CHAPTER1≁

16 4 5
                                    

welcome



START


یەکەم شت لێی ئاگادار کرامەوە مرۆڤەکان بوو !!
ئایا سەیر نییە مرۆڤەکان چەند روویان هەیە! گفتوگۆکردن،پێکەنین،گریان،خۆشی،ناخۆشی! مرۆڤ هەیە زۆر دڵخۆشە هەمیشە خەندە ئەکات هەیە بەپێچەوانەوە!!  ئەی چی دەربارەی ئەوەی حاڵی زۆر خراپە بەڵام هەر خەندە ئەکات! یان ئەوەی زۆر تێکەڵە لەگەڵ هەمووان! بەراستی ئەیا توانای هەبووی ئەو هەموو روە ئاسانە؟! تێگەشتن لە مرۆڤێک زۆر قورسە بە هەزاران ساڵی ئەوێ لەوانەشە ملیۆنان ئەی چی دەربارەی ئەو هەمووە !! قورسە مرۆڤەکان جیا بکەیتەوە بزانی کام جۆرەن! ئەی سەبارەت بەخۆم من لە کام جۆرم؟ دەمەوێ ئەوکەسە بم هەرچی لە دڵیدابوو بیکەم و گرنگی بەدڵی کەس نەیەم هەر چ شتێکم هەبوو بەرامبەری پێی بڵێم و ئاسوودە بم وە لە هەمان کاتدا دڵی ئەشکێنم بەو جۆرە
مرۆڤەکان جۆریان هەیە
هەیە کە تورە ئەبێ بە هەموو هێزی دەنگ کە هەیەتی هاوار ئەکا ، هەیە شتەکان ئەشکێنێ ، هەیە بێدەنگی هەڵەبژێرێ ، هەیە هەموو قسەکانی دڵیو پێ ئەڵێ ، هەیە شتەکان لەسەر کاغەز ئەنوسێ و فرێی ئەیا

من کچێکی۲۲ساڵانم لە شارێک دەژیم رۆژانە هەزارەها تاوانی تێدا ئەنجام دەدرێ لەهەمان کاتیشدا یەکێکە لە خۆشترین شارەکانی کۆریا هەر کە لەدایک بووم داییکم مردووە دوای ساڵێک باوکیشم مردووە هیچ کەسێکم نەبووە جگە لە داپیرە روو خۆش و جوانەکەم لای ئەو دەژیام دوور لە هەموو کەس لەخانوێک دوور لە شار بەتەنیا یەک کەس سەردانی دەکردین ئەویش ئەو کورەبوو کە دایپیرەم کاتێک گەنج بوو رزگاری کردبوو ئەو کورە مامۆستا بوو وە من لەلایەن ئەوەە پێگەیشتووم لەرووی خوێندنەوە بەڵام ئێستا چی داپیرەم لە ژیان نەماوە ئەو کاتەی ۱٥ساڵان بووم تاکە کەسی ژیانم جێی هێشتم تاکە شت ماوەتەوە ملوانکە بەنرخەکەیەتی تەمەنم بچووک بوو بۆ ژیان بە تەنیا مامۆستاکەم منی بردە لای خۆی ئەو کاتە بوو هاتمە نێو ژیانە سەیرەکە ژیانی مرۆڤە هەزار رووەکان زۆر نامۆ بووم هیچم نەدەزانی  وردە وردە راهاتم بەڵام چۆن کەسێک بێ هیچ هاورێیەک هیچ کەسێک تا بووم بە هەژدە ساڵ لای مامۆستا دەژیام دواتر سەربەخۆ بووم ئێستا بە تەنیا دەژیم و مامۆستای" مێژوو"م 
س

ەرەرای ئەوەی  هەموو رۆژ لەلایەن مرۆڤە هەزار رووەکانەوە پێم دەوترێ  هێی بگۆرێ تا کەی وا دەبیت!!باشە ئەوەندە قورسە تێبگەن چی دەبێت کەسێکبم جیاواز لە هەمووان وەک ئەوان رووی جیاوازم نەبێ تەنیا لەبەر ئەوەی بەدەم هەموو کەس و شتێ پێ ناکەنم و کەم قسە دەکەم و گرنگی بە پەیوەندی سۆزداری نادەم دەکرێ رقیان لێم بێت! گرنگ نییە بەلامەوە من هەر ئەوەم کە هەم!

لە جێگادابووم زوتر بە ئاگا هاتووم پێش ئەوەی زەنگەکە لێبات هەڵسام رۆتنی بەیانیان م کرد دوای نان خواردن بەرێکەوتم بۆ  قوتابخانە و بەرێرەوەکەدا دەرۆشتم دەنگی قوتابیەکان و کرانەوەی دەرگاکان لە گوێم دەهات
سەیری قاچەکانم دەکرد بۆ ئەوەی گەر بۆ ساتێکیش بێ ئەو دەنگانەی مێشکم نەهێڵم .... نەفرەت یەکێک خۆی پێمدا کێشا

SEA DANCE ‌🔛 [Kurdish]Where stories live. Discover now