-01-

96 27 138
                                    















-An ex boyfriend ?!~ Chapter one


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







"گـــێڕانــــەوەی هێرا"

بەیانی بە دەنگی ئەلەرمەکەم لە خەو هەڵسام،، ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش ئەبێت براکەم دێتە لام،، بیرم کردووە لەسەر جێگاکەم هەڵسام و بەرەو حەمامەکە بەڕێکەوتم شاوەرێکم کرد و عەزیەیەکی سپی کە نەخشێکی ناسکی تیا بوو پۆشیم،، مەیکئەپێکی ناسکم کرد و بۆنەکەم لە خۆم دا و بۆ کۆتا جار سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە و بەرەو خوارەوە بەڕێکەوتم،، نانی بەیانیم نەخوارد چونکە برسی نیم،، پێڵاوەکانم لە پێ کرد و سویجەکەم برد و چوومە  دەرەو،، ئۆتۆمبێلەکەم داگیرساند و بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتم

...  

نزیکی پانزە خولەکە وەستاوم چاوەڕێی براکەم ئەکەم دوای چەند خولەکێکی تر براکەمم بینی،، ڕاستەوخۆ  بەرەو ڕووی چووم و لە باوەشم گرت،، زۆر زۆر بیرم کردبوو"ئوپااا" بە هاوارەوە وتم،، براکەم منی توند لە  باوەش گرتەوە،، هەستم بە تەڕبوونی کوڵمەکانم کرد ئەمەش ئاماژەیەکە بەوەی کە گریام "گیانەکەم نەگری" براکەم وتی "ئوپا بیرم کردبووی"وتم کە لە باوەشی  هاتمە دەرەوە "منیش گیانەکەم"براکەم وتی کە ماچی کوڵمەمی کرد "ئەی کوا کوڕەکان؟؟"من پرسیم"ئەوان نەهاتوون ئێمە لە ئێستادا لە پشووداین بۆیە بەتەنیا هاتم" براکەم بە زەردەخەنە جوانەکەیەوە وتی"ئێ زۆر باشە کەوایە،، بڕۆین؟؟"من بە زەردەخەنەوە وتم براکەشم لە وەڵامدا تەنها سەری بۆم لەقاند،، ئیتر بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم بەڕێکەوتین

𝗔𝗻 𝗘𝘅 𝗕𝗼𝘆𝗳𝗿𝗶𝗲𝗻𝗱 ?! ||  ᴇɴ⁃ 𝗣.𝗝𝗢𝗡𝗚𝗦𝗨𝗡𝗚Where stories live. Discover now