خێزانێکی خنجیلانە کە پێکهاتوون لە باوک و دایک و کچێکی بچووک کە تەمەنی نزیکەی ١٢ ساڵ ئەبێت، بە دڵخۆشی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیانن بەڕێگاوەن بۆ خواردنی نانێکی ئێوارە بەهۆی ڕۆژی لەدایکبوونی کچەکەیانەوەکەشووهاوەکە باراناوی بوو، لە ناوەڕاستی زستاندا بوون بۆیە بارانێکی زۆر ئەباری
پەیوەندی ئەم خێزانە زۆر باشبوو، زۆر دڵخۆشبوون لەگەڵ یەک، با بڵێم لەو جۆرە خێزانانەن کە هەموو کەس ئیرەییان پێ ئەبات و ئەیانەوێ پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکەیان بەو شێوەیە بێت
دایکی سێرێکی کچەکەی کرد کە لە دواوەوەی ئۆتۆمبێلە دانیشتبوو زەرخەنەی کرد و وتی
دایکی: کچەکەم ئەزانی سوپڕایزمان بۆتۆ هەیە؟
کچەکەی زەردەخەنەیەکی کرد و بە سەرسوڕمانەوە وتی
کچەکەی: بەڕاست؟ سوپڕایزەکە چییە؟
دایکی: وتم سوپڕایز، وە سوپڕایزیش ئاشکرا ناکرێت.
کچەکەی: دەی تکایە چییە؟
وەک منداڵێکی بچوک سێری دایکی ئەکرد تاوەکوو پێی بڵێدایکی کەمێک پێکەنی چونکە کچەکەی بەلاوە کیوت بوو کاتێک بەم شێوەیە بوو
دایکی: نەخێر نابێت، ئەی وانییە ئازیزم؟
وای وت کاتێک سێری هاوسەرەکەی کرد کە خەریکی شۆفێری کردن بوو
هاوسەرەکەی زەردەخەیەکی کرد و وتی
باوکی: بەڵێ وایە، سوپڕایز ئاشکرا ناکرێت کچەکەم
کچەکەی: تش هەر پێم مەڵێن نامەوێ
خۆی توڕە دەرخستدایک و باوکی بەم کارەی کچەکەیان کەمێک پێکەنین
باوکی: ئایش کچە جوانەکەم کەمێکی تر ئەیزانی تۆ توڕە مەبە
وای وت کاتێک سێری کچەکەی کرد ڕوومەتی گرت
کچەکەی زەرخەخەنەیەکی کرد بەڵام هەر بە بینینی ئەو دیمەنەی بەردەمی زەردەخەنەکەی نەما
کچەکەی: باوکە! سێری پێشی خۆت بکە!
بە دەنگی بەرز و شڵەژانەوەباوکی سێری پێشی خۆی کرد، بەڵام ئیتر زۆر درەنگ ببوو تەنیا بۆ ماوەیەک ئاگای لە شۆفێری نەما بار هەڵگرێکی گەورە کەلە ڕێگاکەی تەنیشتیان بوو هاتە سەر ڕێگای ئەوان بەهۆی بارانە زۆرەکەوە دیارە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ نەکراوە، باوکی بە خێرای سوکانی سەیارەکەی بۆلایەکەی تر وەرگێڕا تاوەکوو بەر ئەو بار هەڵگرە گەورەیە نەکەون
YOU ARE READING
𝗧𝗵𝗲 𝗴𝗵𝗼𝘀𝘁 𝗯𝗼𝘆 || کوڕە تارماییەکە (𝗙𝗟)
Fantasyتوانای بینینی تارمایم هەیە؟!! بردن و کۆپیکردنی چیرۆکەکانم قەدەغەیە.