part>12

89 14 6
                                    

مینگهاو:چیە بەتەمای هەر سێرم بکەیت کەمێک شەرمت هەبێت خۆت وەرگێڕە
رینگها:ناچارم وابکەم؟؟
مینگهاو:دەی بێگومان بەڵێ ناچاریت گەر حەز دەکەیت لەپێش چاوەکانت خۆم بگۆڕم ئەوە هەر بەم شێوەیە بمێنەوە
رینگها:ئۆکەی دەڕۆم زوو جلێک بەپۆشە قسەم هەیە لەگەڵت بیکەم

رینگها بێ گوێگرتن لە مینگهاو ڕۆیشتە دەرەوە

مینگهاو:من چۆن کەوتمەتە خۆشەویستی ئەم کچە بەڕاستی سەیرم بەخۆم دێت
رینگها:گوێم لێتە کوڕە
مینگهاو:گوێی فیلت هەیە بەم ئاسانیە گوێبیستی بوویت؟؟
رینگها:تۆش بایت لەجێگای من گوێت لە دەبوو گەمژە لەبەر ئەوەی دەنگت تا ڕادەیەک دەبیسترێت
مینگهاو:ئۆف باشە
.
.
.
.
.
.

مینگهاو:ئێستا دەتوانیت بێیتە ژوورەوە

رینگها هاتە ژوورەوە

رینگها:بووکە خان زۆڕت ویست تاوەکو تەواو بوویت
مینگهاو:خاتوونی شاژن دووبارە چیت دەوێت خێرا بڕۆ ناو باسەکە
رینگها:لەگەڵم ئاشت دەبیتەوە یاخود نا تەنها وەڵامێکی کورتە ئا یان نا
مینگهاو:چی گەر گوتم نا
رینگها:ئەوکاتە هیچ ڕوونادات من دەڕۆمە دەرەوە لە ماڵەکەت وە هەموو شتێک کۆتای دێت ڕاستی تەنها لەگەڵ تۆ کۆتای پێدەهێنم لەگەڵ خۆشەویستەکەی ترم کۆتای نایەت تا کۆتای تەمەنم
مینگهاو:چیڕوویدەدا گەر ئەوەندە خۆشەویستیەی بۆ ئەو هەتە بەمنت ببەخشیبا؟؟
رینگها:نازانم
مینگهاو:رینگها منت ئاشقی خۆت کرد دواتریش هەر کاتێک بتەوێت دڵم دەشکێنیت بزانە ئەوە داپەروەری نیە منیش وەکو تۆ هەستم هەیە و دڵم هەیە بەهۆی تۆوە چەند جارێک دڵم شکاوە کەمێک ویژدانت هەبێت من بە هەموو شتێکی تۆ ڕازیم بۆچی وام لەگەڵ دەکەیت ئایا ڕەقت لەمن دەبێتەوە؟؟
رینگها:نەخێر من هیچ کاتێک ڕەقم لە تۆ نیە ئەوەی کە لە هەموو شتێک زیاتر ڕەقم لێی دەبێتەوە خودی خۆمم کە دڵی خەڵکی دەشکێنم

چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو بەڵام ڕێگری دەکرد لە هاتنە خوارەوەی

مینگهاو:بۆچی دڵیان دەشکێنیت دەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارەم بدەیتەوە؟؟
رینگها:ڕەقم لە کەسەکانە ناتوانم توڕەی خۆم بەرامبەر هیچ کەسێک بوەستێنم وە بەڵێ ڕاستت دەکرد کە من بەهۆی خێزانەکەم وام بەسەر هاتووە ئەوان کەسانی زۆڕ خراپ بوون سزایان دەدام ناچاریان دەکردم شتانێک بکەم کە بەویستی خۆم نەبووە یاخود بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ بێ خواردنیا دەکردم تەنها لەبەر ئەوەی بەهۆی منەوە براکەم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو من ئەوکات منداڵ بووم براکەم شۆفێری دەکرد منیش دەستم لەسەر چاوەکانی دانا دوای ئەوە تووشی ڕووداو بووین بەڵام نەفرەت لە خۆم دەکەم کە نەمردم دایکم ڕاستی دەکرد کە خۆزگە لەجێگای براکەم ئەوکات من بوومایە

مینگهاو بێدەنگ بوو لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی گونجاوی نەبوو بۆ گوتن

رینگها:ئەوەش بزانە من هەرگیز نەمدەویست بگەڕێمەوە بۆ لات لەبەر ئەوەی دەمزانی گەر بگەڕێمە بۆ لات دووبارە هەمان کار دەکەمەوە لەبەر ئەوەی خۆم دەناسم گەر لیهان ڕازی نەکردمایە ئەوە ئێستا
نەدەهاتم بۆ لات دەزانم قسەکانم زۆڕ ڕەقن بۆیە وا دەکەم تاوەکو پێت بڵێم هەرگیز ناگۆڕێم گەر ڕازیت بەو کەسایەتیەم ڕازیبە گەرنا خوات لەگەڵ

"تارمایە نادیارەکە"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن