༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑡ℎ𝑟𝑒𝑒 ༆

1K 98 69
                                    

هیوادارم بەدڵتان بێت ... ꨄ

















٠
٠
٠
٠
٠
٠
༻♔༺








ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇᴀꜰᴏʀ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎
















~~~~~~~~~~~~~~










كارلیسیا بە هەناسەبڕكێی لە خەو هەستا بۆساتێك
چاوەكانی بەدەوری ژوورەكە دەسورایەوە ، هێندە
گەمژە نەبوو ڕووداوەكان لە بیر بكات پێش ئەوەی
بێ هۆش بێت .





ئەو ژوورە هی ئەو نەبوو !!






ئەو ژوورە تەنانەت یەكیك لە ژوورەكانی ماڵەكەشی
نەبوو .





ژوورێكی زۆر گەورەو فراوان بوو وەك ئەوەی بۆ كەسێكی خانەدان دروست كرابێت ، زۆر تاریك بوو تێبینی كرد ڕەنگی دیوارەكان و دیكۆری ژوورەكە هەمووی بە ڕەنگی ڕەش دەوردراوە لەسەر جێگایەكی زۆر نەرم پاڵكەوتبوو ، كە تەنانەت ڕەنگی پێخەفەكەش
ڕەش بوو .





هیچ بیرۆكەیەكی نەبوو كە كێ ئەوی هێناوەتە ئێرە ؟
بەڵام ئەوەی دەیەوێت بیكات تاكە شتێك بوو لە مێشكیدا .





ئایا ئەو كەسە دەیكوژێت ؟





فرمێسك چاوەكانی پڕكرد كاتێك لەسەر جێگاكە
پاڵكەوتبوو ، سەری خستە ژێر سەرینەكە بۆ ئەوەی
كەمێك خۆی ئارام بكاتەوە لە بیرهێنانەوەی شتی
ترسناك و قێزەون .





فرمێسكی بێدەنگ بە ڕوومەتەكانیدا دەهاتە خوارەوە
دووبارە چاوەكانی داخست بۆ ئەوەی بیركردنەوەكانی
بیخوات .






ڕەنگە ئەمە ڕێگەیەکی خێرا بووبێت بۆ مردن ، بەڵام نەیدەویست بمرێت هێشتا تەمەنی نەگەیشتۆتە هەژدە ساڵ و زۆر سەركێشی هەبووە کە هێشتا ئەزموونی نەکردووە ، دوای ئەوەی كەمێك خۆی ئاسایی كردەوە
بڕیاریدا لەسەر جێگاكە هەستێت ، بەڵام كاتێك پێخەفەكەی لەسەر جەستەیی لابرد ئینجا تێگەیشت
كە جلەكانی هی خۆی نەبوون .






دڵی دەستی كرد بە لێدانێكی بەرز كاتێك دركی بەو
شتە كرد .





كێ جلەكانی داكەندووە !؟






جارێكی تر سەیری خۆی كردەوە تاوەكو ببینێ
قەمیسێكی قەبارەی گەورە و شۆرتێكی كورتی
لەبەردایە ، كە هەردووكیان بۆنی كۆڵنیان لێدێت .





كۆڵن ؟ ئەو بۆنە زۆر بەهێز و ئاشنا دەردەكەوت ؟
لە پڕدا چاوەكانی فراوان بوون كاتێك مێشكی بۆ 
گابرێڵ چوو .






< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now