یــێــوۆن

64 21 14
                                    










-Cold but Sweet C.BMG~Yewon

BMG~Yewon

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



هەر کە بیۆمگیوو گەڕایەوە ماڵەوە خوشکە بچووکەکەی بەرەو ڕووی هات و لەباوەشی گرت

بیۆمگیووش ئەوەی لە باوەش گرتەوە

بەڵام خوشکەکەی هەناسەیەکی هەڵکێشا هەرکە دەستی لەسەر سەری بیۆمگیوو دانا دەستەکەی تری لەسەر ملی دانا، گیوو زۆر زۆر گەرم

ئەو کۆتای با باوەشەکە هێنا و پشتەدەستی لەسەر نێواچاوانی بیۆمگیوو دانا

"ئۆپا، تۆ خەریکە ئەسووتێی"ئەو وتی کە هەناسەی هەڵکێشا

"نەخێر ئیتر-پێم نەڵێی کە دوێنێ شەو بەو بارانە لە دەرەوە بووی"

خوشکەکەی یێوۆن وتی

"یێوۆن نیگەران مەبە من باش ئەبم"

بیۆمگیوو خوشکەکەی دڵنیا ئەکردەوە بەڵام دەنگی هیچ باش نەبوو

"نەخێر! من گوێ بۆتۆ ناگرم بڕۆ ژوورەکەت و پشوو بدە"یێوۆن وتی

"بەڵام پێویستە بچمە قوتابخانەوە و-"بیۆمگیوو ڕستەکەی تەواو نەکرد کە یێوۆن پێی بڕی

"دەربارەی ن/ت ئونی، بە تێهیون ئوپا بڵێ گرینگی پێ بداوە تۆ! ئەمڕۆ پشوو ئەدەی، هیچ پرسیارێکی تر یان وەڵامێکی تر نییە"یێوۆن وتی

"باشە دایکە، گوێت بۆ ئەگرم"بیۆمگیوو وتی کە زەردەخەنەی بۆ کرد

وە بەڵێهـ ئەو دەربارەی ن/ت ئەیزانی چونکە گیوو ناتوانێت بوەستێ لە باس کردنی،بۆ خوشکە بەهادارکەی کە ن/ت چەندە جوانە... چەندە میهرەبانە ... زۆری تر

هەروەها یێوۆن گلەی نەکرد، چونکە ئەوە یەکەم جار بوو دوای مردنی دایکی گیوو بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە باسی کەسێ بکات

"بڕۆ سەرەوە من دەرمانت بۆ دێنم و نانی بەیانیت بۆ ئامادە ئەکە-"یێوۆن قسەکەی پێ بڕا لەلایان بیۆمگیووەوە

"نانا، تەنها دەرمانم بۆ بێنە نانی بەیانی ئامادە مەکە چونکە تۆ قوتابخانەت هەیە و پێویستە بە سەختی بخوێنیت و بچیتە قوتابخانە، کەواتە بەس دەرمانم بۆ بێنە"بیۆمگیوو وتی 

"بەڵام ئۆپا!"یێوۆن  ئامادە بوو دەست بە ناڕەزایەتی بکات کە بیۆمگیوو وای وت

"من گوێ بۆتۆ ئەگرم تۆش پێویستە گوێم بۆ بگری، ئێستا بێدەنگ بەو بڕۆ خۆت ئامادە بکە بۆ قوتابخانە"

کە گیوو ئەمەی وت ڕاستەوخۆ چووە ژوورەکەت

هەرکە گەیشتە ژوورەکەی تەلەفۆنی بۆ تێهیون کرد

"سڵاو؟"تێهیون وتی

"گوێ بگرە تێهیون ئەمڕۆ نایمە قوتابخانە گرنیگی بە ن/ت بدە،گەر پیاوەکانی باوکم لە دەوری بوون ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ بکە، باشە"بیۆمگیوو بە تیهیونـ'ـی وت

هەرکە تێهیون گوێ لەمە بوو راستەوخۆ وتی"تێگەیشتم"

گیوو تەلەفۆنەکەی داخست تاقەتی قسەی تری نەبوو

وە دوای تەلەفۆنی بۆ هەنێ پیاو کرد کە بڕوایەکی زۆریی پێ بون لە باندەکە کە وەک سیخوڕ داینابوون بۆ ن/ت باشتر بڵێم وەک پاسەوانێکی تایبەتی بێ ئەوەی ن/ت بزانێت، وە پێی وتن کە ئاگایان لە ن/ت بێت بەتایبەت کە تەنیایە

ئەو دڵنیای کردەوە کە ن/ت سەلامەتە چونکە لە ناخیەوە هەستی ئەکرد شتێکی خراپ بەڕێوەیە بۆ ن/ت


بــــــــەردەوامـــــــە~

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~


𝗠𝘆 𝗞𝗶𝗻𝗱 𝗚𝗶𝗿𝗹 || 𝗖.𝗕𝗘𝗢𝗠𝗚𝗬𝗨Where stories live. Discover now