Pov jungkook:
كاتێك فیشەكەكەم تەقاند دەنگی قیژەیەك هات چی كەسێك چاودێریمان ئەكا
تای:كێ لەوێیە بە دەنگێكی نزیك لە هاوار
تای :وتم كێ لەوێیە بە هاوارەوە پاسەوانەكان ویستیان بڕۆن بۆ ئەوەی سەیری بكەن بەڵام من دەستم بەرز كردەوە بە مانای ئەوەی بوەستن هەممویان بە سەرسورماویەوە سەیریان ئەكردم هێواش هێواش چومە پێش نزیكەی 40 مەتر لە سەتڵی خۆڵەكە دور بووم دواتر وەستام كاتێ بینیم كچێ لەوێ هاتە دەرەوە بێ هیچ شتێ دەستی كرد بە ڕاكردن
جۆنگكوك:خێراكەن بیگرن بە هاوارەوە
تای:خێرا
هەموویان ڕایان كرد بەو ئاراستەی كچەكە بۆی ڕایكرد منیش بە تەنیا بە ئاراستەكەی دیكە ڕامكرد دڵنیا بوومەوە گەر بە خێرایی بگەم بە كۆتایی كۆڵانەكە لەوێ ئەتوانم بیگرم بە خێراییەكی زۆر ڕامكرد كچەكەم بینی كە ڕادەكا هیچ كەسێكی بەدواوە نییە ئەم گەمژانە ونیان كردوە بەدوای دا ڕامدەكرد وتم
جۆنگكوك :نەفرەتی خوات لێبێت بوەستە كچەكە بەدەم ڕێگاوە جار جارە ناڵەیەكی لەدەم دەردەچوو زانیم گەر ئاوا دوای بكەوم ناتوانم بیگرم بۆیە ڕێگاكەم گۆڕی
End jk pov
♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎♡︎Mary pov
لەگەڵ دەنگی تەقەكردنەكە دەنگێكم لێوە دەرچوو نەفرەت ئێستا چی بكەم توند دەستم بەسەر دەممەوە گرتبوو تا دەنگم لێوە دەرنەچێ
پیاوێك:كێ لەوێیە ؟
پیاوێك:وتم كێ لەوێیە بە هاوارەوە
فرمێسك لە چاوەكانم ئەهاتنە خوارەوە هەموو لاشەم ئەلەرزی دڵنیام ئێستا ئەمگرن گەر ڕانەكەم چوونكە زۆر لێیان دوور نیم بێگومان لەگەڵ دەنگی قیژەكەم دەزانن من لێرە خۆم شاردۆتەوە
لەپشت شتەكان هاتمە دەرەوە كە ئەوانم بینی زیاتر ترسام هەموویان جلیان ڕەش بوو زۆر ترسناك دەردەكەوتن بێ وتنی هیچ شتێك كاتم بە فیڕۆ نەدا یەكسەر دەستم كرد بە ڕاكردن بە هەموو هێزم گوێم لێبوو یەكێك وتی خێرا بیگرن بە گریانەوە ڕامدەكرد دواتر توانیم خۆم لێیان بدزمەوە وابزانم ونیان كردم بەڵام هێشتا ڕادەكام و ئەگریم ئەزانم گەر بمگرن زیندو نامێنمەوە
ماری:خوایە گیان یارمەتیم بدە زۆر ئەترسم بۆچی ئەم شتانەم بەسەر دێ
گریانەكەم زیاتر بوو هێشتا ڕادەكەم دواتر گوێم لە دەنگی پیاوێك بوو لە پشتمەوە
پیاوەكە :نەفرەتی خوات لێبێ بوەستە هێشتا ڕامدەكرد ئەگریام
ماری خوایە یارمەتیم بدە پاش كەمێك لە ڕاكردن خۆم بە كەسێك دا كێشا كەوتمە ئەرزەكە هەموو جلەكانم پیس بوون بۆ ساتێك دڵم وەستا وتم تەواو من كۆتایم هات
پیاوەكە:ئۆپا مشكی بچوك من تۆم گرت بە زەردەخەنەوە
هێشتا سەیری ڕوخساریم نەكردوە جونكە ئەترسم هەر لەگەڵ گوێبیست بوون بە دەنگە قوڵەكەی لاشەم دەستی كرد بە لەرزین
پیاوەكە چەمایەوە بۆ ئاستی من كە لەسەر ئەرزەكە كەوتبووم
پیاوەكە :تۆ چیت ئەكرد لەوێ چاودێری ئێمەت ئەكرد ؟
یەكەم جار بە دەنگێكی نزیك لە هاوارەوە وتی لە كۆتایدا بە هاوارەوە ەتی
هیچم بۆ نەدەوترا لە ترسا فرمێسك لە چاوەكانم ئەڕژان تەنانەت تا ئێستا سەیرم نەكردوە ئەوەندە ئەرسم
پیاوەكە :لەگەڵ تۆمە سەیرم بكە وەڵامم بدەوە بە هاوارەوە وتی
YOU ARE READING
''یەكەم نیگا''𝐉.𝐉𝐊
Romanceچی بەسەر ژیانی كچێكی بچووك دادێ كە پیاوێكی زۆر لەخۆی بەتەمنتر بە ڕێكەوت چاوی پێ ئەكەوێ ئاشقی ئەبێ قەدەر ئەم كچە بچوكە بەرەو كوێ ئەبا ____ ماری :لە دۆزەخێكەوە بۆ دۆزەخێكی تر هاتم _____ جۆنگكوك:شوێنی تۆ لای منە هەوڵ مەیە لێم دوور بكەویتەوە تێگەشتی...