️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم
ئەم پارتە بە شێوازی نوسین ئەبێ.
وەڵامەکانتان لەناو دێرەکان بنوسنبەهیوای چێژ بینین
💓
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــبِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ١-
ئایا کام ئایەتی قورئانی پیرۆزە کە باسی ئەوە دەکات خێزانەکانی پێغەمبەری خوا(ﷺ)دایکی باوەڕدارانن؟٢-
ئایا جیاوازی نیوان فەرزی عەین و فەرزی کیفایە چیە؟٣-
کۆتا ئایەتی قورئانی پیرۆز دابەزی کام ئایەت بوو؟٤-
ئایا لەڕۆژی دوای ئومەتی پێغەمبەر️(ﷺ)بانگ دەکرێن بەچ شتێک دەناسرێنەوە؟٥-
لە ڕۆژی ڕزگارکردنی(مەککە)ی پیرۆز پێغەمبەر️ (ﷺ)کلیلی کەعبەی دا بەکێ؟٦-
پێغەمبەر️(ﷺ)فرمانی دەرکرد بەروخاندی کام مزگەوت؟٧-
ناوی پێغەمبەر️(ﷺ)چەند جار لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە،لەکام ئایەت و سوڕەتیش هاتووە؟٨-
پێغەمبەر ٳبراهیم(علیە السلام)ئەوکاتەی هەڵیاندایە نێو ئاگرەکە چی وت؟٩-
(القنطرة)چییە؟١٠-
حەفتا هەزار کەس بەبێ لێپرسینەوە دەچنە بەهەشت ئایا ئەوانە کێن کەبەبێ لێپرسینەوە دەچنە بەهەشت؟ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەلامەکـان✅:
١-
وەڵامی ڕاست:سوڕەتی الأحزاب ئایەتی 6
((وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ))٢-
وەڵامی ڕاست:فەرزی عەین
ئەو فەرزەیە لەسەر هەموو تاکێک پێویستە کە ئەنجامی بدات, واتە گەر کەسێکی تر ئەم ئەرکە بەجێ بێنێت ئەوە ئەم ئەرکە لەسەر کەسی یەکەم لاناچێت تا ئەویش جێبەجێی نەکات, وە گەر جێبەجێی نەکرد گوناهبار دەبێت لەسەری, وە هەرگیز فەرزی عەین نابێت بە فەرزی کیفایە.*نمونە:کردنی پێنج نوێژە فەرزەکە.
فەرزی کیفایە
ئەو فەرزەیە کە پێویست ناکات کە هەموو موسڵمانان جێبەجێی بکەن، ئەوەندە بەسە کە کۆمەڵێک لە موسڵمانان جێبەجێی بکەن, بەو شێوە فەرزەکە لەسەر ئەوانی تریش دەکەوێت، بەڵام گەر هاتوو هیچ کەسێک لە موسڵمانان ئەم فەرزەی جێبەجێ نەکرد ئەوا هەموویان گوناهبار دەبن, وە بۆیە ناودەبرێت فەرزی کیفایە, واتە ئەوەندە کیفایەتە کە بەشێک لە موسڵمانان جێبەجێی بکەن.