|__________________________________|
لەبنمیچی ژورەکەی دەڕوانی نازانێ بۆچی ڕوخساری تایهیۆنگ بە تێکەڵی هێڵی بنمیچەکەوە دەبینێ کاتێک بزەی بۆ دەکاو دڵنیای پێدەدا کە ئیتر تەنیا نیەو کاتێک کە ڕۆشتوە بەشێکو پارچەیەکی لەخۆی بۆ ئەو جێهێشتوە کە دەکرێ خەمەکانی بۆ ئاسان بکاو ژیانی کەمێک بەرەو ڕۆشنایی ببا
-{Prologue}
*
ئەو منداڵێکی ئاسایی نەبوو وەکو منداڵەکانی تر چونکە بە گریانەوە نەهاتبووە دونیاوە ،بەڵکو بەبێ دەنگی هاتە دونیا و تەنها لە چواردەورەکەی خۆی
دەڕوانی .وەک ئەوەیهەسارەیەکی نوێی دۆزیبێتەوە .جیاواز لەو هەسارە تەنگو تاریکەی لێوەی هاتبووە دەر ...
بێدەنگیەکەی ئەو منداڵە وەک ئەوە وابو کە بزانێ دەبێتە شومێکی خراپ بۆ دایکی کە تاماوە دەبێ قوربانی دەستی ئەو بێ
-
لەو کاتەدا منداڵەکە هێشتا لەنێو دەستی مامانەکەدا بوو.
چاوی بەدایکی کەوت کەلەسەر پشت لە زەوییەکەوە ڕاکشابوو
کۆتا ئارەقەکانی دەسڕیو جەستەی بێهێزی لەنێو خوێندا گەوزابو{ وەک ماسییەکی بچکۆڵە کە لەنێو حەوزەکەیدا دەریان هێنابێ }...
دایکی بەزۆر خۆی ڕاست کردەوەو پشتی نا بە دیوارەکەوەپاشان بەتانیەکەی دا بەسەر مەمکە پڕ لە شیرەکانی وە دەستەکانی بەرز کردەوەو وتی ؛ با بیبینم ...ئایە تەندروستی باشە ؟!
بەدەنگێکی جێگیر وەڵامی دایەوە
؛ئەو باشە ..
پاشان خستیە نێو دەستەکانی دایکی بە چپەوە گوتی ؛
ئەو زۆر جوانە ...بەڵام بۆچی وابێدەنگە !مامانەکە بە هێمنیەوە وتی ؛نازانم خاتون تەنها سەیرە کە بەم جۆرەیە هەموو منداڵەکانی تر بەخراپی دەگرین وا دیارە* لەبەختی تۆدا ئەو زۆر هێمنو ئاقڵ دەردەچێ
...ئەمە هەرگیز بەخت نەبو بەڵکو نیشانەی بێ بەختی و شومێکی زۆر خراپ بوو،
بەر چاوەکانی ڵێڵ بون بەهۆی کۆبونەوەی فرمێسکە تاڵەکانی
کاتێک لە ڕوخساری بچکۆڵەکەی دەڕوانی هێشتا باوەڕ ناکا پارچەیەک لە هاوسەرە مردوەکەی هێشتا ئەڵێرەیە بەڵێ لەباوەشیدایەوئەوە ڕاستە کە دەڵێن منداڵ خەم ڕەوێێنە ....
بەڵام دەکرێ هەنێک کات خەم هێنەر بێت ...
پەنجەکانی لە ڕوخساریدا یاری دەکرد کاتێک تێبینی ئەو پیستە ناسکو سپیەی کوڕەکەی دەکرد

YOU ARE READING
سەرۆکێکی گەورەی خراپ✔️m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