^ part 33 ^

36 9 31
                                    



< چەندە ئازار دەچێژم کە دەمەوێ شتانێکت لەگەڵ تاقی بکەمەوە بەڵام ناتوانم >



ڤین"م🐻✨




_______________________







ئیلیزا خێرا بە جلی ماڵەوە تەنھا کۆتێکی درێژی لەبەر کرد و بەرێکەوتە لای جیمین کە گەشت خێرا  لە تەکسیەکە دابەزی بە شڵەژاویەوە دەرگای شوێنەکەی کردەوە کەسی نەبینی بەڵام گوێی لە مۆسیقایەکی نەرمبوو بە ھێواشی نزیک کەوتەوە لای دەریاچەکە چاوی بە جیمین کەوت سەیری جەستە و جلەکانی جیمینی دەکرد زۆر باشبوو دڵخۆشبوو کە سەلامەتە بە ھەنگاوی گەورە رۆشت تا گەشتە جیمین .،

ئیلیزا :- جیـ ....

جیمین پەنجەی خستە سەر دەمی ئیلیزا و نەیھێشت قسە بکات ئیلیزا نەوێک لە نێوان برۆکانی دروستبوو بەو کردارە ، جیمین دەستی خزاندە ناوقەد باریکەکەی ئیلیزا و بۆخۆی راکێشا دەستی گرتوو خستیە سەر شانی خۆی دەستەکەیتری لە دەستەکانی گرێدا لەگەڵ مۆسیقا نەرمەکە بە ھێواشی کەوتە جوڵە وایکرد ئیلیزاش لەگەڵی بجوڵێت دەستیان کرد بە سەمایەکی نەرم وەک نەرمی دەنگی مۆسیقاکە ئیلیزا شڵەژابوو سەری سورمابوو کە چی رودەدات؟ جیمین ئەو کردارانە چیە دەیکا؟
بۆچی ونبوو؟ ئێستا بۆچیە ئەم سەمایە؟

جیمین بەردەوامبوو لە سەما تا ھەستی کرد ئیلیزا ماندوو بوە بۆیە وەستا دەستێکی ھەر لە ناوقەدیبوو دەستەکەیتری خستە پشت سەری و سەری نوساند بە سەری ئیلیزاوە بێگومان بێ ئەوەی چاو لەچاوی یەکتر بترازێنن پاشان جیمین
دەستەکانی خستە سەر رومەتەکانی .،

جیمین بە ھێواشی و پر بە دڵی وتی:- خۆشمدەوێی.

ئیلیزا دەیزانی بەڵام ئەو دان پیانانە بۆ ئەو حاڵەتێکیتربوو شۆکبوو نەیدەتوانی جوڵە بکات بیرکردنەوە ئەوی وەستاندبوو جیمین زیاتر لە ئیلیزا نزیک بۆوە خەریکبوو دوبارە نا سێبارە بگات بەو بەھەشتەی سەر زەوی کە خۆی ناوی دەبا خەریکبوو بگات بە لێوەکانی ئەشقەکەی بەڵام!! ئیلیزا دور کەوتەوە جیمین سەیری کرد بە مانای بۆچی؟

ئیلیزا :- ببورە.

جیمین :- سوێنەخۆم ئاشقتم شێتانە خۆشمەوێی ھەرکە دەتبینم دڵم بۆت لێدەدا دڵم  لەگەڵ ھەر لێدانێک ناوت ئەھێنێ  بۆ بۆن کردنێکت دەست گرتنێکت بۆ دەقەیەک سەیرکردنی چاوەکانت ھەمو جیھان پشتگوێ دەخەم تۆ پێویستی بۆمن وەک خوێن بۆ دڵم وەک ھەناسە بۆ سیەکانم وەک بینای بۆ چاوەکانم وەک رۆحێک بۆ جەستەم بۆمنبە لەگەڵمبە چاو رەشەکەم لەگەڵمبە- دەستی بۆ ئیلیزا راکێشابوو تا دەستی بگرێت-.

ئیلیزا بیری کردەوە ئەو لە پەیوەندی دایە بەڵام دڵیشی بۆ جیمین دەسوتا :- بەڵام جیمین من لە پەیوەندیدام لەگەڵ شوگا.

جیمین بێدەنگبوو بێدەنگی باڵی كێشا بەسەر شوێنەکە ھەرکە ناوی شوگا ھات کەواتە لێرە جیمین بووە کەسایەتی سێیەم .،

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now