.....
لێرەدا باس لەخۆشەویستی نێوان پیاوێکی هاوسەرداری 34 ساڵ و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی 23 ساڵ دەکەین
.
ئەوان یەکیان ناسی کاتێک کوڕەگەنجەکە وازی له دەرهێنەرە کۆنەکەی هێناو بەدوای دەرهێنەرێکی تردا دەگەڕا بۆ ڤیدۆکلیپە تازەکەی بەناوی (still with you) وە لەلایەن کۆپانیاکەوە پێشنیاری دەرهێنەرێکی زۆر لێهاتوویان بۆیکرد بەناوی( kim taehyung) .
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. جیۆن جۆنگکووک 23 ساڵ
تۆپ
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. کیم تایهیۆنگ 34 ساڵ
....
"سڵاو ، من کیمتایهیۆنگم"وتی کاتێک گەیشتە لای ئەو مێزەی کوڕە گەنجەکە لەسەری دانیشتبوو ، کوڕەکە بەشۆکەوە هەستایەوە دەی ئەو وابیریدەکردەوە کۆمپانیا دەرهێنەرێکی تری وەک ئەوەی پێشوو بۆدۆزیوەتەوە قەڵەوێکی چاویلکە لەچاو نەک حۆریەک
ئەو زۆرجوانبوو تەنها وەستابوو سەیری ڕوخساری دەکرد ئاگایلێنەبوو کەئەو پیاوە چەند دەبێ دەستی ڕاگرتوە."بەڕێز جۆنگکووک ، جۆنگکووک ،..."
"ئا بەڵێ بەڵێ منیش زۆر خۆشحاڵم بەبینینت."بەشڵەژانەوە وتی کاتێ هاتەوە هۆش خۆی.
"دەمێکە بانگت دەکەم ، بەهەرحاڵ منلێرەم بۆ باسکردنی وردەکاریەکان هەم چیدەخۆیتەوە ، ئەم قاوەخانەیە هی براکەمە."بەهێمنی وتی.
"بەڵێ بەدڵنیاییەوە ، وەتەنها قاوەیەک"
..
بەشێوەیە دەستی پێکرد کوڕەکە ئاگادارنەبوو لەوەی پیاوەکا هاوسەری هەیە تەواوی ئەو مانگەی لەوێنەگرتندابوون ئەو سەرنجی پیاوەکەی دادا بێگومان تای هەستی بەمەکردبوو بەڵام تەنها خۆی لێ بێدەنگ کردبوو بۆدەبێ لەوهەمووەکەسە حەز لەپیاوێکی هاوسەردار بکات."هێی گەمژە بۆستە لەسەیر کردنی بەو شێوەیە هەموان هەستت پێدەکەن."جیمین کەهاوڕێیەکی نزیکی جۆنگکووک وتی بەبۆڵەوە.
"یەکێک نەزانێت من گرینگی پێدەدەم تۆ نایبینی چەند قۆزە من ئەوم زۆر بەدڵە ."وتی بەگریانی ساختەوە.
"هێی دەنگت نزمکەوە ئەوخەڵکە سەیرت دەکەن."بە خێرای دەستی خستە سەردەمی .
"بە جەهەنم من گرینگی پێنادەم مانگێکە دێوانەی بوومە ئەویش سەرنجێکی بچووکم پێ نادات ، من هەر لەم هەفتەیەدا پێی دەڵێم. " وتی بەگرژی."بەدڵی خۆت بکە دڵنیام ڕەتت دەکاتەوە."وتی وایکرد کووک سەرنجێکی بکوژانەی پێبدات.
...
"بـ بەڕێز کیم مـ من دەمەوێ شتێکت پێبڵێم."وتی کاتێک لەپێش ئەو دانیشتبوو لەو کافێیەی یەکەمجار یەکیان لێ بینی.
"ئەوە چیە کەئەتەوێ پێمی بڵێی جۆنگکووک.؟" وتی بەهێمنی لەکاتێکدا باشدەیزانی ئەوشتە چیە.
" من تۆم بەدڵە ، ڕاستێکەی خۆشم دەوێی." وتی دوای خولەکێک لەبێدەنگبوون بەڵام تای هێشتان هیچی نەوتوە لەکۆتایدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی.
