𝟣𝟦 ⚡︎

223 45 43
                                    
















تا ئەو کاتەی کە ......




کەسێکی نامۆی بینی لە نێوان خەڵکەکان ...
کەسێک ماسکێکی رەشی لەبەر بوو .. بە چاوێکی تیژەوە سەیری دەکردن ..

ئێلیانا هەناسەی بۆ ساتێک وەستا کە زانی ئەوە جاکۆبە ...
جاکۆب چاوەکانی بچووک بوونەوە ، وا دیاربوو زەردەخەنەی دەکرد لە ژێر ماسکەوە .

ئێلیانا ویستی هیونجین رابکێشێت و بروات... بەڵام.. بینی کە جاکۆب چەکی دەرهێنا ..

هیچ کەس ئاگادار نەبوو کە جاکۆب خەریکی ئەمەیە هەمووان سەیری شاژن و پاشا یا شازادەکانیان دەکرد کە سەمایان دەکرد ..

جاکۆب چەکەکەی ئاراستەی هیونجین راگرت .. ئێلیانا چاوەکانی فراوان بوون..

هیونجین نەیدەزانی چی روودەدات.. سەیرێکی ئەو شوێنەی کرد کە ئێلیانا سەیری دەکات .

جاکۆب چەکەکەی تەقاند ... بەڵام لە چاو تروکانێکدا ئێلیانا رووی وەرگێرا و شوێنی گۆڕی ...

هیونجین چاوەکانی فراوان بوون کە بینی ئێلیانا خوێنی لێ دەروات ..

هەمووان شۆک ببون ....

ئێلیانا کەوتە ئەرزەکە لەبەر چاو هەمووان ....

بە خێرایی دایک و باوکی و هەندێ خەڵک لێی کۆبوونەوە ...

هیونجین بینی کە جاکۆب خەریکە رادەکات ..
بە خێرایی بە دوایدا رایکرد و دەیویست بیگرێت..

بەڵام نەیتوانی بیگرێت جاکۆب رایکرد و بازیدا بەسەر دیوارە بەرزەکانی کۆشک بەهۆی ئەو تەڵانەی ئامادەی کردبوو ..

بە خێرایی گەرایەوە ژوورەوە بینی ئێلیانا لە ژوورەکەیەتی .

" تکایە هەموو دەرگاکانی کۆشک دابخەن "
هیونجین بە هەناسە بڕکێوە وتی .

" بێگومان "
پاسەوانی بەر دەرگاکە وتی و بە راکردن رۆشت .

" ئەو چۆنە ؟ "
هیونجین وتی .

" خوێنێکی زۆری لێ رۆشتووە ، بەڵام هەموو هەوڵی خۆم دەدەم "
پزیشکەکە وتی .
" بەرێزم دەتوانی لە دەرەوە چاوەروان بیت ؟ "

" بێگومان "
هیونجین رۆشتە دەرەوە ..

دواتر پرسیاری پاشا و شاژنی کرد .

رۆشتە ژووری پاشا و لە دەرگای دا .

" فەرموو "
باوکی ئێلیانا وتی بە نزمی .

𝖯𝗋𝗂𝗇𝖼𝖾 𝖧𝗐𝖺𝗇𝗀  ᡣ𐭩ྀིྀི ʰʸᵘⁿʲⁱⁿ ✔️Where stories live. Discover now