دەزانیت سبەی جەژنە؟

7 4 0
                                    

- ئەتوانم کەمێک لەگەڵت بێم و هەندێک فۆتۆت بگرم؟

- بە شوێنکەوتنی من چیت دەست دەکەوێت؟ هیچم نیە لەگەڵت باسی بکەم، نابینیت بەشوێن خواردنێکدا
دەگەڕێم بیدەم بە منداڵەکەم؟

- قاچی چەپت بە چی برینداربووە؟ ئازارت هەیە؟

- خەڵکی شتی تیژ و شوشەی شکاو فڕێ دەدەنە ناو زبڵداکانەوە. هەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە کە کەسانێکی
وەک من هەن بۆ دەستکەوتنی خواردنی ڕۆژانە، دەبێت ناو زبڵدانکان بگەڕێن. کەسێک لە ئێوە شوشەی
فڕێدابووە ناو زبڵدانەوە و منیش لە کاتی گەڕان بە دوای خواردندا قاچم بڕا، بەڵام ئاساییە، من لەگەڵ ئازار ڕاهاتووم.

- دەزانیت سبەی جەژنە؟

- بەڵێ، ئەگەر مانگ ببینرێت جەژنە، بەڵام بۆ ئێمەی هەژار مانگ و خۆر وەک یەکن. سەیری من بکە، من
وەک ئەوان جلوبەرگم نییە بیپۆشم، ئەوەتا سبەی جەژنە و ئێمە ئەمڕۆ زبڵدانەکان دەگەڕێیین. مانگ تەنها لە ژیانی دەوڵەمەندەکاندا دەردەکەوێت. ئەوان پێویستیان بەوە نیە بە زمانی بەڕۆژوەوە زبڵدانەکان بۆ خواردن بگەڕێن تا بیدەن بە منداڵەکانیان. ئەوان چاوەڕوانی جەژن دەکەن بۆ ئەوەی خواردنی خۆش بخۆن و جلی جوان لەبەر بکەن. من حەزم بە جەژن نییە، چونکە جەژن پشووە و زبڵبەرەکان درەنگ دەگەنە لای ئێمە. ئەمەش وادەکات نەتوانین خواردن پەیدا بکەین.

(لەگەڵ خایرۆن)

(لەگەڵ خایرۆن)

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

ئێمە کە ناتوانین یارمەتیان بەین هیچ نەبێ با ڕێگە لە تێکەڵکردنی شوشە و پیسیەکان و خواردنەکان بگرین لە کاتی فڕێدان پێموابێت ئەوە سادەترین کاری ئەنجامدراو ئەبێت لەلایەن ئێمەوە..!

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now