∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆پـیـاوی بـاران
تـایـهـۆنـگ تـۆپ
جـۆنـگـکـووک بـۆتـۆم
وەنـشـۆتـێـڪ تـایـهـۆنـگ تـۆپـە
وەنـشـۆتـێـڪـیـش جـۆنـگـکـووک تـۆپـە!∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆∇∆
نــاسـانـدن
[ جـیـۆن جـۆنـگـکـووک ، 29 سـاڵ ، کـار دەڪات لە کـۆمـپـانـیـایـەکـی دیـزایـنـەری و سـەرەکـیـتـریـن دیـزایـنـەرە ، خـێـزانـەکـەی لـە گـونـدێـکـی کـانـگـنـامـن و خـۆشـی بـۆ کـار هـاتـۆتـە سـیـئـۆل ، لـە ئـێسـتـادا دەیـەوێـت ژیـانـی هـاوسـەرگـیـری پـێـکـبـهـێـنـێـت و بـۆ مـاوەیـەکـی کـاتـی واز لـە کـار بـهـێـنـێـت ، لـە رووی کـەسـایـەتـیـەوە زۆر هێـمـنـە و زۆر بـە دەگـمـەن تـووڕە دەبـێـت کـەسـێـکـی ئـاقـڵ و کـار کـەرە و زۆریـش ژیـکـەڵـەیـە ]
[ کـیـم تـایـهـۆنـگ ، 33 سـاڵ ، مـەحـرەزی ئـۆتـۆمـبـێـلـی پـێـشـبـڕکـێـی هـەیـە لـە تـایـلـەنـد ، لـەلـایـەن یـەکـێـک لـە هـاوڕێـکـانـی بـانـگـهێـشـت کـراوە بـۆ کـۆریـا بـۆ مـاوەی شـەش مـانـگ ، خـێـزانـەکـەی لـە تـایـلـەنـد دەژیـن و خـۆشـیـشـی هـەر لـەوێـیـە ، کـەسـێـکـی تـۆزێ سـەرشـێـتـە هـەرگـیـز گـوێ بـەوە نـادات خـەڵـک چـۆن قـسـەی لـەبـارەوە ئـەکـەن و زۆریـش هـۆتـە ]
نــــــــــــــــــاو چـیــــــــــــــــــــــرۆڪ ↪
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
JUNGKOOK POV
لەگەڵ دەنگی کاتژمێرەکەم هەڵسام خێرا چاوەکانم کردەوە ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرم هەیە ناشزانم بۆ .. بزەیەکی گەورەم کرد خێرا هەڵسام و چووم گەرماوێکی خێرام کرد و جلە ڕەسمیەکەی کارەکەمم پۆشی و دەفتەری دیزانیەکانم بەدەست وەگرت و بەڕێکەوتم بۆ دەرەوە خێرا دەڕۆیشتم دەمەوێ قاوەیەکیش بکرم لەسەر ڕێگا ..
جەوەی ئەمڕۆ نالەبارە هەر چەندە زۆر ساردە دەبا جلی گەرمم پۆشیبا بەڵام من حەزم لە یەک پۆشیە .. چوومە دوکانی قاوەکە و قاوە تایبەتەکەمم داوا کرد لە کاتی چاوەڕوانی گوێم لێبوو باراناکە زۆر زیادی کرد لە ناخی دڵمەوە نەفرەتم کرد کەی کاتی ئەوە بوو ؟!
کارمەند : فەرموو بەڕێزم "
کووک : زۆر سووپاس فەرموو "
پارەکەم دابێی و لە ژێر کەپرێک وەستابووم تاوەکوو باران تەڕم نەکات لەهەمان کاتدا نەفرەتم دەکرد خەڵکێکی زۆر بەهەمان شێوازی من لەژێر کەپر بوون بەڵام ئەم کەپرەی من هیچ کەسی لێنەبوو چونکە زۆر بچووک بوو خێرا پەیوەندیم بە بەڕێوبەرەکەم کرد
YOU ARE READING
ᴏɴᴇsʜᴏᴛᵛᵏᵒᵒᵏ
Actionبـۆ هـەمـوو وەنـشـۆتـێـڪـی تـایـڪـووڪ ~ نـوسـەر : داسـتـانـی بـێـدەنـگـی بـیـرۆڪـە : داسـتـانـی بـێـدەنـگـی