"جۆنگکووک تۆ زۆر بچوکتری لەمن هەمن هاوسەردارم." وتی بەهێمنی ئەو دەیزانی ئەمەڕودەدات.
جۆنگکووک تەنها بەشۆکەوە لێی دەڕوانی واتای چیە هاوسەری هەیە نابێت ئەمە ڕووبدات چاوەکانی پڕبوون و سەری بەنەخێر دەجوڵاند."مـ من تۆم خۆشەوێ." وتی بەجدیەوە.
"جۆنگکووک مەحاڵە ، من هاوسەرەکەمم خۆشەوێ."وتی بەهێمنی نەیدەویست دڵی زیاتر بشکێنێ.
"من گرینگی بەوەنادەم لەژیانمدا تەنها تۆ بەوشێوەیە بەدڵبوە وەتۆم دەوێ بەهەر نرخێک بێت."بەتوڕەی وتی و ئەوێی جێهێشت.
تای هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و توند دەستی بەسەریەوەگرت."تۆ درۆزنێکی لێهاتوی ، نەمزانیبوو هێندە ئاشقی لۆنای؟" نامجونی برای وتی و لەپێشی دانیشت.
"هیۆنگ گەر خۆشیشم نەوێ ناتوانم جێی بهێڵم ئەو هاوڕێمە."وتی بە کزی."تاکەی خۆت دەکەیتە قوربانی گەمژە ."
وتی بەتوڕەی."هیۆنگ خۆت باوکی دەناسیت ، ئەو شێتە گەرلێی جیاببمەوە لۆنا دەکوژێت ."وتی بەئارامی
"جالەبەر ئەو دڵی خۆت پشتگوێ دەخەی ؟ ئەو کوڕەت بەدڵە؟"نامجوون بەهێمنی پرسیاری لەبرا بچوکەکەی کرد."بابەتەکە ئەوە نیە هیۆنگ خۆت دۆخەکە دەزانیت."
دوبارە وتی و وایکرد براکەی سەری خۆی بگرێت لەدەست گەمژەی برا بچووکەکەی.چوار ساڵ پێش ئێستا لۆنا و تای تەنها هاوڕێ بوون وە ڕۆژێک باوکی لۆنا پەیوەندی بەتایەوە کرد و وتی زوو بچێت بۆماڵیان ، وەکاتێک ڕۆشت لەلایەن باوکی لۆناوە بۆکسێکی پێکەوت و وتی چۆندەتوانێت دەست لەکچەکەیان بدات تای بەچاوێکی شۆکەوە سەیری لۆنای کرد کەلەئەرزەکە دانیشتوەو زۆر خراپ لێی دراوە لۆنا بەچاو لێی دەپاڕایەوە کە هیچ نەڵێ دوای ئەوە باوکی لۆنا وتی کچەکەی دوگیانەو دەبێ هاوسەر گیری بکەن وەکردیان بەڵام لۆنا لەبەر خراپی باری دەرونی و جەستەی کەبەزۆر نانیان پێیدەدا و خۆشەویستەکەی جێی هێشتبوو منداڵەکەی لەبارچوو .
ئیتر تای ناتوانێت لێی جیابێتەوە بێگومان باوکی لۆنادەکوژێ.....
"گەمژە بۆ حاڵت وایە بۆ دەگریت بۆ پیاوێکی هاوسەر دار."جیمین وتی کاتێک لەتەنیشتی دانیشت.
"پێتوایە گرینگی بەهاوسەرەکەی دەدەم من دەمەوێت گەر پێویستبکات دەی ڕفێنم."بە توڕەی وتی کاتێک هێشتا دەگریا.
"تۆ هەر بەڕاستی گەمژەیت ، ئەو پێتی وتوە خۆشی ناوێیت "جیمین بەگرژی وتی چونکە هاوڕێکەی مێشکی لەدەست داوە.
"وای نەوت."بەتوڕەی وتی.
"بەڵام وتویەتی هاوسەرەکەی خۆشەوێ.ئەوەش هەمان مانایە."
"من دەزانم چۆن ئەو بۆخۆم بەرم و هەرگیز کۆڵ نادەم."
.......
..........
