< شەری نەبوونت بەمن ناکرێ 💔 >ڤین"م🐻✨
________________________
جیمین بەو قسانە دوبارە دڵی شکا ھەناسەیەکی ھەڵمژی:- بۆ ئەوە ھاتم داوای لێبوردن لە ئیلیزا بکەم ئەگەر دڵیم شکاندبێ ، ھەروەھا تۆ کە ئێستا ئیلیزات ھەیە باش ئاگاداریبە ئەو گەوھەرێکی بەنرخە یەکجارە و دوبارە بونەوەی نیە وەک چاوەکانت بیپارێزە و دڵخۆشی بکە من نەمتوانی تۆ ئەوە بکە.
شوگا:- بێگومان ئاگاداری دەبم و دڵخۆشی دەکەم ھیوادارم تۆش دڵخۆشبی جیمین من ھیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم.
جیمین سەری بە بەڵێ لەقاند و بە چاوی پر فرمێسکەوە شوێنەکەی بەجێ ھێشت شوگا ھەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە ئیتر کەسی سێیەم بوونی نیە رۆشتە ژورەوە ئیلیزا ھەڵسایەوە.
ئیلیزا :- چی رویدا؟؟
شوگا:- ئەو داوای لێبوردنی کرد و وتی تۆ دڵخۆش بکەم.
ئیلیزا نەیدەزانی چی بڵێت تەنھا ھمێکی کرد.
شوگا:- شازادە من برسیمە.
ئیلیزا زەردەخەنەی کرد خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دانا و دەستیان کرد بە خواردن پاش خواردن ئیلیزا قاپەکانی دەشوشت ھەموو کاتەکا شوگا دەستەکانی لە کەمەری ئەڵاندبوو خێرا سەری بەرز کردەوە کە ئیلیزا ئاھێکی لێ دەرچوو دەستی بری.
شوگا:- با ببینم- دەستی گرت داینیشاند-.
ئیلیزا :-برینێکی بچوکە ھیچ نیە .
شوگا:- نەخێر کوا چارەسەری سەرەتایەکەت لەکوێیە؟؟
ئیلیزا :- لەم دۆڵابەیە.
شوگا خێرا چارەسەرەکەی ھێنا دەستی پاک کردەوە و مەڵحەمی بۆ لێدا خۆی دەستی کرد بە شوشتنی قاپەکان و پاشان قاوەی بۆ ھەردوکیان ئامادە کرد.،
ئیلیزا :- شوگا تۆ زیادە رەوی دەکەی برینێکی بچوکە.
شوگا:- تۆ نابێ بچوکترین ئازارت پێ بگات.
ئیلیزا دەیویست قژی ببەستی بەڵام شوگا شانی ئیلیزای گرت و لەبەردەم خۆیدا داینیشاند دەستی کرد بە کۆ کردنەوەی قژی و بۆی بەست پاشان خستیە باوشی خۆیەوە سەیری درامایان دەکرد تا کاتی خەوتن رۆشتنە ژورەکەی سەرەوە ئەمشەوە شوگا لەوێ مایەوە شوگا وەک ماڵی خۆی رەفتاری دەکرد پێش ئیلیزا رۆشتە سەر جێگاکە و قۆڵەکانی واڵاكرد تا ئیلیزا بچێتە باوشی بێگومان کردی و رەتی نەکردەوە.
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...