Part 23

466 75 53
                                    

"تـایـی، هـەسـتـە لـە خـەو"جۆنگکووک گوتی کاتێک سەیری تایهیۆنگی دەکرد لەنێو باوەشی و دەستی بەقژیدا دەهێنا، تایهیۆنگ بەهێمنی چاوەکانی کردەوە بزەیەکی کرد کاتێک هەستی بەجەستەی خۆی کرد لە باوەشی ئەوەیتریان"بـەیـانـی بـاش"تایهیۆنگ گوتی کاتێک زیاتر سەری نوقومی ملی ئەوەیتریان کرد، جۆنگکووک بزەیەکی کرد گوتی"هـەسـتـە دەرەنـگ دەکـەوی بـا فـڕۆکـەکـەت لـەدەسـت نـەدەی"تایهیۆنگ بەباشە سەری جوڵاند و هەستایەوە بەبێ هیچ قسەیەک لە ژوورەکە چووە دەرەوە، جۆنگکووک هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و هەستایەوە بەرەو گەرماوەکە چوو...

___

سەیری ئەوانەی بەردەمی دەکرد بەدڵ پڕیەوە تەنها 15 خولەکی ماوە لە کۆریا، دانیاڵ و سوجین و جاکسۆن و جۆنگکووک و سام لەبەردەمی وەستابوون، تایهیۆنگ بەهێمنی لە دانیاڵ نزیک بوویەوە و باوەشی پێداکرد و گوتی"زۆر خـۆشـحـاڵ بـووم لـەگـەڵـت دانـی، بـەڕاسـتـی سـوپـاسـت دەکـەم بـۆ یـارمـەرتـی دانـەکـانـت"دانیاڵ بزەیەکی کرد و باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە و گوتی"وەک ئـەوە قـسـە مـەکـە دوایـن دیـدارمـان بـێ دڵـنـیـابـە سـەردانـت دەکـەم"تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و لە باوەشی هاتە دەرەوە و گوتی"ئـەوە بـەڵـێـنـە"پاشان سەیری سوجینی کرد کە وەک ئەوە خۆی دەردەخات ئاگەداری ئەو نیە، بەهێمنی لێی نزیک بوویەوە و خستیە باوەشتی خۆیەوە، سوجین دوایی ئەوەی تایهیۆنگ لە باوەشی گرت ئەویش لەگەڵی گۆڕیەوە بەکەمێک شەرمەوە گوتی"تـۆ بـاشـتـریـن هـاوڕێـی بـەڕاســتـی دڵـخـۆشـم بـە نـاسـیـنـت"تایهیۆنگ پێکەنی و گوتی"مـنـیـش هـەروەهـا نـونـا"دواتر سەیری جاکسۆنی کرد و بزەیەکی کرد و لێی نزیک بوویەوە، دەستی بەرز کردەوە و بازنەکەی بەدیارکەوت کە جاکسۆن لە ڕۆژی لەدایک بوونی بۆی هێنابوو"سـەیـرکـە مـن تـا ئـێـسـتـا پـاراسـتـوومـە"جاکسۆن بەدڵ پڕیەوە سەیری ئەوەیتریانی کرد و دانەیەکی کێشا بەسەری و گوتی"بـێـئـەقـڵ وابـاشـتـرە تـا کـۆتـایـی تـەمـەنـت بـیـپـارێـزی چـونـکـە ئـەگـەر ونـی بـکـەی هـەرگـیـزی بـۆتــی نـاکـڕمـەوە"تایهیۆنگ بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی سەری بەباشە جوڵاند و ویستی لێی نزیک بێتەوە تا باوەشی پێدا بکات، بەڵام جاکسۆن بەخێرایی ئەوێ بەجێهێشت نایەوێ ڕۆیشتنی ئەوەیتریان ببینێ دوایی ئەوەی ئەوەندە خۆشیویست و لەگەڵی ڕاهات، تایهیۆنگ سەیری جاکسۆنی دەکرد تاوەکو ون بوو، پاشان چاوەکانی گواستەوە سەر سام و لێی نزیک بوویەوە و گوتی"هـەرچـەنـدە مـاوەیـەکـی زۆر نـیـە یـەکـتـرمـان نـاسـیـوە بـەڵـام بـەڕاسـتـی بـیـری تـۆش دەکـەم"سام بزەیەکی کرد قۆڵەکانی کردەوە و گوتی"بـاوەش بـۆ مـن هـەیـە؟؟"تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و چووە باوەشی، پاش ماوەیەک لێی دوورکەوتەوە، سەیری جۆنگکووکی کرد کەوا بەهێمنی وەستاوە و سەیری دیمەنەکە دەکات، بەهەنگاوە هێواشەکانی لێی نزیک بوویەوە تا گەیشتە بەردەمی، سەیری چاوەکانی دەکرد بەهێمنی و چرپەوە گوتی"شـتـێـکـم بـۆ بـکـە... لـە ڕاسـتـیـدا دوو شـت"ئەوەیتریان بەهێواشی سەری جوڵاند"واز لـە خـواردنـی ئـەو دەرمـانـانـە بـێـنـە"هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت، لێی نزیک بوویەوە بەهێمنی دەستەکانی لە ملی ئاڵاند و سەری نوقومی ملی کرد و گوتی"وە بـەڵـێـنـم پـێ بـدە هـەرگـیـز ئـازاریـی خـۆت نـەدەیـت"بەڵام دووبارە هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت ویستی دوورکەوێتەوە، بەڵام ئەوەیتریان بەخێرایی دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند و سەری خستە ناو قژی و بەچرپەوە گوتی"وادەکـەم"تایهیۆنگ بزەیەکی شکاوی کرد و گوتی"دڵـنـیـابـە زۆرت بـیـردەکـەم جـۆنـگـکـووکـی پـاپـۆ"جۆنگکووک زیاتر و زیاتر باوەشەکەی توند کرد و لە ناو خۆشیدا هاواری دەکرد و دەیگوت*خـۆشـم ئـەوێـی تـایـهـیـۆنـگ، زۆرم خـۆشـەوێـی تـکـایـە مـەڕۆ*خۆزگە دەخوازێ ئەوەیتریان بتوانێ گوێی لێبێت چونکە هەرگیز ناتوانێ بەقسە ئەوانە بڵێ، لەو کاتەدا دەنگی ئافرەتەکە هات ئاگەدای بە گەشتیارەکان دا کە 5 خولەکی تر فڕۆکەی فەڕەنسا دەست دەکات بە فڕین، تایهیۆنگ لە باوەشی جۆنگکووک هاتە دەرەوە بەبێ ئەوەی سەیری بکات، بزەیەکی ساختەی کرد و دەستی بەرز کردەوە بە مانایی ماڵئاوایی، ناتوانێ قسەبکات، ناتوانێ یەک وشەش بڵێ بەهۆی ئەو گرێیەی لە قوڕگیدا هەیە، پێش ئەوەی ئەوانیتر فرمێسکەکانی ببینن لەوێ دوورکەوتەوە ڕۆیشت، ئیتر ماوەی گەشتەکەی تەواو بوو، ئیتر دەبێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، ئیتر دەبێ بەبێ هاوڕێیانی بژی، ئیتر دەبێ بەبێ بۆنی پیاوە ڕەشەکە بژی، ئیتر دەبێ بەبێ ماچەکانی ئەو بژی، تا کۆتایی تەمەنی دەبێ بەبێ باوەشەکانی ئەو بژی، فرمێسکەکانی وەک ڕوبارێک دەستیان کرد بەهاتنە خوارەوە، نازانێ دوای ئەو ژیانی چی بەسەر دێ، بەڵام بەڵێن بەخۆی دەدا کە هیچ کەسی تر نەتوانێ جێگاکەی ئەو بگرێتەوە...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now