ڕزگارکـــردن

56 13 53
                                    












-Cold but Sweet C.BMG~Rescue

BMG~Rescue

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




"گـــێــڕانــــەوەی بــیۆمــگــیوو"



ئێمە گەیشتینە شوێنەکە ، ئەو شوێنەی یۆنجون هیۆنگ بە شوێنپێهەڵگرەکە دۆزیەوە

شوێنەکە باڵەخانەیەکی کۆن بوو... نازانم بۆ ئەوان لێرەن ؟!

"با بچینە ژوورەوە !"من وتم

"بۆستە.. ئێوە دەبێت لە دواوە بێن لەگەڵ تێهیون من لەپێشەوە لەگەڵ ئەوانی تر ئەچم، دڵنیام دنیایەک پیاو لە ژوورەوەن"یۆنجون هیۆنگ وتی

ئێمە هەردووکمان سەرمان بە باشە لەقاند و چووینە پشتەوەی باڵەخانەکە

یۆنجون هیۆنگ لەگەڵ پیاوەکانی باوکی تێهیون لەپێشەوە ڕۆیشت

چونکە هیچ ڕێگایەک نەبوو من پیاوەکانی خۆم بێنم لەبەر ب.چۆی

بۆیە تێهیون داوای یارمەتی لە باوکی کرد

خۆزگە ئەخوازم باوکم وەک باوکی ئەو با

کە لە پشتەوە چووینە ژوورەوە کەسی لێ نەبوو

"تێهیون نیشانەکە ئەڵێ بچینە کوێ؟!"من بە چرپە لە تێهیونم پرسی کە سەیری ئەو نیشانەیەی ئەکرد کە بەرەو لای بازنەکەی ن/ت ئەمانبات

"ئەو لە نزیکمانە، سەرەتا ڕاست دوای چەپ"تێهیون بە چرپەوە وتی

ئێمەش چووین بۆ ئەویا

بەڵام دوو پاسەوانی ب.چۆیمان بینی لەوێ وەستاون

هەرکە منیان بینی منیان ناسیەوە، یەکێکیان بۆم هات

بەڵام من لە دەستیمدا و دوای مستێکم لە چەناگەی دا، لەکاتێکا تێهیون خەریکی پاسەوانەکەی تر بوو

ئێمە چەکەکانمان بەکارنەهێنا بۆ سەلامەتی ن/ت پێویستە بێدەنگ بین

هەرکە مستێکم لە سگی پاسەوانەکە دا ، یێخەی قەمیسەکەیم گرت

"پێم بڵێ ن/تـ'ـیەکەم لە کوێیە؟!"من پرسیم

"ک کۆتا ژ ژوور ل لە هـ هۆڵەکە"دەنگی بە زەحمەت ئەهات لەبەر شەڕەکە

تچ! چەند بێهێزە

لەگەڵ کۆتا مست کە لێیم دا، ئەو لەهۆ خۆی چوو

خەریک بوو ئەچوومە ئەو ژورەی پاسەوانەکە پێی وتم کە ن/ت لێیە

بەڵام گوێم لە دەنگی باوکم بوو

"ئۆهـ جولیێت ئەترسێ، چی بکەم؟!ڕۆمیۆکەت ناتوانێ ڕزگارت کا!! هیچ ڕێگەیەکم بۆ نەهێشتۆتەوە.. چەند خەمبارانەیە !!ئەگەر تەنها تۆی خۆشنەویستبا... ئەمهێڵا ئازاد بی، بەڵام بەختە خراپەکەت!! چارەنووست مردنە بە دەستەکانی من!! وەک باوکە گەمژەکەت!!"

باوک؟!ب.پاڕک- پێش ئەوەی بیر لە هیچ بکەمەوە گوێم لە هەنسکی ن/ت بوو چۆن بوێری کرد ن/ت بخاتە گریان؟!

کاتم لە دەست نەدا و دەرگاکەم کردەوە

هەرکە دیمەنەکەم بینی زیاتر توڕە بووم.. بۆیە من...


"گــــێـــڕانــــەوەی نــــووســەر"



ب.چۆی چەکەکەی دەرکرد و ڕووی چەکەکەی کرد لە ن/ت

ن/ت لەم کاتەیا ئەلەرزا کە چاوەکانی توند داخست بوو

بەڵام پێش ئەوەی گوللەکە بتەقێنێ بەمردووی کەوتە ئەرزەکە

لە کاتێکا ن/ت وەستا بوو گوللەکە بەر ئەو بکەوێت

دوای ئەوەی گوللەکە تەقیندرا و هەستی بە هیچ ئازارێ نەکرد هەرچەندە گوللەکە تەقیوە

ن/ت چاوەکانی کردەوە، بینی جەستەی بەڕێز چۆی لە ئەرزەکە بە گۆمێ خوێن کە لە سەری دێت کەوتووە، لە کاتێکا گیووخەریکی سەیرکردنی جەستە مردووەکەی ب.چۆیـیە و چەکەکە لەنێو دەستیایە

ئەو شتەی لە مێشكی ن/ت هاتووچۆی ئەکرد تەنها ئەمە بوو

'چۆن توانی باوکی بکوژێ؟!لە کاتێکا ئەو نەیتوانی سەیری مردنی باوکی بکە ئەو کەسەی کە فڕێی داوە؟!'


بـــەردەوامــــە~

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~

𝗠𝘆 𝗞𝗶𝗻𝗱 𝗚𝗶𝗿𝗹 || 𝗖.𝗕𝗘𝗢𝗠𝗚𝗬𝗨Where stories live. Discover now