سڵاو 💗✨ بەڕاستی ئەم چیرۆکە زۆر کەم ئەکتیڤە ئەم پارتەم بۆیە دانا ویستم بزانم گەر هەر ئەکتیڤ نەبن بەتەواوی چیرۆکەکە ئەسڕمەوە 🙂🧩
یەڵا بۆ ناو چیرۆک
VOTE
&
COMMENT
&
FOLLOW
.
.
.
.
.
.VIOLA POV
ئای دڵە بچوکەکەی من چۆن بەرگەی ئەوە دەگرێ کە دڵبەرەکەم سەیری سنگی ئافرەتێکی تر بکات ، ئای تایهیۆنگ بەڕاستی ئەمەوێت هەردوو چاوەکانت دەربهێنم گەرچی تایبەتترین شوێنی تۆ لای من چاوتە
باشە ئەی گەر ئەمشەویش وەک جارەکانه تر ئەو نەهات ، ناکرێ ئەوەندە بێبەخت بم ئاخر ، ئەو گەمژەی بێشەرمە تا کەی وا لەمن دەکات
END VIOLA POV
ڤیۆلا'ی دڵ پڕ لە غیرە بەرامبەر تایهیۆنگ بێ هەست بەدەم بیرکردنەوەکانی گەیشتە ماڵەوە هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە بۆنی چەندین خواردنی خۆش پێشوازی لێکرد خەندە چووە سەر لێوە جوانەکەی ڤیۆلا
"سڵاو ، من گەڕامەوە" ڤیۆلا وتی
"سڵاو کچە شیرینەکەم ڤەخێر بێیتەوە ، ڕۆژەکەت چۆن بوو" مۆنیکا وتی
"سپاس پورێ ، باش بوو بەڵام بەرگە ناگرم تا سەر سفرەی ئێوارە ئەوە چیت کرددوە" ڤیۆلا وتی بەپەرۆشیەوە
"تاوەکو تۆ گەرماو دەکەیت و خۆت ئامادە دەکەیت بە جوانترین شێوە ئەوانیش ئامادە دەبن کچم" مۆنیکا بە سۆزەوە وتی
"باشە پورێ من دەڕۆمە ژورەکەم" ڤیۆلا وتی کاتێ بەرەو هۆلەکە چو بۆئەوەی بڕواتە نهۆمی دوووەم
"سڵاو باوکە" ڤیۆلا وتی
"سڵاو کچەکەم" بەڕێز تایلەر ڕۆی وتی
"کچەکەم بڕۆ خۆت ئامادە بکە و یارمەتی مۆنیکا بدە لە ڕازاندنەوەی مێزەکە" ئەوەشی زیاد کرد
"بێ خەم بە باوکە" ڤیۆلا وتی
"هەم درێسێکی جوان لەبەر بکە ئەمە یەکەم ئێوارە خوانە لەدوای بونت بە شانزە ساڵ ئێستا تۆ ٢٠ ساڵیت بۆیە جوانیەکەی دایکتیان دووبارە نیشانبدە" باوکی ڤیۆلا بە چاوە پڕکانی وتی
"باشە باوکە گیان" ڤیۆلا وتی بە خەمەوە
"ئەها باوکە ئەوان چەن کەسن ؟ واتە ئەوە بۆ ژمارەی قاپەکان پرسیم" ئەوەشی زیاد کرد

YOU ARE READING
Stay with me | KTH
Romanceڤیۆلا ڕۆی گۆشەگیر و بێدەنگ ... تایهیۆنگ لاسارتێ بێدەنگ و بێ هەست... ~گەر ئەمە کۆتای بووایە هەرگیز دەستم پێنەدەکرد بەڵام ئەمە کۆتای نییە~ بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە و هەموو مافێکی بۆ من دەگەڕێتەوە بردنی بێ پرس بۆ هەر ئەپێکی تر قەدەغەیە! بەرگەکەی خۆم د...