ミ★ part 7★彡

88 22 40
                                    


مینگهاو:ئێستا مۆڵەتم پێ دەدەیت کە بخەوم؟؟
رینگها:ئم بخەوە بەڵام من دەبێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵ
مینگهاو:چی تۆ کەسێکی نەخۆش جێدەهێڵی بە تەنها؟؟
رینگها:ئێ خۆ تۆ ئێستا باشتریت تەنها کەمێک پشوو بدە و تەواو
مینگهاو:نا نەخێر من هێشتان هەست بە ئازار دەکەم
رینگها:لە کوێت ئازار هەیە؟؟
مینگهاو:لێرە

دەستی بۆ دڵی برد

مینگهاو:بەڕاستی ئازارێکی زۆڕ لەوێ هەیە ناتوانم بەرگەی بگرم
رینگها:کەواتە پێت چۆنە پێوەندی بە دکتۆر بکەم؟؟

رینگها دەیزانی کە بۆچی دەڵێت دڵی ئازاری هەیە بەڵام وا خۆی دەردەخات کە نازانێت

مینگهاو:رینگها تکایە دەتوانی زیاتر بمێنیتەوە
رینگها:بـ..بەڵام
مینگهاو:رینگها دەڵێم تکایە
رینگها:باشە ڕازیم
مینگهاو:بەڕاستی؟!
رینگها:ئهم
مینگهاو:ئاهـ باوڕناکەم ئەو چەند خولەکە بە شێوەیەکی زۆڕ سەیر مامەڵەت کرد
رینگها:دەتەوێت هەر بەم جۆرەبم
مینگهاو:بێگومان زۆڕ حەز دەکەم تۆ بەم شێوەیە نەرم و نیان بیت لەگەڵم
رینگها:باشە هەوڵدەدەم بەم جۆرەبم
مینگهاو:زۆڕ سوپاس
رینگها:سوپاسم مەکە دەبێت من سوپاست بکەم چونکە هەر منت خۆشویست لەکاتێکدا بەم جۆرە خراپ بوومە لەگەڵت
مینگهاو:خۆشمدەوێی رینگها
رینگها:ئاهـ تەواو بۆ چەند خولەکێک بەم جۆرە ڕەفتارم کرد وا هەست دەکەم زۆڕ سەیرم
مینگهاو:ئەو کەسایەتیەتم بەدڵە
رینگها:کەم کات بەم جۆرەم
مینگهاو:دەزانی من بەکوڕایەتی خۆم لە توڕە بوونەکانت دەترسم
رینگها:هههه ئەوەم بەدڵە حەز دەکەم خەڵک بترسێت لێم و ڕەقیان لێم بێت
مینگهاو:بۆچی خۆ تۆ کەسێکی لەو جۆرە نیت کە خراپ بیت باوڕ دەکەیت کوڕەکان شۆک بەبوون کاتێک تۆیان لەگەڵ من دەبینی دەیانگوت ئەوە چۆن لەگەڵ ئەودایت ئەو کچێکی زۆڕ ترسناکە
رینگها:ئەوکات لەبەر مینگهاوی خەیاڵی نەمدەویست کەس لێم نزیک بێتەوە
مینگهاو:نیگەران مەبە ئێستا بوونم هەیە و دەتپارێزم
رینگها:ئم دەی بخەوە
مینگهاو:تۆش وەرە بۆ لام حەز دەکەم لەلام بیت
رینگها:نانا نابێت تۆ بخەوە من دەچمە هۆڵەکە
مینگهاو:تۆ ئێستا دڵی نەخۆشێک دەشکێنت دەزانی؟؟
رینگها:یا نابێت تۆ نەخۆشیت پێویستە پشوو بدەیت بە ئاسوودەی
مینگهاو:گەر تۆ لەلام نەبیت ناتوانم پشوو بدەم بە ئاسوودەی
رینگها:ئاهـ باشە

رینگها چووە نزیکی دانیشت مینگهاویش دەستی گرت

رینگها:ئەوە تۆ چیدەکەیت؟؟
مینگهاو:تکایە دەتوانی دەست بە قژم دا بهێنیت
رینگها:چی؟؟
مینگهاو:لەو کاتەوەی منداڵ بوومە زۆڕ حەزم پێی دەکرد بەڵام هیچ کاتێک کەس نەبوو ئەو کارەم بۆ بکات بۆیە خۆم ئەنجامم دەدا هەر کاتێک دەستم بە قژم دا بهێنایە فرمێسک لەچاوەکانم هاتۆتە خوارەوە
رینگها:باشە ئەو کارە دەکەم

رینگها دەستی بە قژی مینگهاو دادەهێنا لەگەڵی گۆرانی بۆ دەگوت مینگهاویش زیاتر دەستەکانی رینگهای خستە باوشی ئەو حەزی بەگرینگی پێدانە بەڵام هیچ کاتێک ئەو شتەی دەرنەخستووە
.
.
.
.
.
مینگهاو ماوەیەکی کەمی ویست تاوەکو بخەوێت رینگها تەواوی ئەو ماوەیە سێری ڕوخسارە بێ تاوانەکەی مینگهاوی دەکرد

"پارچەیەک لە دڵم"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن