دەورت قەڵەباڵەغ بـوو لێفتـم کرد.
ئەوە یەکەم جار نەبوو کە هەستم دەکرد چاودێری دەکرێم..ئەو کارە ماندووکردنەم پێدرابوو کە هەموو ئێوارەیەکی پێنجشەممە دوکانەکە دابخەم، لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەو شێوەیە بوو لەو کاتەوەی کە گەڕامەوە بۆ شارۆچکە کۆنەکەم، لە دەرەوە شەقامەکان بە بەفر داپۆشرابوون و پلەکانی گەرما دابەزیبوون تەنانەت لە ناو دوکانەکەدا، لە هەوادا ساردیەکی زۆر هەیە، ملپێچەکە لە ملم توند دەکەمەوە و دوگمەی چاکەتەکەم تا دوا کۆتا، خۆم ئامادە دەکەم بۆ شەڕکردن لەگەڵ شەوی زستانەدا. گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە و بۆ جاری دووەم دەرگای پشتەوە دەپشکنم بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە بە باشی قوفڵ کراوە، بە بەکارهێنانی درەوشانەوەی گڵۆپی شەقامەکان وەک ڕێبەرێک، دەرگای پێشەوە دەکەمەوە بۆ ئەوەی بڕۆم.
لە دەرەوەی دوکانەکە، لەسەر بەفرەکە چەپکە گوڵێکە دانرابوو. کە لە ناو کاغەزێکی پەمەیی پێچرابۆوە، بە شریتێکی سپی بەستراوەتەوە، ئەمە یەکەمجار نەبوو کە چەپکە گوڵێک لە دەرەوەی دوکانەکە بەجێبهێڵرێت، لە ڕاستیدا ئەگەر وردتر قسە بکەین، هەموو پێنجشەممەیەک یەکێکیان هەبوو. چەپکە گوڵەکە هەڵدەگرم، سەیری دەوروبەرم دەکەم، سەیری شەقامە چۆڵەکانی دەوروبەرم دەکەم. هەمیشە هەستم دەکرد کەسێک هەبێت چاودێریم بکات. وامدەزانی ئەو کەسەی بەرپرسیارە لە جێهێشتنی گوڵەکان ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تا سەیری کاردانەوەکانم بکات. هەرگیز کارم لەسەر ئەوە نەکردبوو کێ جێیان دەهێڵێت بەڵام نزیکەی هەموو شتێکم دەکرد بۆ ئەوەی بزانم.
YOU ARE READING
ڕزگارڪردن(ڪۆتای هاتووە)
Action"هەموو خێزانەکەمم کوشت بیهێنە بەرچاوت کە دەتوانم چی لە تۆ بکەم"ئەوەی زۆرتر ترساندمی ئەوە بوو کە چەندە بە ئارامییەوە قسەی دەکرد و بەردەوام بوو لە فڕێدانی دوکەڵی جگەرەکە لە لێوەکانی، بۆ یەکەمجار لەوەتەی هاتومە ئێرە، بەڕاستی لەو پیاوە دەترسام کە کیم تا...