-Cold but Sweet C.BMG~Park Y/N
بیۆمگیوو کە ن/ت بردەوە ماڵەوە خۆی چووەوە کۆشک
خانمێک پێی وت کە باوکی بانگی کردووە بۆ ئۆفیسەکەی، ئۆفیسەکەش لە نێو کۆشکەکەیە
(خانمێک: سەرۆکی خزمەتکارەکان)
کە گوێی لێ بوو ڕاستەوخۆ ڕوخساری گۆڕا، ئەو زەردەخەنە بچووکە لەسەر ڕووخساری نەما، لایەنە نەرمەکەی نەما تەواو بێ هەست بوویەوە
ئەو تەنها سەری بۆ خانمەکە بە مانای باشە لەقاند و بەرەو ئۆفیسەکەی باوکی بەڕێکەوت، گەیشتە ئەوێ بینی باوکی لەسەر قەنەفی ژوورەکە دانیشتووە خەریکی هەندێ فایلە
بیۆمگیوو قورگی پاک کردەوە بەم شێوەیە سەرنجی باوکی بەدەستهێنا
"ئۆهـ کوڕەکەم، تۆ لێرەیت لە کاتە ڕاستەکە"ب.چۆی وتی
"بۆچی بانگت کردم؟!"بیۆمگیوو بە تۆنە ساردەکەی وتی، حەزی بەم گفتوگۆیە نەبوو
"ئەرکێکت هەیە، یانی پێویستە کەسێک بڕفێنیت و بۆم بێنیت"ب.چۆی وتی تۆنی دەنگی تەواو جدی بوو
"کێ؟!"بیۆمگیوو پرسی، ئەویش ئەرک و شتی وا وەرئەگرێ بەبەردەوامی چونکە تەمەنەکەی گونجاوە
"کچی بەڕێز پاڕک کە بۆ ماوەیەکە شاردراوەتەوە"ب.چۆی وتی بە زەردەخەنەوە
"بەڕێز پاڕک؟ئەو پیاوە ئەڵێی کە مادەی هۆشبەرمان بۆ دابین ئەکا؟!"بیۆمگیوو پرسی سەریلێشێوا بوو بۆچی باوکی ئەیەوێت کچی هاوبەشەکەی بڕفێنێت؟!
بیۆمگیوو تەنها سەری لەقاند"وە ئەمە ئاسان ئەبێت کە بۆمی بێنیت چونکە ئەو لە قوتابخانەکەت ئەخوێنێت و....."ب.چۆی وتی
بەڵام بیۆمگیوو هەستێکی باشی لەبارەی ئەمەوە نەبوو
"وە ناوی پاڕک ن/تـ'ـیە"کە وتی ن/ت چاوەکانی بۆمگیوو تاریکتر بوون، توڕەی سەرتاپای لەشی گرتەوە و سەیری باوکی کرد
"من ناهێڵم یەک پەنجەت بەر ئەو بکەوێت، ناهێڵم کەس نزیکی بێتەوە!"بیۆمگیوو وتی
"تۆ دژ بە فەرمانەکەمی؟!"ب.چۆی پرسی کە هەڵسا لەسەر قەنەفەکە
"بەڵێ، دژی هەموو جیهان ئەبم بۆ ئەو، مــن ئـــەوم خــۆشــەوێـــت! کەس ناتوانێ دەست لەو شتە بدە کە هی منە، وە ئەویش هی منە"بیۆمگیوو وتی دەنگی بەرزکردەوە
(ئحم ئحم کاکە بیۆمگیوو بۆ وا دەفح بووە؟؟)
"خۆشویستن؟بەجدی؟"ب.چۆی وتی کە پێکەنی و بەردەوام بوو
"تۆ نازانی خۆشەویستی بێ سوودە،تۆ ناتوانی بەمە هێز بەدەست بێنی، من چیم بەدەست هێنا کە دایکتم خۆشویست چۆی جیوۆن-"ب.چۆی ڕستەکەی پێ تەواو نەکرا لەبەر دەنگە بەرزەکەی بیۆمگیوو کە باسی دایکی کرا
"بوێری ئەوە نەکەی ناوی دایکم بێنیت بە زمانە پیسەکە، تۆ خیانەتت لێی کرد، هەر لەبەر ئەوەش مرد،وە ئێستا ئەگەر بوێری ئەکەی یەک پەنجە لە ن/ت بدەی دڵنا دەبمەوە لەوەی بتکوژم"
بیۆمگیوو کە ئەمەی وت ڕاستەوخۆ چووە دەرەوەی ژوورەکە
ب.چۆی بە شۆکەوە جێ هێشت
ئەوە دووەم جارە بیۆمگیوو دەنگی لەسەر باوکی بەرزئەکاتەوە، یەکەم جار لەسەر دایکی بوو ئێستاش لەسەر کچێکی تر!!
ئەو لەمە شۆک ببو چۆن کوڕەکەی ئەتوانێت ئەمەنە بێڕێز بێ بەرامبەری؟!، وە بیری لەوە کردەوە کە پێویستە ن/ت لە ژیانی کوڕەکەی دەرکا
لە دەستەکەی تر، بیۆمگیوو چووبووە دەرەوەی خانووەکە بەرەو شوێنە ئارامەکەی بەڕێکەوتن، گۆڕی دایکی!!
بــەردەوامـــــــە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~
YOU ARE READING
𝗠𝘆 𝗞𝗶𝗻𝗱 𝗚𝗶𝗿𝗹 || 𝗖.𝗕𝗘𝗢𝗠𝗚𝗬𝗨
Fanfic"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...