part>11

41 11 13
                                    

بەیانی

بۆسیۆک:هەڵساننننن بەیانیە
رینگها:بێدەنگبە
بۆسیۆک:هەڵسن گەمژەینا درەنگە
لیهان:گیوو بۆچی دەنگت گۆڕاوە بۆ کچ
بۆسیۆک:کوڕە گۆڕینی دەنگی چی هەڵسە منم بۆسیۆک بۆسیۆک

لیهان بەپەلە هەڵسا چونکە بیری کەوتەوە لە ئێستایە لە ماڵێکی ترە

لیهان:ئێ ببورە بیرم نەمابوو که لێرەم
بۆسیۆک:یا تۆ زۆڕ بەڕێزوە مامەڵە دەکەیت من ڕەقم لەوەیە
لیهان:ئۆهـ ببورە
بۆسیۆک:کێشەنیە دەی تۆ بڕۆ ڕوخسارد بشۆ دواتر بڕۆ خوارەوە نانی بەیانی بخۆ ئامادەیە
لیهان:باشە سوپاس

لیهان لەنێو جێگاکەی هاتە دەرەوە و بەرەو دەست شۆرەکە بەڕێ کەوت دوای دوو خولەک تەواو بوو و ڕۆیشتە خوارەوە تاوەکو نانی بەیانی بخوات

بۆسیۆک:کانگ رینگهاااااااااااا چۆی بۆمگیوووووووووو

بە دەنگێکی زۆڕ بەرز هاواری کرد هەردووکیان لە ترسان کەوتنە خوارەوە

رینگها:کچی گەمژەەەە بۆچی هاوار دەکەیت
بۆسیۆک:زانکۆمان هەیە ناتەوێت بێیتە زانکۆ
رینگها:نەخێر نامەوێت
بۆسیۆک:هەڵسە کچێ با ئاو نەهێنم وەرە دەرەوە لەنێو جێگا ...هێی تۆ کوڕە تۆش هەڵسە

گیوو دوای ئەوەی لەترسان کەوت لەسەر ئەرزەکە دووبارە خەوتەوە

رینگها:کا بڕۆ ئاوەکە بێنە ئەمە بە ئاسانی هەڵناستێت
بۆسیۆک:باشە
.
.
.
.
.
.

بۆسیۆک پەرداغێک ئاوی هێنا

بۆسیۆک:بگرە

رینگها ئاوەکەی لە بۆسیۆک وەرگرت بێ دوو دڵی ئاوەکەی بە گیوو داکرد

گیوو:ئاهـ ساردە ساردە
رینگها:هەڵسە ورچ
گیوو:گەمژە تۆ ئەقڵت هەیە؟؟
رینگها:نا بە تۆم داوە
گیوو:نەفرەتت لێ بێت گەمژەەەە

گیوو هەڵسا لەنێو جێگاکەی

رینگها:خۆشت گەمژەی

بەبێزاری سێری یەکتریان کرد

گیوو:ئێستا من چیبکەم بەم جلە تەڕانە
رینگها:جلێکی من بەپۆشە
گیوو:گاڵتەم پێ دەکەیت کچی گەمژە
رینگها:ئاهە
گیوو:ڕەقم لێتتتەەەەە
رینگها:کوڕە من بۆ تۆ شێت بوومە

لەلای کچەکان و لیهان

لیهان:بەڕاستی داوای لێبووردنتان لێ دەکەم لەبەر ئەم دووانە ناتوانن نانەکەتان بە ئاسوودەی بخۆن
کالین:نانا کێشەمان نیە ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئەم شتە چونکە ئەمە حاڵی هەموو کاتێکمانە
لیهان:ئێ باشە کەواتە من دەڕۆم بۆ لایان تاوەکو بێدەنگیان بکەم
کالین:باشە

لیهان لە شوێنەکەی هەڵساو بەرەو ژوورەکەی رینگها بەڕێکەوت

لیهان:ئێوە منداڵن ها بۆچی ئەم شەڕەتان ناوەستێنن دوای ئەو هەموو ساڵە هێشتان واز لە شەڕکردن ناهێنن بەهۆی ئێوە ئەم کچانە ناتوانن بە ئاسوودەی نانەکەیان بخۆن
رینگها:هەتیوو زۆڕ بەڕێزیت ها
لیهان:هەردووکتان هەڵسن و قسەی زیاد مەکەن دەی
گیوو:جلەکەمی هەمووی تەڕکردوە ئەو گەمژەیە من چیبکەم؟؟
لیهان:کێشەنیە کەمێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە ئەوکات بیگۆڕە
رینگها:منیش دێم لەگەڵتان
گیوو:نیە نایەیت
رینگها:یااا هەر دێم
لیهان:کچم تۆ زانکۆت هەیە ناچیت بۆ ئەوێ
رینگها:نەخێر نامەوێت ئەو زەڕافە ناشرینە بەبینم..ئا بەڕاست ئێوە لە چ زانکۆیەکن؟؟
لیهان:لە زانکۆی٭٭٭
رینگها:چ بەشێک؟؟
لیهان:من لە بەشی ئەندازیاریم گیووش لە بەشی وەرزشی
رینگها:ئۆکەی دەی بڕۆن ئێوە نانەکەتان بخۆن من کەمێکی تر دێم
لیهان:باشە
گیوو:چاوەڕێتم تا تۆ دێیتە خوارە ئەو کات نان دەخۆم
رینگها:ها؟؟ کوڕم کەمێک پێش ئێستا خەریکبوو یەک بکوژین ئەم ڕۆمانسیە لە کوێوە هات؟؟
گیوو:یااا بیرت نیە هەموو کاتێک بەیەکەوە شتەکانمان دەخوارد چاوڕێی یەکترمان دەکرد تاوەکو خواردنەکە بەیەکەوە بخۆین بیرت چوو؟؟
رینگها:ئااا وایە ڕاستە باشە هەوڵدەدەم زوو بێمە خوارەوە
گیوو:باش

"تارمایە نادیارەکە"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن