نـوســـەر ✍
—————ڕۆژیــ نــۆیــەم
" سڵاو بەڕێزەکان " هیۆنمی بە ڕێزەوە سەری بۆ کوڕەکان نزم کرد
هەمویان لە هۆڵەکە دانیشتبوون وە هیۆنمی تازە هات هەر کە دڵبەند پەیوەندی پێوە کرد، جگە لەجین کەسی تر نازانێت ئەو کوڕە خۆشەویستی دڵبەندە
هەمویان سڵاویان لێی کردەوە و پاشان پێیان وت کە دابنیشێی دوایی ماوەیەک جیمین و تایهیۆنگ لەژێر گوێی یەک پستە پستیان بوو قسەیان دەکرد
" ئەمە کێیە؟" جۆنگکوک بەنزمی لە یونگی پرسی کە لەتەنیشت یەکتری دانیشتبوون
*شێوەکاری هۆڵەکە*
جین و دڵبەند لەسەر قەنەفە تاکەکە دانیشتبوون ئەوانیتریش لەتەنیشت یەکتری لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون
هیۆنمی ڕێک لەتەنیشت جین دانیشتبوو، پاشان کوڕەکان لەتەنیشی یەکتری دانیشتبوون
" من نازانم لەوە دەچێ هاوڕێی دڵبەند بێ" یونگی وای وت و سەیره دڵبەندی کرد کە چۆن پەنجەکانی لەناو یەکتری دەگوشێ
" باشە کەواتە هیۆنمی باسی بکە کەی بویتە خۆشەویستی دڵبەند" جین پرسی و بەقسەکەی هەموو کوڕەکان شۆک بوون
" چییی؟" هەمویان بەیەک دەنگ هاواریان کرد
" ئەوە کەی خۆشەویستت هەبوە قڕش؟" تایهیۆگ بە شۆکەوە پرسی
" کوڕە تۆ سەیری چۆن لەڕووت یە لەبەردەم براکانت دانیشی" جۆنگکوک بەشێوەیەکی دراماتیکی وای وت
" منداڵی ئەم زەمانە کورە کە لەتەمەنی ئەوانا بووم وام ئەزانی قەلی دەمدرێژ منداڵەکانمان بۆ دێنێت" جیمین وای وت ، یونگی کە لە نزیکیان بوو بە بیرۆکە گەمژانەیەکی جیمین پێکەنینێکی لەدەم دەرچوو.
" من وامدەزانی ماسیەکان ئێمە دێننە سەر زەوی و دایک و باوکمان بۆخۆیان هەڵماندەگرن" جۆنگکوک کە لەتەنیشت جیمین بوو وای وت، تایهیۆگ خۆی خستە ناو بابەتی ئەو دوانە و وتی " من پێم وابوو منداڵەکان لە ناو کورسی فڕۆکەن"
YOU ARE READING
دووهەفتەی چاودێریی(ڪۆتایی هاتووت)
Short Storyخێزانی لی کە خێزانێکی گەورەن و خاوەن حەوت کوڕ و یەک کچن. بەڕێز لی و خاتوو لی گرنگیەکی یەکجار زۆر بە کچە تاقانەکەیان دەدەن، خاتوو لی و بەڕێز لی بۆ ماوەی دوو هەفتە دەچنە گەشتێکی دەرەوەی وڵات و ماڵەکە ئامانەتی کوڕە گەورەکەیان دەکەن. لەماوەی ئەو دووهە...