەرەوەی دەکرد بەڵێ پێشبینیەکەی ڕاست بوو باوکی کەسێکی داناوە بۆ چاودێری کردنی بەبێزاری چاوی سوڕاند و بڕیاریدا بچێتە خوارەوە، ڕاستەوخۆ چاوەکانی جۆنگکووکیان دۆزیەوە کاتێک لە چێشتخانەکە دانیشتبوو بەپرسیارەوە سەیری کرد و گوتی"بـۆ بـەم بـەیـانـیـە بـە ئـاگـایـی"ئەوەی تریان بەهێمنی سەیری ڕوخسارە بێ ڕەنگەکەی کرد و گوتی "بـێ ڕەنـگ دیـاریـی"و قاپێک شۆربایی لە پێشی دانا، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد دوایی ئەوەی سەیری قاپە شۆربایەکەی کرد و گوتی"وابـزانـم هـی ئـەوەیـە دوێـنـێ شـەو نـەخـەوتـووم بـەهـۆیـی ئـازاریـی گـەدەم"جۆنگکووک ماوەیەک بەبێ دەنگی سەیری کرد و دواتر بەبێدەنگی لە چەکمەجەکە نزیک بوویەوە حەبێکی دەرهێنا و گوتی"دوایـی نـان خـواردن پـارچـەیـەک بـخـۆ بـاشـتـر دەبـیـت" تایهیۆنگ چاوەکانی پڕ بوون و زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"نـاتـوانـم وا زوو لـەسـەر ئـەو نـەرمـیـەت ڕابـێـم"جۆنگکووک نزیک بوویەوە و لە تەنیشتی دانیشت و گوتی"ئـەگـەر خـواردنـەکـە نـەخـۆیـی ئـەو دەیـبـەمـەوە"تایهیۆنگ بەخێرایی قاپەکەی بۆ خۆی ڕاکێشا و بەبێزاری گوتی"یـااا لـاچـۆ ئـەوە هـی خـۆمـە"ئەوەی تریان لەبەرامبەردا بزەیەکی کرد و کوپە قاوەکەی ڕاکێشا و دەستی کرد بە خواردنی لە کاتێکدا بە لاچاوێک سەیری تایهیۆنگ دەکات کە چۆن خواردنەکە بەچێژەوە دەخوات کە بۆ ئەوی دروست کردبوو لە ڕاستیدا، تایهیۆنگ وەستا لە نان خواردن و سەیری ئەوەی تریانی کرد"ئـەزانـی چـیـمـکـرد کـاتـێـک بـاوکـم ویـسـتـی بـەزۆر بـمـدات بـەشـوو؟؟"ئەوەی تریان نەرێی کرد بەمانایی ئەوەی نازانێ، تایهیۆنگ پێکەنی و هەستایەوە سەر پێیەکانی کاتێک دەیویست پێنەکەنێ"تـەنـهـا یـەک تـۆز درێـژتـر بـوایـێ"ئەوەی تریان بەتێنەگەیشتنەوە سەیری کرد و تایهیۆنگ دانیشتەوە و گوتی"ئـەوەم گـوت لـەبـەرامـبـەر قـەشـەکـە بـۆ ئـەوەیـی دەبـووە هـاوسـەرم"جۆنگکووک بەبێ ویستی خۆی زەردەخەنەیەکی کرد، تایهیۆنگ زۆر دڵخۆش بوو چونکە تا ئێستا نەیبینیوە جۆنگکووک بزەیەکی بچوکیش بکات"بـەزمـێـکـی گـەورەم نـایـەوە و ڕامـکـرد، ئـێـسـتـاش وا لـەبـەردەمـتـم"جۆنگکووک قومێکی لە قاوەکە دا و گوتی"ئـەیـی بـاوکـت ئـاوا بـە ئـاسـانـی قـبـوڵـی کـرد کـە ڕاتـکـرد؟؟"تایهۆنگ بەزەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە گوتی"نـەخـێـر واز نـاهـێـنـێ لـە هـەڕەشـەکـردن، دوێـنـێ شـەو ویـسـتـی بـەزۆر بـمـبـاتـەوە بـەڵـام مـن ڕازیـی نـەبـووم گـوتـی کـەوا ئـەمـشـەویـش دێـتـەوە، هـەتـا کـەسـێـکـیـشـی دانـاوە بـۆ چـاودێـریـی کـردنـم، بـەڵـام مـن نـاچـم لـەگـەڵـی هـەتـا دوایـی تـەواو کـردنـی زانـکـۆ"ئەوەی تریان بەهێمنی گوتی"واتـا دوایـی زانـکـۆن دەڕۆیـی؟؟"تایهیۆنگ سەری جوڵاند و گوتی"نـاتـوانـم زۆر ڕاکـەم، هـەروەهـا دەبـێ لـەبـەر بـراکـەم بـڕۆمـەوە، دڵـنـیـام قـوتـابـخـانـەی ئـیـهـمـال کـردوە، کـێـشـەی زۆریـی نـاوەتـەوە کـە مـنـی لـێ نـیـم" تایهیۆنگ هەناسەیەکی قۆڵی دایەوە کاتێک براکەی بیرهاتەوە، دوایی کەمێک بێدەنگی گوتی"جـۆنـگـکـووک ئـەمـڕۆ کـارت هـەیـە؟؟ لـەگـەڵ جـاکـسـۆن بـڕیـارمـان داوە بـچـیـنـە دەرەوە گـوتـی کـەوا سـوپـڕایـزێـکـی هـەیـە بـۆم" قسەی کۆتایی بەپەڕۆشەوە گوتی و پاشان گوتی"چـیـی دەڵـێـی تـۆش لـەگـەڵـمـان بـێـیـت؟؟" جۆنگکووک نەرێی کرد و گوتی"ئـەمـڕۆ کـارم زۆرە"ئەوەی تریان سەری جوڵاند و هەستایەوە تا بڕوات، بەڵام وەستا کاتێک شتێکی بیرهاتەوە بە دەنگێکی بەرز گوتی"جـۆنـگـکـووکـی پـاپـۆ" ئەوەی تریان بەبەتاڵی سەیری کرد"سـوپـاس بـۆ خـواردنـەکـەت"چاوێکی لێ داگرت و ڕایکرد بۆ ژوورەکەی...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now