^ Part 26 ^

23 10 12
                                    

< بێ خۆتم مەکە نازانی دوای تۆ چۆن سەرگەردانی ناو خەیاڵە قوڵە ناخۆشەکان دەبم>

ڤین"م🐻✨

____________________________



ھەموو رۆژەکان جیمین لە ماڵەوە دەرۆشتە دەرەوە و درەنگ دەھاتەوە زۆر دڵی لە ئیلیزا شکابوو زۆریش لێی تورەبوو بۆ ئەوەی ئیلیزا بە چاوێکی نەخۆش سەیری دەکات تەنها نەخۆشێک نەک وەک هاورێ جا چ بگاتە ئەوەی خۆشیبوێت بەتەواوی بێ هیوا ببوو.

ئیلیزا دوای ئامادە بونی خانوەکەی جل و کەل و پەلەکانی کۆ کردەوە و بەتەواوی لە خانوەکەی نیشتەجێبوو ، ئیلیزا دڵی ھیچ ئارام نەبو بۆ جیمین دوای ئەو رۆژە کە ئەمرۆ کاری ماڵەکەی تەواو کرد بەیانی یەکەم کاری رۆشتنە لای جیمین بوو رۆشتە ماڵیان و لە دەرگایدا تێیھیۆنگ کردیەوە.،

تێیھیۆنگ :- ئاھ ئیلیزا .

ئیلیزا :- سڵاو تێی جیمین لە ماڵەوەیە؟

تێیھیۆنگ :- ئمم بەڵێ لە ژورەکەیەتی.

ئیلیزا :- ئەی حاڵی چۆنە ؟ئەم چەن رۆژە رۆشتوە بۆ وەرگەرتنی دەرمان؟

تێیھیۆنگ :- حاڵی باشە بەڵام دەروات دەڵێم بۆ کوێ وەڵامم ناداتەوە تەنانەت سەیریشم ناکا کە دەگەرێتەوە ھەمان شێوە.

ئیلیزا قسەی نەکرد بە دڵتەنگی بیری کردەوە کە بەھۆی ئەوەوە جیمین ئاوایە سەری نزم کردبۆوە ، سەری بەرز کردەوە لەگەڵ ئەوەی دوبارە تێیھیۆنگ قسەی کرد.

تێیھیۆنگ :- تۆ دەزانی ئەو حاڵەی چیە؟ بۆچی ئاوایە؟

ئیلیزا نەیزانی چی وەڵام بداتەوە :- تکایە دەمبەیتە لای؟

تێیھیۆنگ پێشی کەوت بۆ ژورەکەی جیمین و لە دەرگایدا:-جیمین  جیمین ئیلیزا ھاتووە.

جیمین وەڵامی نەبو ئیلیزا بە تێیھیۆنگی وت بروات ئەو چارەی دەکات.،

ئیلیزا لە دەرگایدا:- جیمین تکایە با قسە بکەین تۆ لێم تورەی تکایە من هیچ مەبەستێکم نەبوو دڵ تەنگت بکەم تەنھا نەمدەویست ماندو ببیت تۆ زۆر بە نرخی بۆ تێیھیۆنگ بۆ ھاورێکانت ھەروەھا بۆ منیش نەک تەنھا وەک نەخۆش یا ھاورێ تۆ لەوە زیاتری بۆمن چیمی دەی تکایە دەرگاکە بکەوە - لای دەرگاکە دانیشتبو-.

جیمین زۆر بە جوانی گوێی لە ئیلیزا گرتبوو دڵە نەخۆشەکەی بۆ ئیلیزا لێیدەدا بۆ ئەو دەنگە لێی دەدا کە چەن رۆژێکە لێی دورە و گوێی لێی نەبوە ھەستا و دەرگاکەی کردەوە  روبەروی یەکتر وەستان و سەیری یەکتریان دەکرد پاشان جیمین دەستی ئیلیزای گرت و لەگەڵ خۆی بردی کەسیا  یەک وشەشیان نەوت تەواوی رێگاکە تا گەیشتنە کۆڵانێکی کۆن ھەردوکیان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین جیمین دوبارە دەستی ئیلیزا گرت بردی بەرەو کۆڵانێکی تەسکی کۆن رۆشتن گەشتن بە دەرگایەک کە جیمین دەرگاکەی کردەوە ئیلیزا دەمی لە شۆکا کرابۆوە بە سەرسامی سەیری ئەو شوێنەی دەکرد کە جیمین پشانی دابو نەیدەتوانی چاو لەسەر شوێنەکە ھەڵگرێت.

Two ways ( دوو رێگا )حيث تعيش القصص. اكتشف الآن