.·:*¨༺ ~ Part 45 ~ ༻¨*:·.

69 22 258
                                    

.

.

.

ڕاندی و ڕۆمان ڕووبەڕوو وەستابوون..

ڕۆمان مشتەکانی بەرزکردەوە و ئامادەی کردن و ڕاندی ددانەکانی لێک توندکرد..

لەگەڵ یەکەم جوڵەی ڕۆمان کە مشتێک بوو بە خێرایی ڕووناکی لەبەرچاوی ڕاندی وابوو بەهۆی ئەو دەرزییەوە ڕاندی هەتا تەرکیزیشی خاو بووبۆیەوە بەڵام ئەوە بەس نەبوو تا بیبەزێنێت و خێرا مەچەکی ڕۆمانی گرت و دەستی سوڕاند بەڵام ڕۆمان خێرا مشتێکی لێدا و دای بە دارەکەدا و شانی گرت و دەستی کرد بە مشت لێدان لە سکی و زیاتر و زیاتر ئازاری دەدا تا ڕاندی بە توڕەییەوە لەتاو ئازار و هەستی بێهۆشیبوونی بە دەرزییەکە هاواری کرد و شانەکانی ڕۆمانی گرت و ڕایکێشا و بە توندی چۆکێکی بە سکیدا کێشا و وای لێکرد بکەوێت و قژی گرت و بەدوای خۆیدا پەلکێشی کرد و دای بە زەوییەکەدا...

کە ڕۆمان دەیویست هەڵسێت ڕاندی توند ملی گرت و لەسەری دانیشت و دەستی کرد بە مشتلێدانی دووبارە و دووبارە هەرچەن خوێن لە ڕووخساری دەپەڕی ڕۆمان هەر زیاتر پێدەکەنی وەک ئەوەی بزانێت کە سودی نییە و لە ناکاو چەقۆیەکەی مەچەکی بە دوگمەیەکی دەستکێشەکەی هاتە دەر و بۆ ملی ڕاندی وەشاندی و ڕاندی سەری کشاندەوە و چەقۆکە شوختێکی دا لە کوڵمەی ڕاندی و لێی خزی...!

ڕاندی بە توڕەییەوە سەیری کرد کە ڕۆمان ویستی دەستی بکشێنێتەوە ڕاستەوخۆ گازی لە مەچەکی گرت و هاواری لێهەڵساند و ڕایکێشا و دەستکێشەکەی دڕاند لە دەستی...

ڕۆمان بە توندی ملی گرت بەڵام ڕاندی یەخەی گرت و بەرزی کردەوە و مشتێکی دا لە سەری و شلی کردەوە سەر زەوییەکە..

بە زۆر لەسەری هەڵسایەوە و دەستێکی بە دارێکەوە گرتبوو کە بە ساردییەوە سەیری کرد...

"ئۆهۆ... ئایی خوایە... ئێستا دەزانم... دەبوایە ئەو دەرزیە بێهۆشت بکات کەچی... شەڕدەکەی"
ڕۆمان بە فیزەوە وای وت کە بە زۆری دووبارە هەڵسایەوە و سەری لەقاند بە توندی و مشتەکانی ئامادەکرد...

"وەرە پێشەوە گەنجۆ... تۆ پێبگەیت کێشە دەبیت بۆ جیهان"
ڕۆمان وای وت و ڕاندی پێکەنی..

" گەمژە مەگەر ئێستا چیم؟...
تۆ شەڕکەرە بەهێزەکەی هەنتەر بیت هەر بە چاوی داخراوەوە دەتان بەزێنم"
ڕاندی بە ساردییەوە وای وت و چاکەتەکەی داکەند تا باشتر بجوڵێت...

ڕۆمان خەندەیەکی کرد..

"من جارێ یاری دەکەم...
وە هیچ لەو ڕۆمانەی جاران لاوازتر نیم گەر بەهێزتر نەبم کە قاچی ئارثەرم شکاند..."
بە فیزەوە وای وت و سەری بادەدا..

واتا جارێ یاری دەکرد؟...

ڕاندی ددانەکانی جیڕکردەوە و ڕۆمان لە ناکاو شەقی دا لە دارە پارچەبووەکەی بەردەمی و بە توندی بەر ڕاندی کەوت و وای کرد تەرکیزی بڕوات و بە خێرایی بەرە و ڕووی ڕۆیشت و شەقێکی دا لە قاچی و ڕاندی خەریک بوو چۆکێکی لە زەوییەکە بدات بەڵام نەیهێشت و خۆی گرتەوە و بە توڕەییەوە هەڵسایەوە و شانی بە پەراسووی ڕۆماندا کێشا و مەودایەک دووری خستەوە و ڕۆمان دەستی بە پەراسوویەوە گرتبوو و چاوەڕێ بوو تا کە ڕاندی گوێی زرینگایەوە و چاوەکانی داخران لەتاو ژاوەژاوی مێشکی...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخМесто, где живут истории. Откройте их для себя