ꪉ 𝖼𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 - 𝗌𝖾𝗏𝖾𝗇 ꪉ

313 37 50
                                    

بە هیوای بە دڵ بوون ...❥















❥✈︎❥
❥✈︎❥
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
❥✈︎❥
❥✈︎❥













𝚅𝚘𝚝𝚎 𝚋𝚎𝚏𝚘𝚛𝚎 𝚛𝚎𝚊𝚍𝚒𝚗𝚐 ♥︎








ஐ☻︎ஐ




















*******************








" چۆن ! چۆن گەیشتیتە ئێرە و نەیانگرتیت ؟ پێم بڵێ چۆن بۆنەكەتیان
نەناسیەوە ؟". ئاڤێری بە ترسەوە وشەكانی
دەربڕی .








بە گاڵتەجاریەوە زەردەخەنەیەكی كردوو گوتی :
" تۆ زۆر پرسیار دەكەیت جوانكیلە ؟ وە بۆ وەڵامەكەت هەركە خۆم لە كۆشكەكەیی ئێوە
دۆزییەوە ، یەكەم بیركردنەوە كە مێشكمی
گرت ڕاكردن بوو بۆ ژوورەكەی تۆ و هەر
بۆیە خۆم لەنێو دۆلابەكەت شاردەوە تاوەكو
هیچ كەسێك گومانم لێ نەكات ، من هەندێك
جادووم خستە نێو گیرفانمەوە بۆ ئەوەی بە
ئاسانی بۆنەكەم بشارمەوە وە بۆ ئەمەش
پێویستم بە تاڵە موێكی گورگێگ بوو توانیم
تاڵە موێكی قژت لە شانەكەت بدۆزمەوە و
بە تەواوی بوونی خۆم بشارمەوە لەنێو دۆلابەكەت ".








چاوەكانی بۆ دوا ئاست فراوان بوون !!
" جادوو بە تاڵە موێكی قژی گورگێك ؟
هەركە گەیشت بە مەبەستی قسەكانی ئەم پیاوە
نامۆیەی بەرامبەری بەخێرایی لێی دووركەوتەوە و
گوتی " چی ؟ تۆ مەبەستت ئەوەیە كە
یەكێكی لە جادووگەرەكان ؟".








ئاهێكی هەڵكێشاو وەڵامی دایەوە :
" نەخێر ، من جادووگەر نیم تەنها بۆ ئەوەی
خۆمم بپاڕێزم چەند جادووێكی سادەم
بەكارهێنە !! جۆری ئەم جادووەش بەم
شێوەیە پێویستت بە تاڵە موێكی گورگێگ
دەبێت بۆ ئەوەی هەمان بۆنی ئەو لە جەستەتدا
هەڵبگریت ... بەڵام ئەم جۆرە جادووەش تەنها
بۆ ماوەیەكی كاتتیە ، ناتوانم بۆ ماوەیەكی زۆر
بۆنی تۆ لە جەستەم زیاتر لە دژیی هەموو گورگەكانی ئەم كۆشكە بشارمەوە ".









ئاڤێری بە تێنەگەیشتنەوە سەیری چاوەكانی
دەكرد ، ئەلدرای بە بێزاریی چاوەكانی لێ
خوڵاندەوەو دووبارە دەستی بە قسەكردن
كردەوە " ئەمە شتێكی تاكە كەسی و ئاڵۆزە
بۆیە زۆر پرسیار مەكە ... ئێستاش بڕیار
لە دەست تۆدایە ، یان ڕزگارم دەكەیت ؟
یاخود دەربارەی من بە ئەلفای كۆمەڵەكەت
ڕادەگەیێنی ؟".








ڤۆڵكەر / Vallkar Where stories live. Discover now