Part 17

513 83 25
                                    

بەهێمنی بەرەو ماڵەوە هەنگاوی دەنا بەپێچەوانی ناخی کە خەریکە گڕ دەگرێ بەلاچاوێک سەیری ئەوە ناو دەستەکانی کرد و بەساردی گوتی"ئـازارت هـەیـە؟؟"تایهیۆنگ بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی گوتی"ئـەگـەر ئـازاریـشـم هـەبـێ ئـەوە تـۆ تـوڕە دەبـی و هـاوارم بـەسـەدا دەکـەی"جۆنگکووک هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و گوتی"تـەنـهـا بـوەسـتـە لـە قـسـەکـردن تـۆ هـەڵـەبـووی‌ پـێـم گـوتـی مـەیـکـە"تایهیۆنگ بەبێزاری سەیری کرد و شەقێکی لە قۆڵی دا و گوتی"دامـگـرە خـۆم دەڕۆم"بەڵام ئەوەیتریان تەنها بێدەنگ بوو و دەستەکانی لە دەووری جەستەی توندتر کرد، تایهیۆنگ ڕوخساری گرژ کرد و گوتی"مـن لـەگـەڵ تـۆمـە وازم لـێ بـێـنـە خـۆم دەتـوانـم بـڕۆم"جۆنگکووک بەبێزاری و ساردیەوە گوتی"بـوەسـتـە لـە هـاوار کـردن، لـەوە زیـاتـر تـوڕەم مـەکـە ئـەوە بـۆ خـۆت بـاش نـابـێ"تایهیۆنگ دەستەکانی لەدەووری ملی جۆنگکووک توندتر کرد و سەری لە ملی شاردەوە، کاتێک دەیەویست فرمێسکەکانی بشارێتەوە، بەڕاستی ئەو هیچ ئەو هاوارکردنە و توڕە بوونەی جۆنگکووکی بەدڵ نەبوو، بۆیە بەبێ دەنگی مایەوە تا بردیە ژوورەکەی، لەسەر سیسەمەکە داینا و پشتی لە تایهیۆنگ کرد، چاوەکانی بەتوندی داخست بوو دەستی لە ناو قژی بوو بەتوند ڕایدەکێشا، لە هەمان کاتدا هەوڵی دەدا ئەو دڕندە خوێناویەی ناخی کۆنتڕۆڵ بکات، دەنگی هەناسەکانی تاکە شت بوون لەو ژوورەوە دەبیسترا، ناتوانێ بەهیچ جۆرێک کۆنتڕۆڵی خۆی بکات دوایی ئەوە ئەو ڕەنگە سورەی بینی"لـە شـوێـنـی خـۆت مـەجـوڵـێ ئـێـسـتـا دێـمـەوە"گوتی و بەخێرای لە ژوورەکە چووە دەرەوە، تایهیۆنگ بەنیگەرانیەوە سەیری حاڵی دەکرد، چی ڕوودەدا ئێستا؟؟ ئەو پێویستی بەخوێنە، وە لەوانەیە ئازاری یەکێکیان بدات، چی ئەگەر ئەو کەسە دانیاڵ بوو؟؟ یانیش چی ئەگەر شتێک بەسەر خۆی بێنێ؟؟ تایهیۆنگ بەخێرای هەستایەوە هەندێک جلی لەو ناوە کەوتبوو هەڵیگرت و ناوچاوانی پێ سڕی و پاشان لە ژوورەکە چووە دەرەوە بەدووای ئەوەیتریانەوە، دەرگا ژوورەکەی جۆنگکووکی بەهێمنی کردەوە، یەکەم شت بەرچاوی کەوت جۆنگکووک بوو کەوا لە ئەرزەکە دانیشتوو پشتی بە سیسەمەکە دابوو لەدەستی قوتوی حەبەکە هەموو، جۆنگکووک سەیرێکی لای دەرگاکەی کرد و بەساردیەوە گوتی"بـڕۆ لـێـرە"بەڵام تایهیۆنگ نەرێی کرد و بەنیگەرانیەوە لێی نزیک بوویەوە لە بەردەمی دانیشت و قوتوی حەبەکەی لێسەند و سەیرێکی کرد و بەساردی گوتی"بـڕوا نـاکـەم تـۆ ئـەوە دەخـۆیـت جـۆنـگـکـووک"پاشان بەهاوارەوە گوتی"تـۆ مـێـشـکـت لـەدەسـت داوە ئـەو نـەفـرەتـیـە ئـازارت دەدات لـەوەی زیـاتـر چـارەسەرت بـکـات"ئەوەیتریشیان هەر بەساردی سەیری دەکرد پێش ئەوەی بڵێ"بـۆچـی تـەنـهـا گـوێ بـۆ قـسـەکـانـم نـاگـری؟؟"قۆڵی گرت و ڕاکێشا و زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە، ئەو بەتەواو هۆشی خۆی لەدەست دابوو بەهۆی کاریگەری دەرمانەکان"بـۆچـی هـێـشـتـان لـێـم نـاتـرسـی؟؟ تـەنـانـەت دوایـی ئـەوەی ئـەو شـەوە ڕوویـدا؟؟ هـێـشـتـان نـازانـی چـەنـد خـراپـم؟؟ نـاتـوانـی بـیـربـکـەیـتـەوە کـە دەتـوانـم چـەنـدێـک ئـازارت بـدەم؟؟"