-06-

38 18 49
                                    








-Mr. Vampire S.JAKE~SIXTH

JAKE~SIXTH

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






"گـــێــڕانـــەوەی دایــــون"



"وەرە لای من دانیشە"جەیک بە ساردی وتی کە وای لێکردم لە شوێنی خۆم ڕەق بم، بەهێواشی سەیرم کرد بینیم ئەو خەریکی سەیرکردنمە

"گوێت لێ نەبوو چیم وت؟!حەز ناکەم قسە دووبارە بکەمەوە"جەیک وتی، منیش سەیری هەموویانم کرد دوا بە هەنگاوی بچوک بچوک ڕێم گرت بەرەو لای کورسیەکەی تەنیشت جەیک، بەهێواشی دانیشتم

"کچەکەم شەرم مەکە و حەزت لەچییە بۆخۆتی تێ بکە"شاژن بە زەردەخەنەیەکەوە وتی، منیش تەنها سەرم بە باشە لەقاند

...

پاشا و شاژن لەسەر خوانەکە ڕۆیشت بوون، تەنها من و کوڕەکان مابووینەوە، منیش بە بێدەنگی خەریکی نان خواردن بووم

"تۆ ناوت چییە؟!"کوڕێک کە شێوەی لە پیشەلە ئەچوو لێی پرسیم

"دایون"من وتم بە هێمنی

"ناوێکی خۆشت هەیە، من جەیـ'ـیم ئەمە سۆنوو'ـە ئەمە جۆنگوۆنـ'ـە ئەمە سونگهوونـ'ـە ئەمە هیسنگـ'ـە و ئەمەش نیکیـ'ـیە و ئەمەشیان ئەناسی"جەی وتی بە زەردەخەنەوە کە دەستی یەک یەک بۆ کوڕەکان ڕائەکێشا

"ئا خۆشحاڵ بووم"من وتم کە کەمێ سەرم نزم کردەوە

"ئێمەش هەروا"کوڕەکان بێجگە لە جەیک وتیان

"باشە کێ لە ئێوە شازادەن؟!"من پرسیم کە کەوچکەکەم دانا و سەیرم کردن

"جەیک شازادەیە"جۆنگوۆن وتی

"ئەم سارد و سڕە؟"من وتم کە پەنجەم بۆ جەیک ڕاکێشا

"هێی من کوا سارد و سڕم؟!"جەیک وتی بە بۆڵەوە

"بیبڕێننەوە"هیسنگ وتی بە جدی

"تش~ باشە بەڕێز جدی"من وتم بە بێزاری

"من تێر بووم"من وتم و لەسەر خوانەکە هەڵسام و ویستم بەرەو ژوورەکەم بڕۆم بەڵام هەستم کرد مەچکم گیرا ئاوڕم دایەوە بینیم جەیکە گرتوویەتی 

"چییە؟!"من وتم بە سەرلێشێواوی

"بمێنەوە"جەیک وتی بە ساردی

"نا ئەچمەوە ژوورەکەم"من وتم

"ژوورەکەت؟!"جەی پرسی کە سەیرمی کرد

"مهم"من وتم 

"یا ئەوە ژووری تۆ نەبوو هی جەیکـ'ـە ئەو ژوورە"سۆنوو بە زەردەخەنەیەکی گەشەوە وتی

"چیی؟!"من وتم بە دەنگێکی بەرز

"ئایش گوێم"سونگهوون بەبێزاری وتی

"بۆ؟پێت ناخۆشە؟!"جەیک وتی ، بەخوا ئەم کوڕە تەواو نییە وا سەیرم ئەکا ئەڵێی ڕێک سەیری ڕوحم ئەکا

"نا بەڵام کەمێک شۆکهێنەر بوو"من وتم

"ئا دەستم بەردە"من وتم ئەمویست دەستم دەربێنم بەڵام ئەم کوڕە توندتر مەچکمی ئەگرت




"وتــــم بـــمـــێــنەوە"

"وتــــم بـــمـــێــنەوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بـــــەردەوامــــــــە~

ڤــۆت و کــــۆمــــێــنــت بـــکەن بـــۆ بــــەردەوام بوونم 🦋✨~

𝗠𝗿. 𝗩𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 || ᴇɴ⁃ 𝗦.𝗝𝗔𝗞𝗘Where stories live. Discover now