دەستی بەرز کردەوە بەسەر ڕوومەتی ئەوەیتریانی دەخشاند لە کاتێکدا گوێی لە وەڵامەکە دەگرت"دەزانـم تـۆ ئـازارم نـادەی، ئـەگـەر بـتـویـسـتـبـا زۆر دەمـێـک بـوو ئـەوەت دەکـرد"بزەیەکی گاڵتەجاڕانە لەسەر ڕوخساری جۆنگکووک دروست بوو دەستێکی گواستەوە پشت ملی ئەوەیتریان و دەستێکیشی بۆ کەمەری و زیاتر بۆ خۆی ڕاکێشا و ڕوخساری کردە ناو ملی و لوتی بەهێمنی لێدەخشاند و بۆنە شیرینەکەی تا قوڵترین شوێنی جەستەی دەبات"مـن خـۆم نـانـاسـم تـۆ چـۆن دەتـوانـی دڵـنـیـابـی؟؟"تایهیۆنگ بێدەنگ مایەوە بێدەنگ بوو نەک لەبەر ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەی پێنەبێ، بێدەنگ بوو چۆنە ئەو ڕەفتار و نزیک بوونەوانەی جۆنگکووک زیاتر پەرێشانی دەکات، لێوەکانی لە گوێی تایهیۆنگ نزیک کردەوە و بەچرپەوە گوتی"دەتـوانـم هـەسـت بـەخـوێـنـەکـەت بـکـەم لـە مـلـتـەوە بـۆ تـەواوی جـەسـتـەت دەڕوات"ئەو بەڕاستی بۆ ئەوە بەپەڕۆشە کە دڵۆپە سور و بریقەدارەکان لەسەر ملی ئەوەیتریان ببینێ، ئەگەر ئەو دەرمانانە نەبوونایێ پێش هاتنی خواردی ئەوە زۆر دەمێک بوو کاری خۆی کردبوو، توڕەیەکەی شتێکی ئاسایی نیە گرینگی بەهیچ شتێک نادات لەو کاتەدا تەنها ئەوەیە دەیەوە خوێنە، ئەو ماوەیە ئازاری زۆر دەبینێ چونکە بەڵێنی بەخۆی داوە کەس نەکوژێ تاوەکو تایهیۆنگ نەگەڕێتەوە فەڕەنسا، نایەوێ ئەو شایەتی بۆ کارە قێزەونەکانی بدات، نایەوێ ئەو دڕندە بێبەزیە ببینێ کە لە ناخیدا هەیە، بەهۆی دەرمانەکانەوە کە ئەو مایەوە زۆر بەکاری دەهێنێ تا ئارام بێتەوە بەڵام لە خراپتر کردنی حاڵی هیچی تر دەست نەکەوتووە، تایهیۆنگ لەگەڵ گوێ لێبوون لەو قسەیەی جۆنگکووک ویستی دوورکەوێتەوە، بەڵام جۆنگکووک دەستەکانی توندتر کرد و زیاتر خستیە باوەشی خۆیەوە، هەوڵی دەدا هێمنی بکاتەوە تا زیاتر لەو بۆنە شیرینەی دەست بکەوێت"دەبـێـت بـوەسـتـی لـە خـواردنـی ئـەو دەرمـانـانـە بـڕواکـە زۆر خـراپـە"ئەوەیتریان بەچرپەوە گوتی"یـارمـەرتـیـم لـە کـەسـەوە نـاوێ"تایهیۆنگ گازێکی لە لێوی گرت و قەمسەکەی ئەوەیتریانی بەتوندی گرت"ئـەیـی دەتـەوێ هـەر بـەمـجـۆرە بـمـێـنـیـتـەوە؟؟ هـەمـوو تـەمـەنـت ئـاوا بـژی دەتـەوێ؟؟"بەڵام وەڵامەکەی ئەوەیتریان وایکرد بۆ ساتێک هەناسەکانی بوەستێ"کـێـشـەنـیـە هـەر خـۆی نـامـەوێ مـاوەیـەکـی زۆر بـژیـم"تایهیۆنگ بەبەهێزی پاڵی پێوەنا و دووری خستەوە وایکرد چاوەکانی جۆنگکووک چاوە توڕ و ساردەکانی تایهیۆنگ ببینێ"بـەمـەسـتـت چـیـە لـەو قـسـەیـە جـۆنــ..."پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات جۆنگکووک هەستایەوە سەر پێیەکانی و دەستی ئەوەیتریانیشی گرت و هەڵیستاندەوە و لە جانتاکەی نزیک بووی برین پێچێکی هێنا و پاشان برینەکەی سەری پاک کردەوە و بۆی پێچاویەوە لە کاتێکدا هەوڵی دەدا خۆی لە چاوەکانی تایهیۆنگ بەدوور بگرێ"پـێـم بـڵـێ مـەبـەسـتـت چـیـە لـەو قـسـەیـە؟؟ پـێـم مـەڵـێ کـە دەتـەوێ ئـەوە بـکـەی"بزەیەکی هێمن لەسەر ڕوخساری جۆنگکووک دروست بوو دەستی بەرز کردەوە تاڵە قژەکانی تایهیۆنگی لەسەر ڕوخساری دوورخستەوە و گوتی"مـەبـەسـتـم ئـەوە نـیـە"پاشان لێی دوورکەوتەوە و چووە سەر سیسەمەکە و پاڵکەوت و گوتی"مـن دەمـەوێ بـخـەوم، تـۆش بـڕۆ کـەمـێـک پـشـوو بـدە"تایهیۆنگ چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون لە کاتێکدا سەیری ئەوەیتریانی دەکرد کە ڕۆڵی خەوتووی دەبینی، ساتی دواتر فرمێسکەکانی دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە بەخێرایی ژوورەکەی بەجێهێشت...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now